|
|
دوا
کۆبوونه‌وه‌ی
سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال
و کێشه‌ی
کورد له
دوو ڕۆژی 29 و 30 ـ
ـی مانگی شه‌شدا،
چوار ڕۆژێک
له‌مه‌وبه‌ر،
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
له ژێر ناوی
"ئاشتیی و سه‌قامگیریی
له جیهانی
کێشه‌گه‌لێکدا
که
سنووریان
نییه"[1] ساز دا. به‌شێکی
گه‌وره‌ی
ناڕه‌سمیی
ئه‌و
کۆبوونه‌وه‌یه
سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی
کوردستان و
تورکیا بوو. به
پێی
بڵاوکراوه‌ی
ڕه‌سمیی
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
ئه‌وا ئه‌ندامانی
به‌شدار له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
"٤٠٠ نوێنه‌ر
بوون كه سه‌ر
به ١٢٠ پارت
و ڕێكخراوگه‌ل
بوون". له لیسته‌كه‌یاندا
كه سێ به‌شه
و یه‌كه‌م به‌شیان
سه‌باره‌ت
به ئه‌ندامه
ته‌واوه‌كانه،
پارتی
شۆڕشگێڕی
دۆمێنیكان
له كۆماری
دۆمێنیكان
١٧ ئه‌ندامیان
به‌شدار
بووه. ئه‌ندامێكی
ته‌واوی دیكه
"یه‌كێتی
نیشتیمانیی
كوردستان" به‌ڵام
له ژێر ناوی
"ئێراق"، نه‌ك
كوردستان، به‌شداربووه
كه مام جه‌لال،
حیكمه‌ت محه‌مه‌د
كه‌ریم، سه‌ركۆ
مه‌حمود و ئه‌حمه‌د
به‌رواری
بوون. له به‌شی
دووهه‌مدا
كه ئه‌ندامانی
ڕاوێژپێكراون
كوردیان
تێدا نه‌بووه،
له به‌شی
سێهه‌مدا كه
ئه‌ندامانی
چاودێرن،
دوو پارتی
كوردی، یه‌كه‌میان
پارتی
دیموكراتی كوردستانی
ئێران بوو كه
خه‌سره‌و عه‌بدوڵاهی.
شكۆفه
قوبادی، په‌رویز
زوبه‌یحی و
عادل ئه‌لیاسی
بوون. دووهه‌میان
پارتی كۆمه‌ڵگای
دیموكراتیی (DTP)
"توركیا"، نه‌ك
كوردستان كه
فیرات ئانلی
و فایه‌ق
یاكیزه‌ی
بوون. له ناو
پارت و
ڕێكخراوه
میوانه‌كاندا
پارتی دیموكراتی
كوردستان به‌ڵام
له ژێر ناوی
"ئێراق" نه‌ك
كوردستان به
هه‌شت ئه‌ندامه‌وه
به‌شدار
بوون كه
بریتی بوون
له مه‌سعود
بارزانی (له
ژێر
ناونیشانی:
سه‌رۆكی
حوكمه‌تی هه‌رێمی
كوردستان)، ڕۆژ
نوری شاوه‌یس،
بورهان جاف،
فوئاد حسێن،
سه‌فین دزه‌یی،
شیفا
بارزانی، مه‌سرور
بارزانی و
سیروان
سابیر. له
توركیاوه پارتی
گه‌لی
كۆماریی (Republican
People’s Party, CHP) به‌شدار
بوو. سه‌رۆكه‌كه‌یان،
دێنیز
بایكال Deniz Baykal و دوو
ئه‌ندامیان
له‌وێ بوون،
عومه‌ر
ئوێمه‌ن Omur Öymenو
فه‌ته‌ق
گوێربیز Petek Gürbüz. له‌وێدا
مام جه‌لال،
وه‌كوو سه‌رۆككۆماری
ئێراق
وتارێكی
خوێنده‌وه
كه تیایدا
چه‌ندین جار
باسی
كوردستان له
چوارچێوه‌ی
ئێراقی
فیدراڵ‌دا ده‌كات
كه به‌گشتی
پۆزه‌تیڤه،
به‌ڵام جێی
داخه كه وتاره‌كه‌ی
سه‌رۆكی
حوكمه‌تی هه‌رێمی
كوردستان،
مه‌سعود
بارزانی، تێدا
نییه. ئه‌وه‌ی
له‌مه‌دا
شایانی باسه
هێرشی دێنیز
بایكاڵ ـ ـی
سه‌رۆكی
پارتی گه‌لی
كۆماریی
توركیایه
دژ به
كوردستان و ئێراق
و گرێدانی به
چالاكیی
تیرۆریستی و ناسه‌قامگیركردنی
ناوچه‌كه‌وه‌یه.
به‌ڵام
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
زۆر به
توندی وه‌ڵامی
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
دێنیز
بایكاڵی دایه‌وه
وا كه بگاته
ئاستێك
داوای وه‌ده‌رنانی
ئه‌و پارته
له
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته
پارتی
ناوبراو هه‌ر
له سه‌ره‌تای
دروستبوونیه‌وه
هه‌ڵوێستێكی
كۆنه‌په‌رستانه
و
شۆڤێنیستانه‌ی
هه‌بووه.
كۆنه‌په‌رستانه
له‌و مانایه‌دا
كه هه‌میشه
لایه‌نگری
ده‌سته‌ڵاتی
سه‌ربازیی
بوون، به‌ره‌یان
له‌گه‌ڵ
لایه‌ن و
گرووپه
ئولتراناسیونالیسته‌كانی
توركیا به‌ستووه
و یه‌كێك
بوون له وه‌فادارترین
لایه‌ن له
پێڕه‌وكردنی
خه‌تی ئه‌تاتوركدا.
شۆڤێنیست له‌و
مانایه‌دا
كه هه‌میشه
لایه‌نێكی
هێرشكارانه
و جووكده‌رانه
بوون دژ به
گه‌لی
كوردستان،
نه هه‌ر له
چوارچێوه‌ی
توركیادا به‌ڵكو
دژ به گه‌لی
كوردستان له
سه‌رانسه‌ری
ناوچه‌كه‌دا. بولینت
ئه‌جه‌وید
كه یه‌كێك
له ڕابه‌ره
به‌ناووده‌نگه‌كانی
ئه‌و پارته بوو،
یه‌كێك بوو
له‌وانه‌ی
كه به‌خۆشیه‌وه
پشتگیریی له
به‌ره‌ی
خۆیان له‌گه‌ڵ
فاشیسته‌كاندا
ده‌كرد و كاتێك
كه
ئالپارسیان
توركه‌یان
ناشت گوتی: "هه‌ندێك
جیاوازیی له
نێوانماندا
هه‌یه، به‌ڵام
زۆر
لێكچوونیش
له
نێوانماندا
هه‌یه، بۆ
نموونه:
خۆشه‌ویستیمان
بۆ گه‌ل، كه‌مالیزم
و
سێكولاریزم"[2].
بولینت ئه‌جه‌وید
هه‌روه‌ها یه‌كێك
بوو له‌وانه‌ی
كه به
شانازیه‌وه
ئاماژه‌ی به
سه‌ركوتكردنی
٢٥ بزووتنه‌وه‌ی
گه‌لی كورد
(له ناو
توركیا) دا ده‌كرد
و گرتنی عه‌بدولا
ئۆجه‌لان،
سه‌رۆكی
پارتی
كرێكارانی
كوردستانی
به كۆتایی
به بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی
كوردستان (له
توركیادا) ده‌بینی
و به گه‌وره‌ترین
ده‌ستكه‌وت
و مژده‌ی له
مێژووی
توركیادا
داده‌نا. به‌ڵام بولینت ئه‌جه‌وید
توانی مۆری سۆسیالیستدیموكراتیبوون
به پارته‌كه‌یانه‌وه
بنێت و
ناووده‌نگێكی
تایبه‌تی
پۆزه‌تیڤی
پێ بدات و له‌گه‌ڵ
كه‌سایه‌تی
وه‌كوو
پاڵمه و
كرایسكیدا
هاوڕێ بێت.
كاتێك من
(ڕێبوار ڕه‌شید)
ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
كتێبی "ئولۆف
پاڵمه" ـ ـم
كرد به
كوردیی، دووچاری
كێشه‌یه‌كی
گه‌وره
بووم له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی
پایه‌بڵندی
سه‌ندیكایانی
جۆراوجۆری
كرێكاردا كه
بولینت ئه‌جه‌ویدیان
به كه‌سایه‌تیه‌كی
ئاشتیخواز و
دیموكرات و سۆسیالیست
له قه‌ڵه‌م
ده‌دا. له‌و
ده‌مه‌وه
تا ئێستا هیچ
شتێكی تازه
له ناو
پارتی
ناوبراودا
ڕووی نه‌داوه
و ئه‌و پارته
هه‌ر هه‌مان
هه‌ڵوێستی
سیاسیی هه‌یه.
سه‌یره كه
ئه‌ندامانی
سه‌ره‌كیی
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال،
به‌تایبه‌تی
ئه‌ندامانی
سوێد، له‌سه‌ر
وه‌ده‌رنانی
ئه‌و پارته
جه‌خت ده‌كه‌ن. به
ڕوونیی
دیاره كه
ئه‌و باسه
ته‌نها پێوه‌ندیدار
به كێشه‌ی
كوردستان و
ئێراقه‌وه
نییه. له
كۆبوونه‌وه‌ی
ناوبراودا
كاتێك كه
دێنیز
بایكال هێرشی
توند ده‌كاته
سه‌ر حوكمه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان و
ئێراق، به‌ڕێز
مام جه‌لال و
به‌ڕێز كاك
مه‌سعود
بارزانی و
هاوڕێیانی
دیكه له
ناڕه‌زاییدا
هۆڵه‌كه به‌جێ
ده‌هێڵن.
كاتێكیش كه مام
جه‌لال و كاك
مه‌سعود
بارزانی ده‌دوێن،
دێنیز
بایكال و
هاوڕێكانی
هۆڵه‌كه به‌جێده‌هێلن. ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه
كه‌وتبووه
ڕێككه‌وتی
هه‌ینی و شه‌ممه‌وه.
ئێواره‌ی
پێنجشه‌ممه
كه هه‌مووان
له‌سه‌ر
خوان بوون
مام جه‌لال و
دێنیز
بایكال ده‌كه‌ونه
سه‌ر دوو
كورسی به‌رانبه‌ر
به یه‌ك. به
پێی ڕۆژنامه‌نووسه‌كان
هیچیان ئه‌وی
تریانی نه‌دوواندوه.
له كۆتایی
قسه‌كانیشیدا
مام جه‌لال
وه‌ڵامی
ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی
توركیای نه‌داوه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌ی
"زه‌مان" ـ ـی
توركی به
ئینگلیزیی
ده‌یان
وتاری له‌و
دوو ڕۆژه‌دا
سه‌باره‌ت
به‌و كێشه‌یه
نووسیووه.
من له‌به‌ر
نه‌بوونی كات
ناتوانم وه‌ریان
بگێڕم، به‌ڵام
هه‌موویان
به وردیه‌وه
جێی سه‌رنجن. ئه‌و
كاردانه‌وه‌ی
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
لانی كه‌م
دوو مانای
سیاسیی ده‌گه‌یه‌نێت
كه كاری
خۆیان له‌سه‌ر
سیاسه‌تی
خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ند ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌میان
ئه‌وه‌یه
كه به
توندی كار ده‌كاته
سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ی
كه CHP له‌گه‌ڵ
MHP (پارتی
بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی)
له توركیا
بۆ پرسی هه‌ڵنژاردن
دایمه‌زراندووه
و دووهه‌میان
له‌سه‌ر
ڕۆڵی سیاسه‌تی
كوردی و
كوردستانی
له‌سه‌ر
ئاستی جیهان. پاش
خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و باسانه
من (ڕێبوار ڕه‌شید)
به پێویستم
زانی له‌گه‌ڵ
یه‌كێك له
ئه‌ندامه
چالاكه‌كانی
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
كه هه‌روه‌ها
ئه‌ندامی "كۆمیته‌ی
ئێتیسك/ ڕه‌ووشتییه)
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
و په‌رله‌مێنتاری
ئه‌ندامی نوێنه‌ری
كولتوره له
ناو پارتی سۆسیالدیموكراتی
سوێد بدوێم.
ئه‌ویش خانم
ئان
لودڤیكسۆن Anne Ludvigsson
ـ ـه. نێزیكه‌ی
نیو سه‌عات
له‌گه‌ڵ ئان
دوواین، ئان
به وردی
باسی
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
كرد و ناڕه‌زایی
دژ به هه‌ڵوێستی
پارتی
CHP ده‌ربڕی
و هاوكات
دڵنیای
كردمه‌وه
كه گرووپی سۆسیالدیموكراته‌كانی
سوێد و زۆرێكی
دیكه له ئه‌ندامانی
سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
جه‌خت له‌سه‌ر
وه‌ده‌رنانی
پارتی
ناوبراو ده‌كه‌ن.
به پێی ئان ئه‌و
هه‌ڵوێسته
پێوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌یه كه ئه‌و
پارته هه‌ر
له
هاوپشتیی
سیاسیه‌وه
له‌گه‌ڵ
هێزگه‌لی
كۆنه‌په‌رست
و
ئولتراناسیونالیست
تا پێوه‌ندی
گه‌رمی له‌گه‌ڵ
سوپای تورك، تا
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
كه‌مینه
(كورد) ـ ـی
توركیا و له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی نادیموكراتیانه
و نابه‌رپرسیارانه
و زه‌برئامێزانه‌ی
له‌سه‌ر
ئێراق و
كوردستانی
ئێراق و به پشت
به‌ستن به
هه‌ڕه‌شه و
به به‌كارهێنانی
زه‌بری سه‌ربازی
و خاڵگه‌لی
له‌و چه‌شنه
خۆی خستووه‌ته
دۆخێكه‌وه
كه ناكرێت
به سۆسیالدیموكراتی
یان جۆرێك له
چه‌پ
بچوێندرێت. شایانی
باسه كه
مام جه‌لالیش
له چاوپێكه‌وتنێكدا
كه له www.pukmedia.com بڵاوكراوه‌ته‌وه
و كه له
دانیشتنێكی
هه‌واڵنێریدا
له سلێمانی
گوتویه‌تی
نێزیكه‌ی هه‌مان
ڕای هه‌یه و
داوای ده‌ركردنی
ئه‌و پارته
له سۆسیالیست
ئینته‌رناسیونال
ده‌كات. به پێی ئه‌زموونی
من له‌سه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ئێمه له خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی
كوردستاندا ده‌توانین
قازانجی به‌رچاو
له‌م هه‌ڵوێسته‌ی
سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال
وه‌ربگرین. ڕێبوار
ڕه‌شید ٣/٧/٢٠٠٧ |