|
|
پرۆسه‌ی
به
دیموكراسیكردن[1] Demokratiseringsprocessen گۆڕانی
سیسته‌می
سیاسیی له
ده‌سته‌ڵاتی
كه‌مینه‌وه
(ئولیگارشی)
بۆ
دیموكراتی له
سكاندیناڤیادا
له كاتی
جیاوازدا
ڕووی دا و له هه‌ر
وڵاتێكیشدا به
خێرایی
جیاواز ئه‌و
ڕێگایه پێورا.
به‌ڵام شێوه‌گرتن
و ڕه‌وتی ئه‌م
پرۆسه
سیاسیه بۆ
هه‌ر وه‌ڵاتێك
كه‌مێك
جیاوازتره
وه‌ك له‌وه‌ی
له پرۆسه
ئابووریه‌كه‌دا
هه‌بوو [له‌م
پرۆسه‌یه‌یاندا]:
نه‌روێژ یه‌كه‌م
دێت،
دانمارك پاش
نه‌روێژ دێت
و سوێدیش [هه‌روه‌ك
له پرۆسه
ئابووریه‌كه‌شدا
وابوو] له
پاش ئه‌وان. ئه‌و
گۆڕانكاریه
سیاسییه له‌سه‌ر
دوو ئاست
ڕوویدا: له‌لایه‌كه‌وه
ڕێساگه‌له‌كانی
ده‌ستوور سه‌باره‌ت
به مافی ده‌نگدان
و شتی دیكه گۆڕدرا،
و له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
دامه‌زراوه‌ی
پارتی
مۆدێرن سه‌ری
هه‌ڵدا. هه‌رچی
سه‌باره‌ت
به بڕیارگه‌لی
ناو ده‌ستووره
له‌مه‌ڕ
مافی ده‌نگدان
و نوێنه‌رایه‌تیكردن
ئه‌وا پرۆسه‌ی
به
دیموكراسیكردن
هه‌ر پێش
ساڵی ١٨٧٠ ده‌ستی
پێكرابوو. له‌و پێوه‌ندیه‌دا
كه نه‌روێژ
له ده‌سته‌ڵاتی
پادشایه‌تی دانمارك
ئازاد بوو، ساڵی
١٨١٤ بوو به
خاوه‌نی ده‌ستووری
خۆی كه بۆ ئه‌و
كاته له
ئورووپادا
به هه‌ره
دیموكراسیترین
ده‌ستوور
داده‌نرێت.
جووتیار، بورژوای
خاوه‌ن زه‌ویوزار
و مووچه‌خۆران
مافی ده‌نگدانیان
بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه
گه‌وره‌یه (پارله‌مانه)
وه‌رگرت كه
تازه دامه‌زرابوو:
پێكه‌وه ئه‌و
مافی ده‌نگدانه
نێزیكه‌ی
٤٥٪ -ی هه‌موو
ئه‌و
پیاوانه‌ی
ده‌گرته‌وه
كه ته‌مه‌نیان
له سه‌روو
٢٥ ساڵه‌وه
بوو. به‌ڵام
به‌شداریكردن
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
تا ماوه‌یه‌كی
درێژ له سه‌ر
ئاستێكی نزم
مایه‌وه، شێوه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ناڕاسته‌وخۆ
و داوا له‌سه‌ر
خۆتۆماركردنی
هه‌ڵبژێرده‌ران
دوو له‌و
هۆیانه
بوون كه به‌شداریكردنه‌كانیان
له‌سه‌ر ئاستی
نزم ده‌هێشته‌وه.
یه‌كێك له
هه‌ره خه‌سڵه‌ته
دیموكراتیه‌كانی
ده‌ستووری
نه‌روێژ ڕه‌نگه
هه‌بوونی
سیسته‌می
[پارله‌مانی] یه‌ك
نهۆمیی بێت.
هیچ باننهۆمیه‌كی
ئاریستۆكراتیی
ده‌ستی وه‌رنه‌دایه
ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه
كه خه‌ڵك هه‌ڵیبژاردبوو.
یه‌كێك له
خه‌سڵه‌ته
تایبه‌تیه‌كانی
نه‌روێژ ئه‌وه‌یه
كه هه‌ر له
ساڵی ١٨٢١ ـ
ـه‌وه به‌گزاده‌یی
نه‌هێڵرا. به‌رده‌وامبوونی
ئه‌و پرۆسه‌ی
به‌دیموكراسیكردنه
له نه‌روێژ،
به هۆی ئه‌و
یه‌كێتیه‌وه
كه له
ساڵانی ١٨١٤ –
١٩٠٥ له‌گه‌ڵ
سوێددا هه‌یبوو،
تا ڕاده‌یه‌كی
باڵا ڕه‌نگی
خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌یی
گرتبوو. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
كه یه‌كێتیه‌كه
[نێوان سوێد و
نه‌روێژ] ته‌نها
به مانای ده‌سته‌ڵاتێكی
پادشایی
هاوبه‌ش و
ڕابه‌رایه‌تی
سوێد بوو له
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا،
به‌ڵام بۆ نه‌روێژ
مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی
سیاسه‌تێكی
ناوخۆیی فره
گه‌وره‌تری
هه‌بوو وه‌ك
له‌وه‌ی كه
له پێوه‌ندی
پێكه‌وه‌بووندا
له‌گه‌ڵ
دانمارك هه‌یبوو.
له نه‌روێژ خه‌بات
بۆ
دیموكراتیه‌كی
ته‌واو له‌سه‌روو
هه‌موو
شتێكه‌وه
ئاراسته‌یه‌كی
دژ به حوكمی پادشایی
سوێدی هه‌ڵگرتوو
و به‌و شێوه‌یه
بوو به خه‌باتێك
بۆ
خۆئازادكردن
له یه‌كێتیه‌كه.
هه‌نگاوه
بڕیارده‌ره
چاره‌نووسسازه‌كه
ساڵی ١٨٨٤ هه‌ڵگیرا،
كه پادشا
ئۆسكاری دوو
ناچار كرا
ڕاوێژكاره
نوروێژیه‌كانی
خۆی وه‌ده‌رنێت
و له‌سه‌ر
كار لایان
ببات و حوكمه‌تێكی
پارتی بانگه‌واز
بكات كه
متمانه‌ی
زۆرینه‌ی
پارله‌مانی
هه‌بوو. به‌و
شێوه‌یه نه‌روێژ
بوو به خاوه‌نی
سیسته‌مێكی
حوكمه‌تی
پارله‌مانیی،
١٧ ساڵ پێش
دانمارك و ٣٣
ساڵیش پێش
سوێد. سه‌ركه‌وتنی
پارله‌مێنتاریزم
ڕیفۆرمێكی
مافی ده‌نگدانی
به دوادا
هات و به
شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كیی بریتی
بوو له مافی
ده‌نگدانی
گشتیی بۆ
پیاوان ساڵی
١٨٩٨. ساڵی
١٩١٣ مافی ده‌نگدان
زیاتر به‌رفراوان
كرا وا كه
ئیتر ئافره‌تانیش
بگرێته‌وه. واتا
دیموكراتی
سیاسیی [له
نه‌روێژ] ساڵی
١٩١٣ ته‌واو
وه‌ئه‌نجام
گه‌یه‌ندرا. په‌یدابوونی
دامه‌زراوه‌ی
پارتی
مۆدێرن له
نه‌روێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ خه‌بات له
پێناوی
پارله‌مێنتاریزم
له سه‌ره‌تای
ساڵانی ١٨٨٠.
جووتیاران و
گرووپگه‌لی
ڕادیكال له
شاره‌كان له
پارتی
لیبراڵی
ڤێنستره Venstre دا
كۆبوونه‌وه،
كه ساڵی
١٨٨٤ ده‌سته‌ڵاتی
حوكمه‌تی
گرته ده‌ست. لایه‌نه
به‌رگریكاره
(ڕه‌قابه‌تكاره)
كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كان
(به‌پارێزه‌كان)
پارتی هوێرهHõire ـ ـیان
دامه‌زراند،
ئه‌م پارتیه‌ش
هه‌روه‌كو
ڤێنستره Venstre هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه
بوو به خاوه‌نی
ڕێكخراوێكی
پارتی سه‌رانسه‌ریی.
چه‌ند ساڵێك
دوای ئه‌وه (١٨٨٧)
پارتی
كرێكاران
(ئاربایده‌پارتیه‌ت
Arbeiderpartiet) دامه‌زێنرا
و له‌سه‌ر ڕێكخستن
و
سازماندانی ئه‌و
چینه
كرێكاره‌ی
كه تا ده‌هات
زیاتر ده‌بوو
ده‌ستی كرد
به كێبڕكێ
له‌گه‌ڵ
پارتی
ڤێنستره Venstre. به‌ڵام
ئه‌م دوو
پارته هه‌ردووكیان
له‌وه‌به‌ر هه‌ر
له ناوه‌ڕاستی
ساڵانی ١٨٠٠
كاندا پێشڕه‌وی
خۆیان له
شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ریی
گه‌لییدا هه‌بوو
كه ڕه‌گی له
ناو گوند و ده‌رشاره‌كانیشدا
هه‌بوو:
"هاوڕێیانی
جووتیاران Bondevänerna" له
ساڵانی ١٨٦٠
و ١٨٧٠ كاندا
و بزووتنه‌وه‌ی
ترانه Thranerörelsen له
ساڵانی ١٨٤٨ –
١٨٥٢ دا. ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ی
دواییان له
كاتی هه‌ره
به‌هێزیدا
خاوه‌نی
زیاتر له
٢٠٠٠٠ (بیست
هه‌زار) ئه‌ندام
بوو؛ زۆرینه‌ی
ئه‌وانه
كشتوكاڵكار
و كرێكاری
خانووه‌چكه
بوون. پرۆگرامی
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
زیاتر
دیموكراتی
بوو وه‌ك له‌وه‌ی
سۆسیالیست
بێت، به‌ڵام
هێنده ڕادیكال
بوو كه ده‌سته‌ڵاته‌كانی
حوكمه‌ت به
هه‌ڕه‌شه‌ی
سزای زیندانیكردن
دژ به ترانهThrane و سه‌رۆكه‌كانی
دیكه ده‌ستیان
تێوه‌ردا. ئه‌مه
دواهه‌مین
جار بوو كه
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ریی
گه‌لیی له
نه‌روێژ به
زه‌برێك كه
یاسا
پشتیوانی
بێت له
ئاستێكی به‌رفراواندا
لێی بدرێت. له‌و
كاته‌وه كه
ده‌سته‌ڵاتی
ئاینی و ڕه‌سمی
كۆنی "ناسیاسی"
له ساڵی
١٨٨٤ دا
ڕووخا،
پرینسیپه‌كانی
دیموكراسی
هه‌رگیزاوهه‌رگیز
به جیددی نه‌خراوه‌ته
ژێر پرسیار. زۆر جار ده‌گوترێت
كه نه‌روێژ
خاوه‌نی نه‌ریتێكی
درێژتر و به‌هێزتری
دیموكراسیه
وه‌ك له
وڵاتانی ده‌راوسێی.
پێشكه‌وتنی
ده‌ستوور و
سه‌رهه‌ڵدانی
بزووتنه‌وه‌گه‌لی
جه‌ماوه‌ریی
دیموكراسیی له‌و
زووانه‌دا
تا ڕاده‌یه‌ك
ئه‌م
پێداگرتنه
ده‌سه‌لمێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
به‌ر له هه‌ر
شتێك كه نه‌روێژ
له سوێد و له
دانمارك جیا
ده‌كاته‌وه
پێوه‌ندی
گرژبوونه
له نێوان
ناوه‌ند centrum و كه‌نار periferi دا،
واته ئه‌و
به‌ینه
ئابووریی –
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و كولتورییه‌ی
كه له
نێوان چینی
سه‌ره‌وه‌ی
پایته‌ختنشین
و
دانیشتووانی
"قه‌راخنشین"
دا هه‌بوو كه
له به‌شی
خۆرئاوا و
باشووری
خۆرئاوای
وڵات‌دا به كه‌شاوه‌رزی
بچووك و ڕاوه‌ماسیه‌وه
خه‌ریك بوون. دروست
به هۆی ته‌واو
جوگرافیه‌وه
ناڕه‌زایی
كه‌نار دژ به
ناوه‌ند كه
له زۆر شێوه‌دا
خۆی ده‌نواند
له‌وانه له
بزووتنه‌وه‌ی
ده‌وروبه‌ری
گوند و له
بزووتنه‌وه‌ی
به‌هێزی
ناكڵێسایی و
بزووتنه‌وه‌ی
مه‌ی نه‌نۆشییدا
– ئه‌مه
فاكته‌رێكی
گرینگی
سیاسیی بوو،
كه به ده‌گمه‌ن
هاوشێوه‌ی
له سوێددا
هه‌یه و له
دانمارك له‌وه‌ش
كه‌متریش.
كێشه‌ی ناوه‌ند
– كه‌نار
ڕۆڵێكی فره
گرینگی له
مێژووی
ئاربایده‌رپارتیه‌ت
[پارتی
كرێكارانی
سۆسیالدیموكرات]
دا هه‌بووه؛
ئه‌مه هه‌میشه
هۆیه‌كه كه
بچینه‌وه
سه‌ری. وڵاتی
دانمارك
ساڵی ١٩٤٩ هه‌نگاوێكی
گه‌وره‌ی له
ده‌سته‌ڵاتی
پادشاییه‌وه
به‌ره‌و
دیموكراتی
لیبراڵیی نا.
پارله‌مانێكی
دوو نهۆمیی
دامه‌زرێنرا،
به مافی ده‌نگدانه‌وه
به هه‌ردوو نهۆمه‌كه
بۆ هه‌موو
پیاواێك كه له
سه‌روو ته‌مه‌نی
٣٠ ساڵی بن،
بێ ئه‌و
پیاوانه‌ی
كه نۆكه‌ر
بوون یان
مووچه‌ی هه‌ژارانه‌یان
وه‌رده‌گرت؛
به‌م شێوه‌یه
له ٧٣٪ ـی
پیاوان كه
له‌سه‌روو
ته‌مه‌نی ٣٠
ساڵی بوون
مافی ده‌نگدانیان
وه‌رگرت. له‌سه‌ر
كاخه‌ز
دانمارك هه‌ره
دیموكراسیترین
سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی
هه‌بوو، به‌ڵام
خه‌سڵه‌تی
دیموكراسیی
ماوه‌یه‌كی
درێژ له‌و
ڕوووه‌وه
به‌رسنوور
كرا كه ده‌نگدان
به ئاشكرا
بوو، بێ هیچ
نهێنی هه‌ڵبژاردن.
به‌رسنووركردنێكی
جیددی‌تر دژ
به
دیموكراسیی
له ساڵانی
١٨٦٠ دا بوو له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئه‌و كێشه
به‌دبه‌ختئامێزه‌ی
دانمارك له‌گه‌ڵ
ئه‌ڵمان له‌سه‌ر
سلێشڤیگ Slesvig. ده‌ستوورێكی
بنچینه‌یی
نوێ له ساڵی
١٨٦٦ دا خرایه
كار، و له‌و
ڕێگایه‌وه
ده‌نگدان بۆ نهۆمی
سه‌رووی
پارله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی
وڵاتLandstinget،
زۆر به
توندیی به‌رسنوور
كرا: یه‌كێك
له‌و شێوانه‌ی
ئه‌م كاره‌ی
پێ كرا ئه‌وه
بوو كه به‌شێك
له پیاوانی
ئه‌نجوومه‌نی
وڵاتLandstinget له
لایه‌ن
پادشاوه بۆ
درێژایی ته‌مه‌نیان
له‌و جێیه
دانران. له‌و
ڕێگایه‌وه
كه مافی ده‌نگدان
به نهۆمی
دووهه‌م، ئه‌نجوومه‌نی
گه‌ل Folktinget، بێ
هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێك
وازی
لێهێنرا،
هاوكات كه
ڕێگا به دۆزینه‌وه‌ی
ڕێساگه‌ل بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی
نێوان نهۆمه‌كان
درا، ئه‌وا
گۆڕه‌پان بۆ
ململانێیه‌كی
ده‌سته‌ڵاتی
ده‌ستووریی
له نێوان چه‌پ
و ڕاستدا خۆش
بوو. ده‌سته‌ڵاتی
پادشایی و
ئاغایی
(پیاوانی
پادشا) له ئه‌نجوومه‌نی
وڵات Landstinget
دژ به ده‌سته‌ڵاتی
گه‌ل له ئه‌نجوومه‌نی
گه‌ل Folktinget
دا له خه‌باتێكی
سه‌ختی ده‌ستووریدا
وێستان، كه
له سه‌ره‌تای
١٨٧٠ ـ وه تا
ساڵی ١٩٠١ دا درێژه‌ی
كێشا. ئه‌و
ساڵه شه‌ڕه‌كه
(ململانێكه)
به سه‌ركه‌وتنی
پارله‌مێنتاریزم
كۆتایی هات؛
پادشا ده‌ستبه‌رداری
ئه‌و داوایه‌ی
بوو كه خۆی
به ده‌ستی
خۆی وه‌زیره‌كان
دابنێت و
حوكمه‌تێكی
چه‌پی قبوڵ كرد
كه زۆربایه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی
گه‌ل Folktinget ـ
ـی له پشت
بوو. خه‌بات له
پێناوی
پارله‌مێنتاریزم
له دانمارك
زووتر ده‌ستی
پێكرد و زۆر
دره‌نگتر
كۆتایی
پێهات وه‌ك
له نه‌روێژ. خه‌باته‌كه
هه‌روه‌ها
سه‌ختتر و
تاڵتریش
بوو، ئه‌ویش
له‌به‌ر گه‌لێك
هۆ له‌وانه له‌به‌رئه‌وه‌ی
شه‌ڕی نێوان نهۆمه‌كان
هه‌روه‌ها
پرسی هێزی به‌رگریی
وڵاتیشی
گرتبووه‌وه.
ساڵانی ١٨٨٥ –
١٨٩٤ حوكمه‌تی
به‌پارێزه‌ری
(كۆنسه‌رڤاتیڤی)
ئێستروپ Estrup هه‌موو
ده‌سته‌ڵاتی
یاسادانان و
دارایی
خستبووه ده‌ست
خۆی، ئه‌ویش
به یارمه‌تی
یاسای كاتیی
به بێ ئه‌وه‌ی
پارله‌مان
له‌سه‌ریان
ڕه‌زامه‌ند بێت.
له ناو ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا
ئازادی ده‌ربڕینی
بیروڕا به‌رسنوور
كرا، و ده‌سته‌ڵاتی
پۆلیس و
دادگا دژ به‌وانه‌ی
وا بیریان نه
ده‌كرده‌وه
خرایه كار.
له قووڵایی
خۆیدا مه‌سه‌له‌كه
ململانێیه‌كی
ده‌سته‌ڵاتی
ئابووریی –
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و كولتوریی
بوو له
نێوان خاوه‌ن
زه‌ویوزاره‌كان
و پیاوانی ده‌وڵه‌ت
له‌لایه‌ك و
چینی
جووتیاران
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه. هه‌روه‌كوو
نه‌روێژ
لێره‌ش ئه‌مه
بووه مایه‌ی
دامه‌زراندنی
پارتگه‌لی
مۆدێرن، به‌ڵام
١٠ (ده) ساڵ
پێشتر
ڕوویدا.
پارتی
جووتیاری لیبراڵ،
ڤێنستره Venstreساڵی ١٨٧٠ وه‌ك
پارتێكی پارله‌مانی
دامه‌زرا و
پارتی هوێرهHõire ـش
ماوه‌یه‌ك
دوای ئه‌و. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
كه پارتی
ڤێنستره Venstreهه‌روه‌كوو
نه‌روێژ له‌وه‌به‌ر
پێشڕه‌وی
خۆی له
"بزووتنه‌وه‌ی
دۆستانی
جووتیاران" ـ
ـی ڕێكخراودا
هه‌بوو (هه‌ر
له ساڵانی
١٨٤٠ كانه‌وه)،
هه‌تا ساڵی
١٩٢٠ ـ ـی
خایاند تا
پارته‌كه
بتوانێت
ببێت به
ڕێكخراوێكی
سه‌رتاسه‌ری.
به‌و شێوه‌یه
باڵی ڕاست
بوو كه یه‌كه‌م
جار به
ڕێكخراوه‌یه‌كی
ته‌واو سه‌رتاسه‌ریه‌وه
(١٨٨٣) گه‌یشته
جێ.
هوێرهHõire هه‌ر
پارتێك نه‌بوو
به ته‌نها
بۆ ئه‌وانه‌ی
خاوه‌ن زه‌ویوزار
و مووچه‌خۆری
حوكمه‌ت
بوون، به‌ڵكو
هه‌روه‌ها
كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی
خه‌ڵكی له
كرێكار و كرێكاری
كاریده‌ستی له
شاره‌كان له
ساڵانی ١٨٧٠
كان و ١٨٨٠
كاندا
كۆكرده‌وه.
سۆسیالدیموكراتیش
هه‌روه‌ها
له ساڵانی
١٨٧٠ كاندا
وه‌ده‌ركه‌وت،
به‌ڵام ئه‌و
كاته - كه له
كۆپله‌ی
داهاتوودا
نیشانی ده‌ده‌ین
– زه‌حمه‌تی
گه‌وره‌ی هه‌بوو
بۆ خۆ به‌یانكردن
و خۆ فه‌رزكردن.
ئه‌وه بوو
كه پارتی
سۆسیالدیموكراتی
ساڵی ١٨٧٨ وه‌ك
ڕێكخراوه‌یه‌كی
ناسه‌قامگیری
سه‌رانسه‌ریی
دووباره
خۆی ڕێكخسته‌وه،
له‌سه‌ر
بناخه‌ی سه‌ندیكاكان،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
هه‌ر ٦ (شه‌ش)
ساڵی تری
خایاند تا یه‌كه‌م
نوێنه‌رایه‌تی
خۆی له ئه‌نجوومه‌نی
گه‌ل Folktinget
دا وه‌ده‌ستكه‌وت.
له
كۆتاییدا
جێی خۆیه‌تی
ئه‌وه‌ش
بگوترێت كه
پارتی
ڕادیكالا
ڤێنستره Radikala Venstre له
ساڵی ١٩٠٥ دا
له پارتی چه‌پی
Vänsterpartiet كۆن
هاته ده‌ر. ئه‌م
پارته كه
بۆ كه‌شاوه‌رزكاری
بچووك و
ڕادیكالی
ناو شاره‌كان
بوو هه‌ر زوو
به زوو
ڕێكخراوه‌یه‌كی
سه‌رناسه‌ریی
دروست كرد. ئه‌م
پارته
ڕۆڵێكی
كلیلی له
سیاسه‌تی
دانماركیدا
وه‌ده‌ست كه‌وت،
له‌به‌ر هه‌ندێك
هۆ، له‌وانه
به هۆی
هاوكاریی
درێژخایانیه‌وه
له‌گه‌ڵ
سۆسیالدیموكراتیدا. ئه‌و
گۆڕانه
سیسته‌میه
كه به ناوی
سه‌ركه‌وتنی
پارله‌مانتاریزم
ناوزه‌ند
بوو به‌و
مانایه نه‌بوو
كه ئیتر ئه‌وه
دوا سه‌ركه‌وتن
بێت بۆ
دیموكراسی. له
دۆخی فره
دژوارتردا
وه‌ك له‌وه‌ی
نه‌روێژ هه‌یبوو
هه‌نگاوه
دوایینیه‌كان
نرا. پاش
گفتوگۆی
درێژخایان
له نێوان
پارته‌كاندا
ساڵی ١٩١٥
ڕیفۆرمێكی
ده‌ستووریی خرایه
كار كه به‌و مانایه
هات مافی ده‌نگدانی
گشتیی به
پیاوان و
ئافره‌تان
بدرێت و ئه‌نجوومه‌نی
وڵاتLandstinget
به
دیموكراتی
بكرێت. له‌و
كاته‌وه دیموكراسی
له دانمارك
قابیلی بێنه‌وبه‌ره
نه‌بوو. هه‌وڵی
پادشا له
ساڵی ١٩٢٠ دا بۆ ئه‌وه‌ی
پرینسیپی
پارله‌مانی
وه‌لانێت –
كه پێی ده‌گوترێت
قه‌یرانی
جێژنی پاك
(پۆسك كریسن Påskkrisen) – له
لایه‌ن
پارته چه‌په‌كانه‌وه
ڕه‌ت كرایه‌وه
و هه‌ر ده‌ماوده‌م
ژێركه‌وت. ڕێگای
سوێد به‌ره‌و
دیموكراسیی
شایانباسانه
درێژتر بوو
وه‌ك له ئی
وڵاتانی ده‌راوسێ.
هه‌ڵبه‌ت ده‌سته‌ڵاتی
یه‌كلایه‌نه‌ی
پادشایه‌تی
گوستاڤیانه
له ڕێگای ده‌ستووری
ساڵی ١٨٠٩ دا
هه‌ڵوه‌شێنرا،
به‌ڵام هه‌رگیز
نه‌هاته سه‌ر
ئه‌و باسه‌ی
كه شتێك له
ده‌سته‌ڵاتی
پارله‌مانی
ساڵانی ١٧٠٠
كان پیاده
بكرێته‌وه،
و ئه‌و پارله‌مانه
چوارینه‌یه‌ی
Fyrståndsriksdagenچاخی
ناوه‌ڕاست
وه‌ك خۆی، به
هه‌ندێك ده‌ستكاریی
بچووكه‌وه،
هه‌تا ساڵی
١٨٦٦
هێڵرایه‌وه.
مرۆڤ ده‌توانێت
گۆتوبێژ له‌سه‌ر
ئه‌وه بكات
كه ئاخۆ شێوه‌ی
حوكمه‌تی
ساڵی ١٨٠٩
یان نه‌زمی
پارله‌مانی
ساڵی ١٨٦٦
بوو كه
نێزیكترین
دۆخه كه
هاوئاستی یه‌كه‌مین
هه‌نگاوه
گه‌وره‌كانی
وڵاتی نه‌روێژ
بێت به‌ره‌و
دیموكراسی له
ساڵی ١٨١٤ دا
و له
دانماركیش
ساڵی ١٨٤٩. به‌ڵام
ئاشكرایه
كه مافی ده‌نگدان
به‌و پارله‌مانه
نوێیه دوو نهۆمییه
ساڵی ١٨٦٦ كه‌متر
به‌رفراوان
بوو له چاو
ڕیفۆرمه‌كانی
نه‌روێژ و
دانمارك. مه‌رجگه‌لی
داهات و
سامانداریی
مافی ده‌نگدانی
بۆ پیاوانی
سه‌روو ٢١
ساڵه‌یی به
نهۆمی دووهه‌می
پارله‌مان
به نێزیكه‌ی
٢٥٪ دا به‌رسنووركرد.
یه‌كه‌م
نهۆمی پارله‌مان - هه‌روه‌كوو
لاندستینگێت
به پێی ده‌ستووری
بنچینه‌یی
ساڵی ١٨٦٦ ـ
ـی دانمارك –
بوو به
"نهۆمێكی
پیاوان" كه
ناڕاسته‌وخۆ
هه‌ڵده‌بژێردرا،
له‌وێدا
خاوه‌ن زه‌ویوزار،
مووچه‌خۆرانی
ده‌وڵه‌ت و
خاوه‌ن
شیركه‌تی گه‌وره
جێگایان ده‌گرت.
ئه‌مه به زۆریی
له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌بوو كه
مافی ده‌نگدان
به بنكه‌هه‌ره‌وه‌زیه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
شاره‌وانیه‌كان
به‌رسنوور
بوو – ماف
لێره به
ڕاستیی زۆر
به‌رفراوانتر
بوو وه‌ك له‌وه‌ی
له دووهه‌م
نهۆمدا هه‌بوو
كه ڕاسته‌وخۆ
هه‌ڵده‌بژێردرا
– به‌ڵكو به
پله‌ی یه‌كه‌م
سه‌رئه‌نجامی
ئه‌و مافی ده‌نگدانه
شاره‌وانییه
بوو كه به
پێی خاوه‌ندارێتی
سامانداریی
به پله هه‌ڵده‌كشا.
به‌ڵام
نهۆمی دووهه‌م
وای لێهات كه‌وته
ده‌ست
جووتیاره
خاوه‌ن زه‌ویوزاره‌كان. سیاسه‌تی
ناوخۆی سوێد
له كۆتایی
ساڵی ١٨٦٠ ـ
ـه‌كانه‌وه
تاوه‌كو
كۆتایی ئه‌و
سه‌ده‌یه
پڕ بوو له
ململانێی هه‌ردوو
نهۆمه‌كه‌ی
پارله‌مان،
كه هه‌روه‌كوو
له
دانماركیش
وابوو، به
هۆی ئه‌و خه‌باته
چینایه‌تیه
ئابووریی و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
كه له
نێوان
"ئاغا‌كان" و جووتیاره‌كاندا
هه‌بوو. به‌ڵام
جیاواز له دانمارك،
له سوێد شه‌ڕه‌كه
به پله‌ی یه‌كه‌م
له‌سه‌ر پرسی
وابه‌سته
به ده‌ستوور
نه‌بوو سه‌باره‌ت
به پارله‌مێنتاریزم
و مافی ده‌نگدان
– ئه‌مانه
ته‌نها پاش
كۆتایی سه‌ده
له سوێد بوون
به پرسیاری
ناوه‌ندی –
به‌ڵكو له‌سه‌ر
پرسگه‌لی
ئابووریی
بوو سه‌باره‌ت
به هێزی به‌رگریی،
باج و گومرگ. ئه‌م
ناكۆكی و خه‌ته‌جیاوازانه
بوو كه به
شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی
كاریان ده‌كرده
سه‌ر جۆری شێوه‌گرتنی
پارته‌كان له
پارله‌ماندا.
نهۆمی دووهه‌می
پارله‌مان
له كۆتایی
ساڵی ١٨٦٠ ـ
ـه‌وه له‌لایه‌ن
پارتی
لانتمانا
(لانتماناپارتیه‌ت
Lantmannapartiet)
وه ده‌ستی
به‌سه‌ردا
گیرا كه
داوای
لابردنی
باری دانی
باج و به‌شداربوون
له به‌رگریدا
له‌سه‌ر
شانی چینی
جووتیار ده‌كرد.
له نهۆمی یه‌كه‌مدا
خه‌تێكی
زۆربایه‌تی
سه‌قانگیری
كۆنسه‌رڤاتیڤ
(به‌پارێز) و گرووپگه‌لی
كه‌مینه‌ی
مۆدێراتلیبرال
(بورژوالیبراڵ)
هه‌بوو. له
كۆتایی
ساڵانی ١٨٨٠
كاندا پارله‌مان
و ڕای گشتیی له‌سه‌ر
پرسی گه‌وره‌ی
گومرگ بوون
به دوو به‌شی
ڕاست و چه‌په‌وه.
دۆستانی
گومرگی
كۆنسه‌رڤاتیڤ
و ئه‌و
لیبراڵانه‌ی
له‌گه‌ڵ بازرگانیی
ئازاد‌دا
بوون پێكه‌وه
یه‌كه‌مین
ڕێكخستنه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رانسه‌رییان
له به‌ری
ڕاستدا دامه‌زراند.
به‌ڵام زۆری
خایاند تاوه‌كو
پارته
پارله‌مانیه
بورژواكان
بتوانن
ڕێكخراوی سه‌رانسه‌ریی
خۆیان وه‌ده‌ست
بهێنن:
لیبراڵه‌كان
ساڵی ١٩٠٢ و ڕاسته‌كانیش
ساڵی ١٩٠٤.
سۆسیالدیموكراته‌كان
یه‌كه‌مین
لایه‌ن بوون
كه
ڕێكخراوی سه‌رانسه‌ریی
دابمه‌زرێنن
(١٨٨٩) و ئه‌ویش
هه‌روه‌كو
ئی وڵاتانی
ده‌راوسێ له‌سه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی بناخه‌ی
داكوتابوو.
به‌ڵام هه‌تا
ساڵی ١٨٩٧ ـ
ـی خایاند تا
ژێلمار
برانتینگ Hjalmar Branting وه‌كوو
یه‌كه‌مین
سۆسیالدیموكراتێك
له پارله‌ماندا
جێی گرت. یه‌ك دانه
پارتی دیكه‌ش
پێش ساڵی
١٩٢٠ دامه‌زرێنرا،
ئه‌ویش كۆمه‌ڵه‌ی
جووتیاران
(بونده‌فوێربوندت
Bondeförbundet)
بوو كه له
كاتی جه‌نگی
جیهانیی یه‌كه‌مدا
سه‌ری هه‌ڵدا. ده‌بینین دامه‌زراوه‌یه‌كی پارتی مۆدێرن له‌و مانایه‌دا كه له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌ی سه‌رانسه‌ریی بناخه‌ی داڕشتبێت له چاو نه‌روێژ و دانماركدا ئه‌وا له سوێد هه‌ر زۆر دره‌نگ كه‌وت. ئه‌مه بێگومان له‌به‌ر ئه‌و دواكه‌وتنانه بوو كه هه‌م له بواری ئابووری و هه‌م له بواری سیاسی ده‌ستوورییدا سوێد تێی كه‌وتبوو. پرسه‌كانی ده‌ستوور، هه‌روه‌ك كه‌مێك له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان پێكرد، ته‌نها له نێزیكه‌ی كۆتایی سه‌ده‌دا به جیددیه‌وه هێنرانه ناو ڕۆژه‌ڤه‌وه - ئه‌ویش له‌لایه‌ن لیبرال و سۆسیالدیموكراته‌كانه‌وه. ئه‌م دواكه‌وتنه به پله‌یه‌كی باڵا به هۆی ئه‌و گیركردنه بوو كه له پرسه‌كانی هێزی به‌رگری و یه‌كێتیه‌كه [یه‌كێتی له‌گه‌ڵ نه‌روێژ] سوێدی تێ كه‌وتبوو. كێشه‌ی یه‌كێتیه‌كه له سوێد بووه مایه‌ی ڕێگاگرتن له ڕیفۆرم له سیاسه‌تی ناوخۆدا، به‌ڵام هه‌مان كێشه له نه‌روێژ [به پێچه‌وانه‌وه] كاریگه‌ریه‌كی بزووێنه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر پێشكه‌وتن به‌ره‌و دیموكراسی. به‌ڵام پاشان كه مه‌سه‌له‌ی هێزی به‌رگری به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر كرا كه خزمه‌تی سه‌ربازیكردنی گشتی ساڵی ١٩٠١ بسه‌پێنرێت و یه‌كێتیه‌كه‌ش [له‌گه‌ڵ نه‌روێژ] ساڵی ١٩٠٥ هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه، ئه‌و دژبه‌ره‌كیه و به‌رگریه كه به‌رامبه‌ر ڕیفۆرمی مافی ده‌نگدان هه‌بوو نه‌ما. حوكمه‌تێكی ڕاست یه‌كه‌م ڕیفۆرمی له ساڵی ١٩٠٩ دا خسته كار: به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی مافی ده‌نگدانی گشتیی به نهۆمی دووهه‌می پارله‌مان بۆ پیاوان، جۆرێك له به‌دیموكراسیكردنی نهۆمی یه‌كه‌می پارله‌مان له ڕێگای به‌رسنووركردنی ئه‌و پله‌داریه‌وه كه بۆ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیه‌كان هه‌بوو، و هه‌روه‌هاش خستنه‌كاری شێوه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر بۆ هه‌ڵبژرادن له هه‌ردوو نهۆمه‌كه‌دا. وا ده‌رده‌كه‌وت كه پارله‌مێنتاریزم له‌سه‌ر ڕیگایه‌ك بێت كه هه‌م له‌لای پادشا و هه‌م له‌لای به‌ری ڕاستیشه‌وه له پێوه‌ندی هاتنه سه‌ركاری حوكمه‌تی لیبراڵدا ساڵانی ١٩٠٥ و ١٩١١ بسه‌لمێندرێت. به‌ڵام ئه‌وی پێی ده‌گوترا قه‌یرانی بۆریگۆرد (بۆریگۆردس كریسن Borggårdskrisen) له به‌هاری ساڵی ١٩١٤ دا بوو به هۆی دووباره‌گه‌ڕانه‌وه؛ وه‌زیری لیبراڵ، ستاف Staaff، له‌به‌ر ده‌ستتێوردانی پادشا له مه‌سه‌له‌ی به‌هێزتركردنی هێزی به‌رگیری ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، و حوكمه‌تێكی به‌پارێز (كۆنسه‌رڤاتیڤ) له پیاوانی پادشا دامه‌زرێندرا. پاشان ئه‌م حوكمه‌ته له به‌هاری ساڵی ١٩١٧ دا له‌لایه‌ن پارله‌مانه‌وه ڕووخێندرا و پارته چه‌په‌كان – به پارتێكی نوێوه كه چه‌پی سۆسیالیست بوو – له هه‌ڵبژرادنی پارله‌مان له پایزی هه‌مان ساڵدا چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكیان وه‌ده‌ست هێنا، و لیبراڵه‌ك |