|
|
ڕووه‌و
تێگه‌یشتنێكی
باشتر "كه
بگوتریت
دیموكراتی
چییه یان چی
نییه، زۆر
له‌وه زه‌حمه‌تتره
وه‌ك له‌وه‌ی
پێمان خۆش
بێت كه
ببوایه" هاوڕێی
به‌ڕێز و
خۆشه‌ویست،
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور،
له دوا
وتاریدا به
ناوی "باسێك
سه‌باره‌ت
به لیبراله
كورده‌كان"
كه له
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵوێست"
بڵاوی
كردووه‌ته‌وه،
باسی چه‌ند
خاڵێكی
گرینگی
كردووه. به‌شێكی
له‌و باسه‌ی
به ناوی
"پاتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان:
خۆرازاندنه‌وه‌ی
له ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری
لیبراله
كورده‌كان" ـ
ـه و له‌وێدا
نووسیویه‌تی
" ئه‌و حیزبه
به‌پێچه‌وانه‌ی
قسه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
پرۆژه‌كه،
لیبڕاله و
دیموكرات
نییه و خۆڕازاندنه‌وه‌ی له
ئه‌ندازه‌به‌در
چاره‌ی ده‌رده‌كه‌یان
ناكا.[1]"
(جه‌ختی خه‌ت
به‌ژێرداهێنانه‌كه
ئی كاك جه‌عفه‌ر
خۆیه‌تی). لێره‌دا
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
مه‌به‌ستی
له بڕگه‌ی
بیستودووه
له به‌شی یه‌ك[2] له
پێڕه‌وی
ناوخۆی
پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
(بڕووانه
ماڵپه‌ڕی
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان www.psdkurdistan.com). له‌به‌رئه‌وه‌ی
پێموایه كه
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
له ڕێگای
وتاره‌كانی
خۆیه‌وه،
كه ڕوون و
ڕاشكاون،
كۆمه‌كێكی
زۆر به
پێشكه‌وتنی
قووڵبوونه‌وه
له تیئۆری و
له
ئایدیۆلۆژیدا
ده‌كات، ئه‌وا
به خۆشیه‌وه
وه‌ك ئه‌ندامێكی
دامه‌زرێنه‌ری
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان وه‌ڵامی
ده‌ده‌مه‌وه.
به داخه‌وه
كه له‌به‌ر
كاری زۆر
ناتوانین هه‌ر
ئێستا ڕاسته‌وخۆ
ئه‌م وتاره
له‌سه‌ر
ماڵپه‌ڕی
پارتی
ناوبراو
دابنرێت، به‌ڵام
دیاره به‌و
زووانه ئه‌و
كاره ده‌كه‌ین.
گرینگه له
یادمان نه‌چێت
كه سوپاسی
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵوێست[3]"
و "ده‌نگه‌كان[4]"
بكه‌ین كه
گۆڕه‌پانێكیان
بۆ ئه‌م باسه
جیددیانه
ساز كردووه. كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
لایه‌نگرێكی
خه‌وشهه‌ڵنه‌گری
خه‌باتی
دیموكراتی و
ئاشتیه و له‌سه‌ر
ئه‌م خاڵه
قسه‌یه‌كم
نییه، به‌ڵام
پێموایه
كاك جه‌عفه‌ر
به توندیی
چه‌مكی
دیموكراتی و
ئاشتی تێكه‌ڵ
كردووه.
هیوادارم له‌م
وتاره‌مدا
بتوانم كۆمه‌كێك
به تێگه‌یشتنێكی
باشتری ئه‌و
دوو چه‌مكه
بكه‌م. پێش ئه‌وه‌ی
بێمه سه‌ر
باسه‌كه ده‌بێت
ئه‌وه بڵێم
كه پێموایه
ناكرێت به
هۆی به‌شێكه‌وه
كه یه‌ك له
سه‌ددی پێڕه‌وه‌كه‌یه
به‌رنامه‌یه‌كی
سیاسیی به
لیبرال مۆر
بكرێت و
پاشانیش
تاوانی
خۆڕازاندنه‌وه‌یشی
بخرێته به‌ر. به
ڕای من باشتر
بوو گه‌ر كاك
جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور،
بۆ نموونه
ئه‌و به‌شه‌ی
به بۆچوون و
تێگه‌یشتنێكی
لیبرالانه
له قه‌ڵه‌م
بدایه. هه‌رچه‌نده
ئه‌و كاته‌ش
هه‌ر وه‌ڵامم
ده‌دایه‌وه،
چونكه
پێموایه
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
له تێگه‌یشتنه‌كه‌یدا
هه‌ڵه‌یه. یه‌كه‌م:
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
دوو چه‌مكی
ته‌واو
لێكجودا
تێكه‌ڵ به
یه‌ك ده‌كات
كه یه‌كێكیان
دیموكراتیه
و ئه‌وی دیكه‌یان
ئاشتییه. له‌وه‌شدا
پشت به سه‌رچاوه‌یه‌ك
ده‌به‌ستێت
كه ماڵپه‌ڕێكه
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
پێناسه‌ی
گشتی و كه
ڤیكیپیدیایه[5].
من هه‌وڵده‌ده‌م
له‌م وتاره‌دا
نه‌كه‌ومه
ناو
باسی"دیموكراسیه‌وه"،
زیاتر له‌وه
كه بۆ ئێره
پێویسته. دیموكراسی
شێوازێكی
سیاسییه بۆ
به‌ڕێوه‌بردن.
هه‌رچه‌نده
شێوازی
دیموكراسی
دوو جۆره،
دیموكراسی
ناڕاسته‌وخۆ
(نوێنه‌رایانه)
و دیموكراسی
ڕاسته‌وخۆ،
به‌ڵام
مۆدێلگه‌لێكی
فره
جیاوازی ئه‌و
دوو شێوازه
له سه‌رانسه‌ری
جیهان هه‌ن. به پێی ده‌یڤد
هێلد له
كتێبی
"مۆدێله‌كانی
دیموكراتی Models of Democracy" (Models of Democracy, Second Edition, David Held 1996) جۆری
دیموكراتی
فره‌ن. شێوازی
دیموكراسی
ڕاسته‌وخۆ
له‌سه‌ر
ئاستی ده‌وڵه‌ت
له هیج
شوێنێك به
جیددی تاقی
نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌رچی سه‌باره‌ت
به
دیموكراسی
نوێنه‌رایه‌تیانه‌یه
تا ئێستا له
پراكتیكدا
ته‌نها و ته‌نها
له دوو جۆر
سیسته‌می
سیاسی‌دا سه‌ركه‌وتووانه
تاقی كراوه‌ته‌وه
و كاری پێ ده‌كرێت:
یه‌كه‌میان
ئه‌وه‌یه
كه پێی ده‌گوترێت
به‌ری ڕاست و
كه لیبراله‌كان
تیایدا هێزی
جیددی و وه‌گه‌ڕخه‌رن،
و كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كان
به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی
ئایینی و به‌رسنووركردنی
ئازادیه‌كان
و كه‌منرخبینینی
ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت
و ته‌نانه‌ت
حوكمه‌تیش
ده‌كه‌ونه
خانه‌ی
خواره‌وه.
دووهه‌میان:
ئه‌و سیسیته‌مه
سیاسییه‌یه
كه سۆسیالدیموكراته‌كان،
به ته‌نها
خۆیان یان له
هاوكاریی له‌گه‌ڵ
ڕێكخراوگه‌لی
چه‌پی
دیموكراتیكخواز
(نه‌ك
ماركسیست
لێنینیست و
جۆره‌كانی
دیكه وه‌ك
مائویست و خه‌تی
ترۆتسكی)
حوكمیان
كردووه. لێره‌دا
من نازانم
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
خۆی به چ
جۆره ڕه‌نگێكی
سیاسیی داده‌نێت،
كه بێگومان
ده‌بێت
جۆرێك له چه‌پ
بێت، و ئه‌و
خه‌ته‌ی ئه‌و
خاوه‌نی چ
مێژوویه‌كه
له
دیموكرات‌بوون.
به‌ڵام با
گریمان بكه‌ین
كه ئه‌وه‌ش
گرینگ نییه
و درێژه به
باسه‌كه
بده‌ین. پێوه‌ندی
دیموكراسی و
ئاشتی دیموكراسی
پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆی
به ئاشتییه‌وه
نییه. من
نموونه ده‌هێنمه‌وه.
به‌ریتانیا
یه‌كێكه له‌و
دیموكراسیانه‌ی
كه خاوه‌نی
مێژووه، به‌ڵام
له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
وڵاتانی
كۆلۆنی
خۆیدا، وه‌كوو
هیندوستان،
ئیرله‌ندا و
باشووری ئه‌فریقا
و زۆر وڵاتی
دیكه،
كۆلۆنیالێكی
شه‌ڕفرۆش
بووه.
ئیسپانیا
وڵاتێكی
دیموكراسیه
به‌ڵام له
پێوه‌ندی
خۆی له‌گه‌ڵ
كۆلۆنیه‌كانی
و له ناو
خۆیدا به‌رانبه‌ر
به كه‌تۆلنیا
و باسك پێوه‌ندیه‌كی
نائاشتیانه‌ی
هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا
وڵاتێكی
دیموكراتیه
به‌ڵام له
پێوه‌ندی
خۆی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی ژێر
نفوزی خۆی له
پێوه‌ندیه‌كی
نائاشتیانه‌دایه.
وڵاتانی
دیموكراسی
وه‌ك سوێد،
ئه‌ڵمانیا و
فه‌ڕه‌نسا
له فرۆشتنی
چه‌كدا هیچ
نه‌بێت
ناڕاسته‌وخۆ
ده‌كه‌ونه
ئه‌و پێوه‌ندیه‌وه
كه له
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا
ئاشتی
ناپارێزن.
توركیا له
به‌شی ئه‌ناتۆڵیای
توركنشیندا
زۆر له مه‌رجگه‌له‌كانی
(كریتێریا)
دیموكراسی
پڕكردووه‌ته‌وه،
به‌ڵام له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
كوردستاندا
هه‌م
داگیركاره
و هه‌م
دیكتاتۆر.
جمهوری
ئیسلامیی
ئێران له
ناو بازنه‌ی
شیعه‌مه‌زهه‌بی
نێزیك به
خۆیدا چه‌ندین
مه‌رجگه‌لی
دیموكراسی
پیاده ده‌كات،
به‌ڵام له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
كوردستاندا
داگیركاره،
دیكتاتۆره
و هه‌روه‌ها
له ڕووی مه‌زهه‌بیشه‌وه
مۆنۆپۆڵی
سیاسیی و
ئابووریی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و فه‌رهه‌نگیی
له ده‌ستدایه. هه‌ڵبه‌ت
تیئۆریه‌كی
سیاسیی هه‌یه
به ناوی
"دیموكراتیه‌كان
له ناو
خۆیاندا به
شه‌ڕ نایه‌ن"
كه من نامه‌وێت
تیایدا قووڵ
ببمه‌وه،
به‌ڵام له‌وێدا
هیچ باسێكی
ئه‌وه
ناكرێت كه
دیموكراتیه‌كان
له پێوه‌ندی
خۆیاندا له‌گه‌ڵ
وڵاتانی
دیكه ئه‌و
ئاشتیه
پیاده ده‌كه‌ن
یان نا. به‌و
شێوه‌یه
دیموكراسی
سیسته‌مێكی
به‌ڕێوه‌بردنه
بۆ ناوخۆی
وڵاتێك و له
چوارچێوه‌ی
سنوورێكی
دیاریكراودا
و له‌به‌رئه‌وه
سیسته‌مێكی
حوكمڕانیی
نه‌ته‌وه‌ییه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێت
و ده‌شێت كه
له ڕووی
تیئۆرییه‌وه
دیموكراسی
وا بێت كه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
وڵاتانی
دیكه‌دا
ئاشتیخواز و
ئاشتیئامێز
بێت و له‌سه‌ر
ئه‌و بناخه‌یه
گفتوگۆیه‌ك
دابمه‌زرێت.
هه‌روه‌ها
ده‌شكرێت
پێوه‌ندی ده‌ره‌كیی
دیموكراسی
بخرێته
ژێرپرسیار،
كه ئایا بۆ
له ناوخۆی
وڵاتێكدا
ئاشتییپارێزه،
به‌ڵام نه
له پێوه‌ندیدا
له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌یدا.
به‌ڵام ئه‌مه
ته‌نها له‌سه‌ر
ئاستی
پرسیاركردن
و هه‌وڵدان
دا ده‌بێت بۆ
تێگه‌یشتن
له‌و گرفته. ئه‌وانه‌مان
كه له خه‌باتی
ڕزگاریخوازانه‌ی
باكووری
كوردستاندا
به‌شداریمان
كردووه و
قووڵبووینه‌ته‌وه
هه‌میشه له
گفتوگۆی
ئاكادیمی و
سیاسی‌دا
ڕووبه‌ڕووی
ئه‌و
پرسیاره
بووینه‌ته‌وه
كه لێمان
كراوه: ئاخر
خۆ توركیا
دیموكراسیه،
ئێوه چیتان
ده‌وێت؟ ئه‌وانه‌ی
له جیهانی
خۆرئاوادا
ئه‌و
پرسیاره ده‌كه‌ن
له‌و خاڵه‌وه
پێهه‌ڵناگرن
كه توركیا
له ناو
خۆیدا دوو
سیاسه‌ت
پیاده ده‌كات،
یه‌كێكیان
دیموكراتییه،
به‌ڵام كه
ته‌نها له
ئه‌ناتۆڵیدا
خولاسه ده‌بێته‌وه،
ئه‌وی دیكه‌یان
كۆلۆنیاله
كه
كوردستان و
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌ناتۆڵیا
ده‌گرێته‌وه. من زیاتر
له‌سه‌ر ئه‌مه
قووڵ ده‌بمه‌وه. ساڵی
١٩٩٩ كه‌رتی
ده‌وڵه‌تی
سوێد به
ناوی
(توێژینه‌وه‌ی
ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تیی Statens offentliga utredningar)
كتێبێكی
شایانباسی
چاپ كرد به
ناوی ئایا
جێی خۆیه‌تی دیموكراسی
نه‌ته‌وه‌ییبوونی
لێدابماڵرێت؟[6] (Bör demokratin av nationaliseras?) له‌وێدا
هه‌ریه‌كه
و له ڕۆبه‌رت
دالRobert A.
Dahl، ده‌یڤد هێلدDavid Held،
بێنگت
یاكۆبسۆن Bengt Jacobsson و ساسكیا
ساسسن Saskia Sassen به
وتارێك كه
به‌شێكی
لێتوێژینه‌وه‌یه‌كه
به‌شداریان
كردووه. ئه‌م
كتێبه به
وردی وه‌ڵامه
به‌و تێكه‌ڵكردنه‌ی
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور،
سه‌باره‌ت
ئه‌وه‌ی
دیموكراتی
چییه و چۆن
له‌گه‌ڵ چه‌مكی
ئاشتی دوو
شتی جودان.
لێره‌دا من
ته‌نها چه‌ند
به‌شێكی
كورتی ڕۆبه‌رت
دال و ده‌یڤد
هێلد وه‌رده‌گێڕم: "له
بناخه‌دا
پرۆژه‌ی
كۆسمۆپۆلیتیك
مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه
كه پرینسیپ
و ئاماده‌كاری
دامه‌زراوه‌یی
بخاته به‌رده‌ست
كه پێویستن
بۆ
داواكردنی
به‌رپرسیارێتی
له‌و
ناوچانه‌ی
ده‌سته‌ڵات
و فۆرمی ده‌سته‌ڵات
كه له‌م
كاته‌دا ده‌كه‌ونه
ئه‌و دیو
كۆنترۆڵی
دیموكراتیه‌وه.
ده‌لیلهێنانه‌وه‌كه
ئه‌وه‌یه
كه هه‌موو
تاكه
هاووڵاتیه‌ك
له‌م هه‌زاره‌ی
به‌ره‌و
ڕوومان دێت
ده‌بێت هه‌روه‌ها
خۆی فێر بكات
كه ببێت به
"هاووڵاتیه‌كی
كۆسمۆپۆلیتیك"،
واته
مرۆڤێك كه
بتوانێت له
نه‌ریته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
خاڵه هاوبه‌شه
چاره‌نووسیه‌كان
(ödesgemenskap) و
شێوه‌ژیانی
جودا [له
سنووری ده‌وڵه‌تی
خۆیدا] خۆی
ڕزگار بكات.
هاووڵاتیبوون
له فۆرمێكی
ده‌وڵه‌تیی
دیموكراتیی
ئایینده‌ییدا
له‌وه ده‌چێت
كه ڕۆڵێكی
تا دێت گه‌وره‌تری
به‌یه‌كگه‌یه‌نه‌ر
له خۆ
بگرێت؛
ڕۆڵێك كه به
مانای
دایالۆگ دێت
له‌گه‌ڵ نه‌ریتگه‌ل
و دیسكۆرسه‌كانی
دیكه‌دا به
مه‌به‌ستی
به‌رفراوانكردنی
ئه‌و
چوارچێوه‌یه‌ی
خۆ كاتێك كه
دێته سه‌ر
تێگه‌یشتن و
پێشقه‌زاوات.
ئه‌كته‌ری
سیاسیی كه
بتوانێت له
خاڵی سه‌رچاوه‌ی
بیری لایه‌نانی
دیكه‌وه ده‌لیلبهێنێته‌وه
ده‌توانێت
له چاره‌سه‌ری
ئه‌و
گیروگرفتانه‌دا
توانادارتر
بێت كه
سنووربڕ و
ڕێگاگرن و له‌و
پرۆسانه‌دا
كه ده‌بنه
مایه‌ی
خاڵگه‌لی
هاوبه‌شی
چاره‌نووسیی
له‌سه‌ر یه‌ك
كه‌ڵه‌كه‌بوو،
و ڕه‌نگیشه
بتوانێت
چاره‌سه‌ری
زیاتر دادوه‌رتر
بدۆزێته‌وه.
پرۆژه
كۆسمۆپۆلیتیكه‌كه
هه‌روه‌ها
جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كات
كه بۆ ئه‌وه‌ی
زۆر شێوه‌ی
هاوته‌ریب
له ده‌سته‌ڵات
بخرێنه ژێر
به‌رپرسیاریه‌وه
و بۆ ئه‌وه‌ی
زۆرێك له‌و
گیروگرفته
ئاڵۆزانه
كه هه‌موومان
گیرۆده‌ین
(ناوچه‌یی،
نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌رێمیی و
گێتیی) به
شێوه‌یه‌كی
دیموكراتیانه
ڕێسابه‌ند
بكرێن، ده‌بێت
مرۆڤه‌كان ده‌ستیان
بگاته كۆمه‌ڵگای
سیاسیی
جیاواز و
تیاشیاندا
ئه‌ندام بن.
به واتایه‌كی
دیكه: كۆمه‌ڵگایه‌كی
دیموكراتیی
سیاسیی له‌و
هه‌زاره‌دا
كه به‌ڕێوه‌یه
ده‌بێت
پێداویستیانه
جیهان به
جیهانێك
دابنێت كه
هاووڵاتیان
فره‌هاووڵاتیی
بن... به‌م
پێشینه‌یه‌وه،
پرۆژه كۆسمۆپۆلیتیكه‌كه
مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه
كه ده‌بێت
دیموكراتی
به شێوه‌یه‌كی
نوێ
ببینرێت، وه‌كوو
پرۆسه‌یه‌كی
دوو لایه‌نه.
مه‌به‌ست له
پرۆسه‌ی دوو
لایه‌نه ئه‌وه‌یه
كه
دیموكراتی
له كۆمه‌ڵگایه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییدا
قووڵ بێته‌وه،
كه له‌گه‌ڵ
به‌سه‌رچوونی
كاتدا به
دیموكراتیكردنی
ده‌وڵه‌تان
و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی
بگرێته
خۆی، تێكه‌ڵاو
له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی
فۆرم و پرۆسه‌ی
دیموكراسی
ده‌ر له
سنووره‌كان..."[7]. “یان
ئه‌وه‌تا
دیموكراتی
ده‌بێت
ئاوێته‌ی
شاره‌كان،
ده‌وڵه‌ته
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
و گۆڕه‌پانێكی
به‌رینتری
هه‌رێمیی و
گێتییانه
بێت، یاخود
ئه‌وه‌تا هه‌ر
وه‌ك شێوه‌یه‌كی
حوكمكردنی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌بینرێت
كه تا دێت بۆ
ئه‌م هه‌زاره‌ی
بیستویه‌كه
زیاتر ناسه‌رده‌م
ده‌بێت. هه‌ڵبژارده‌كه،
به‌ختدارانه،
له ده‌ست
خۆماندایه[8]". هێلد به
ڕوونی ده‌یخاته
به‌رده‌ستمان
كه دیموكراتی
لانی كه‌م
پرۆژه‌یه‌كی
ڕێكخراوه‌یی
و له‌سه‌ر
ئاستی باڵاش
پرۆژه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییه
له
چوارچێوه‌ی
سنووری ته‌واو
ده‌ستنیشانكراودا.
پرۆژه‌یه‌كی
كۆسمۆپۆلیتیكی
تا ئێستاش هه‌ر
له‌سه‌ر
ئاستی قسه‌یه
و تیئۆریه‌كی
بۆ خۆی نه‌خولقاندووه.
ئه‌وه‌ش ته‌واو
ڕوونه كه
دیموكراتیبوون
له‌سه‌ر
ئاستی تاكه‌كه‌س
قسه‌وباسێكی
وا زۆر هه‌ڵده‌گرێت
كه هه‌موو
مه‌رزێكی
گفتوگۆی
ئایدیۆلۆژی
و ئه‌كادیمی
ده‌به‌زێنێت،
چونكه هه‌ر
كه‌س به
ئاره‌زووی
خۆی ده‌توانێت
و بێگومان
بۆیشی هه‌یه
خۆی به
دیموكرات
دابنێت. من هه‌میشه
گوتومه و
پێمخۆشه به‌رده‌وام
دووپاتی بكه‌مه‌وه
كه فه‌زای
دیموكراتی
جێی زۆر شتی
تێدا ده‌بێته‌وه،
جێی ئه‌وه‌ش
كه هه‌ر كه‌سێك
پێی خۆش بێت
خۆی به
دیموكرات
بناسێنێت. ئه‌وه‌ی
ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر ئه‌وه
ده‌بێت كه
له
پراكتیكدا
ببینرێت. ڕۆبه‌رت
دال له
وتاره‌كه‌ی
خۆیدا سه‌باره‌ت
به
دیموكراتی
ئاوا ده‌ست
پێ ده‌كات: "كه
بگوتریت
دیموكراتی
چییه یان چی
نییه، زۆر
له‌وه زه‌حمه‌تتره
وه‌ك له‌وه‌ی
پێمان خۆش
بێت كه
ببوایه. ئه‌مه‌ش
گه‌لێك هۆی
له پشته‌وه‌یه؛
لێره‌دا من
سیانیان باس
ده‌كه‌م. یه‌كه‌م
چه‌مكی
دیموكراتی،
هه‌روه‌كوو
هه‌موومان
ده‌زانین،
هه‌ر له
خۆوه به‌كارده‌هێنرێت
- و ئێستاش هه‌ر
به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌رچی
وشه‌كه به
زۆریی بۆ ئه‌وه
به‌كارده‌هێنرێت
كه جۆرێك له
حوكمڕانیی
بگرێته‌وه،
له‌و سنووره‌دا
ناهێڵرێته‌وه.
بێله‌وه هه‌ر
خودی وشه‌ی
حوكمڕانیش
له خۆیدا [چه‌مكێكه
كه] زۆر
ناڕوونه... گرفتی
دووهه‌م ئه‌وه‌یه
كه كاتێك
مرۆڤ ده‌ستنیشانی
بكات كه
دیموكراتی
چییه یان
چیی نییه، ئه‌وه‌یه
كه بڕیار
بده‌یت كه
چۆن و له
كوێدا
سنووری بۆ
دابنێیت. ئه‌وه
به‌تایبه‌تی
پڕمانا نییه
كه به شێوه‌یه‌ك
به‌رخورد له‌گه‌ڵ
دیموكراتیدا
بكه‌ین وا كه
بێین و خه‌تێكی
جیاكردنه‌وه‌ی
ڕوون و دیار
له نێوان ئه‌وی
دیموكراتی و
ئه‌وی
نادیموكراتیدا
دابنێین.
گرفتی سێهه‌م
كاتێكه كه
پێناسه‌ی
دیموكراتی
ده‌كه‌ین،
ئه‌وه‌یه
كه نێزیكه‌ی
له هه‌موو
سیسته‌مه
دیموكراتیكه‌كاندا،
ڕه‌نگه به
ئیستیسنای (ڕیزپه‌ڕی)
هه‌ندێك
لیژنه‌ی
بچووك، ئه‌وه
پێویسته
یان كتومت هه‌ر
وایه كه
بڕیار له ده‌سته‌ڵات
و داموده‌ستگادا
[به ناچاریی]
ده‌درێت به
لایه‌نی
دیكه..."[9]. ڕۆبه‌رت
دال به‌رده‌وام
ده‌بێت: "ده‌لیلهێنانه‌وه‌كه‌م
یه‌كسه‌ره‌یه
و هاسانه. له
وڵاتانی
دیموكراتیدا،
كه
تیایاندا
میتۆد و دامه‌زراوه‌ی
دیموكراتیی
به باشی له
دێر زه‌مانه‌وه
جێی خۆیان
گرتووه، و
كه له‌وێدا
به‌و شێوه‌یه‌ی
كه ئیتر
پێمان ده‌كرێت
شت هه‌ڵ بسه‌نگێنین،
كولتورێكی
سیاسی
دیموكراتیی
باش جێی خۆی
گرتووه، [به‌ڵام]
بۆ هه‌مووان
ئاشكرایه
كه بۆ
هاووڵاتیان
زه‌حمه‌ته
كه
تیایاندا
كۆنترۆڵێكی
توندوتۆڵ له‌سه‌ر
زۆر له پرسی
سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی
پیاده بكه‌ن.
ئه‌ی كه‌وایه
كام هۆیانه‌مان
هه‌ن كه
بڕوا بكه‌ین
هاووڵاتیانی
وڵاتانی
جیاواز كه
ده‌كه‌ونه
سیسته‌می
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
بتوانن له‌وێدا
له‌سه‌ر بڕیاره‌كان
هه‌مان پله‌ی
كارتێكردن و
كۆنترۆڵیان
هه‌بێت، كه
ئه‌مڕۆ له
وڵاته‌كانی
خۆیاندا هه‌یانه؟"[10]. "سه‌رئه‌نجام:
ئه‌گه‌ر بۆ
هاووڵاتیانی
ئاسایی ئه‌وه‌نده
زه‌حمه‌ت
بێت كه
كاریگه‌ریه‌كی
ئا له‌و
ئاسته‌دا گه‌وره‌یان
له‌سه‌ر
بڕیاره‌كانی
سیاسه‌تی ده‌ره‌كی
له وڵاته‌كانی
خۆیاندا هه‌بێت،
ئایا جێی خۆی
نییه بێینه
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی
كه ئاسته‌نگه‌كان
له
ڕێكخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا
فره گه‌وره‌تر
ده‌بن؟ ئایا
هاووڵاتیانی
ئه‌و
وڵاتانه‌ی
كه به‌ستراون
به
ڕێكخراوگه‌لی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
نایه‌ن و
كۆنترۆڵی
ڕاسته‌قینه
ناخه‌نه ده‌ست
نوخبه‌گه‌لی
(ئێلیتگه‌لی)
سیاسی نێونه‌ته‌وه‌ییه،
هه‌روه‌كوو
هاووڵاتیانی
ناو وڵاتانی
دیموكراتی
بڕیاری
سیاسی گرینگ
دێن و ده‌یخه‌نه
ده‌ست نوخبه‌گه‌لی
سیاسی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیانه‌وه؟
ئایا بڕی ئه‌و
ده‌سته‌ڵاتپێدانه
به
ڕێكخراوگه‌لی
نێونه‌ته‌وه‌یی
به بڕوایه‌كی
زۆره‌وه
ناگاته
ئاستێكی زۆر
له خواره‌وه‌تری
هه‌ر
ئاستێكی په‌سه‌ندكراوی
دیموكراتی؟"[11]. به‌و
شێوه‌یه من
پێموایه
كاك جه‌عفه‌ری
حه‌سه‌نپور
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
دیموكرات‌بوون
یان نه‌بوون
په‌له ده‌كات،
هه‌روه‌ها
ئاسته‌كان
تێكه‌ڵ ده‌كات
و به پێی
پێویست
ناتوانێت
تیایاندا
قووڵبێته‌وه،
هاوكات باسی
ئه‌و پێوه‌ره
ناكات كه بۆ
پێوانی
دیموكراتی و
ڕه‌هه‌نده‌كانی
دیموكراتی
به‌كاری ده‌هێنێت.
له‌وه
زیاتریش
ڕێگا به خۆی
ده‌دات ئه‌و
جۆره
دیموكراتیه
به باشترین
دیموكراتی
دابنێت كه
خۆی پێی باشه
و به‌ڵام كه
ئێمه‌ی
خوێنه‌ر
ئاگادار
ناكات كامه‌یه. سه‌باره‌ت
به ئاشتی هێنده‌ی
من
توانیوومه
له بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتیدا
قووڵ ببمه‌وه
تا ئێستا له
هیچ شوێنێك
نه‌مدیوه
كه پێناسه‌یه‌كی
ئاشتی یان
بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتی
كرابێت، به‌ڵام
هه‌وڵ زۆره
كه پێناسه‌یه‌كی
وا بكردرێت.
سه‌رجه‌می
بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتی/ دۆكترینی
ئاشتی، هه‌ڵبه‌ت
به‌گشتیی،
شه‌ش شێوه‌یه
كه من
باسیان ده‌كه‌م. ١.
بزووتنه‌وه‌ی
خه‌باتی
ڕزگاریخوازانه‌ی
هیندوستان
له ژێر ڕابه‌رایه‌تی
مه‌هاتما
غاندی (Mahatma Gandhi) ٢.
بزووتنه‌وه‌ی
ئا ئێن سی (ANC)
له باشووری
ئه‌فریقا ٣.
بزووتنه‌وه‌ی
مارتن
لوته‌ر كینگ (Martin Luther King) ٤.
دۆكترینه‌كه‌ی
ئه‌یزنهاوه‌ر
(Eisenhower) (ئاخافتنی
دوایت ئه‌یزنهاوه‌ر
بۆ كۆنگرێس
له ١٤/١/١٩٥٧) ٥.
بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتیی
كڵێسایی ٦.
بزووتنه‌وه‌ی
ئاشتی دژ به
شه‌ڕ له دژی
جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا
بۆ سه‌ر
ئێراق. سه‌باره‌ت
به خاڵی شه‌ش
من پێموایه،
كه كاتی
خۆیشی له‌سه‌رم
نووسیووه،
كه ئه‌و
خۆپیشاندانانه
له لایه‌ن
ئه‌ڵمانیا و
فه‌ره‌نساوه
جۆش ده‌درا و
كۆمه‌ك ده‌كرا
و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش
كاتێك كه ئه‌و
دووڵاته له
سه‌ر زۆر شت
له ئه‌مه‌ریكا
نێزیك بوونه‌وه،
ده‌ستیان له
ڕێكخستنه‌كان
به‌ردا و
بینیمان كه
خۆپیشاندان
و ناڕه‌زاییه‌كان
به پله‌یه‌كی
باڵا سارد
بووه و ده‌توانم
ڕێگا به خۆم
بده‌م و بڵێم
كه ڕووه‌و
پووكاندنه‌وه
چوون و ده‌چن. ئه‌وه‌ی
زۆر گرینگه
له‌م باسه‌دا
ئه‌وه‌یه
كه پێموایه
كاك عه‌جفه‌ری
حه‌سه‌نپور
له ژێر
كاریگه‌ریی
ئه‌مه‌دا
بوو، یان
ئێستاش هه‌ر
هه‌یه و، كه
پێی وایه ده‌توانرێت
گوژمێكی
دیكه‌ی پێ
بدرێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌وه
من هیوایه‌كم
پێی نه‌بوو و
ئێستاش نیمه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
به‌و مانایه
نایه‌ت كه
ڕێز بۆ ئه‌و
چالاكیه مه‌زنه
دانانێم و
قورسایی
سیاسیی لێ كه‌م
ده‌كه‌مه‌وه. سه‌باره‌ت
به خاڵی
پێنج كه
بزووتنه‌وه‌ی
كڵێساییه و
كه پاش
دۆكترینه‌كه‌ی
غاندی كه
پاشان باسی
ده‌كه‌م
خۆیان
ڕێكخست، و
خاڵی چوار كه
له‌سه‌ر
دۆكترینه‌كه‌ی
ئه‌یزنهاوه‌ره،
قووڵ نابمه‌وه
چونكه هه‌رچه‌نده
له‌سه‌ر چه‌مكی
ئاشتین به‌ڵام
ده‌كه‌ونه
خانه‌یه‌كی
دیكه‌وه.
دۆكترینه‌كه‌ی
ئه‌یزنهاوه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
كه ئه‌مه‌ریكا
هه‌موو جۆره
ده‌ستتێوه‌ردانێك
له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌نددا،
به به‌كارهێنانی
چه‌كه‌وه،
ئه‌نجام
بدات بێ ئه‌وه‌ی
پێویست بێت
ڕه‌زامه‌ندی
كۆنگرێسی بۆ
وه‌ربگیرێت.
كاكڵه‌ی
دۆكترینه‌كه‌ی
ئه‌یزنهاوه‌ر
دژایه‌تیكردنی
یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت بوو
كه پاشان له
جه‌نگی
سارددا
خولاسه
بووه‌وه كه
تا ساڵی ١٩٩١
به‌رده‌وام
بوو. ئه‌یزنهاوه‌ر
ئه‌مه‌ی به
پاراستنی
ئاشتی و سه‌قامگیری
له‌و ناوچه‌یه‌دا
داده‌نا. ئێمه ده‌زانین كه سه‌رئه‌نجامی جه‌نگی سارد و پیاده‌كردنی ئه‌و دۆكترین |