|
|
لاندسئۆرگانیزاسیۆنن
٧٥ ساڵ[1] Landsorganisationen[2]
75 år ئه‌و
چه‌ند مانگه‌ی
دووایی هه‌موومان
ئه‌و پۆسته‌ره
ناسراوهیهمان
بینیووه كه
بۆ ٧٥ ـ هه‌مین
ساڵڕۆژی ئێل
ئو (LO)
چاپ كراوه. پۆسته‌ره‌كه
وێنه‌ی
ڕێپێوانێكی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی له‌سه‌ره
له تافی
منداڵییدا.
ئه‌و پۆسته‌ره
یه‌كێكه له‌وانه‌ی
سه‌رنجمان
ڕاده‌كێشێت
و ده‌مانخاته
ئه‌ندێشه‌یه‌كی
قووڵه‌وه. باشه
ئه‌وه چییه
كه له‌و
پۆسته‌ره‌دا
وا گرینگه؟ خۆ
وێنه‌ی ئه‌و
پیاوه نییه
كه سهركاروانه.
وێنه‌كه‌ی
ئه‌و ڕۆژانه
و ئاساییه.
جلوبه‌رگی
ساكاره. به‌ڵام
ئه‌و پیاوه
ئاڵایه‌كی
هه‌ڵگرتووه
و له‌سه‌ر
ئاڵاكه سێ
شت نووسراوه: ·
پرۆلیتارانی
جیهان یه‌ك
بگرن ·
هه‌شت
كاژێر كار ·
مافی
ده‌نگدان بۆ
هه‌مووان ئه‌وجا
له پشت ئه‌و
پیاوه‌وه
ڕێپێوانه‌كه
ده‌جمێت.
وێنه‌كه
وێنه‌ی گه‌لێكه
كه له
ڕێپێواندایه.
مرۆڤه‌كانی
ئه‌م
ڕێپێوانه
هه‌ژار و چه‌وساوه
بوون. مافی ده‌نگدانیان
نه‌بوو. ناحه‌ز
ده‌بینران.
به‌ڵام هه‌ر
ئه‌مانه‌ی
ئه‌م
ڕێپێوانه
بوون كه له
پله‌یه‌كی
باڵادا
سوێدی
نوێیان ئاوا
كرد. ئه‌م
كاره‌یان به
هێزی
هاوپشتێتی
خۆیان ئه‌نجامدا،
ئه‌و
هاوپشتێتیه
یه‌كیخستن.
سوێدی
نوێیان به
هێزی بیری
هاوخه‌باتیی
و دادوه‌ریی
خولقاند. سێ
دانه دروشم
له
ڕێپێوانه‌كه‌دا
هه‌بوو. پرۆلیتارانی
جیهان یه‌ك
بگرن –
هێز له‌و
هۆشیاریه‌وه
وه‌رده‌گیرا
كه
كرێكاران له
هه‌موو
جیهاندا له
هه‌مان خه‌باتدا
له پێناوی
نرخی مرۆڤدا
یه‌كی ده‌گرت
و وزه به
ئومێدی گه‌ش
سه‌باره‌ت
به
هاوپشتێتی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌درا. مافی
ده‌نگدان بۆ
هه‌مووان.
كرێكاران ده‌یانویست
له‌گه‌ڵدا
بن و له كۆمه‌ڵگادا
بڕیار بده‌ن.
خۆ نابێت ده‌سته‌ڵات
هه‌ر له ده‌ستی
ئه‌وانه‌دا
بمێنێته‌وه
كه له‌سه‌ر
حوكم
دانیشتوون.
كرێكاران ده‌یانویست
كاریگه‌ریی
سیاسی‌یان هه‌بێت. ڕۆژی
هه‌شت كاژێر
كار.
كرێكاران ده‌یانویست
كاریگه‌ریی
سیاسیی
خۆیان بۆ ئه‌وه
به‌كاربهێنن
كه هه‌لومه‌رجه‌كانی
ژیان بگۆڕن،
كه كار بكه‌نه
سه‌ر هێزه
كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریه‌كان
بۆ دادوه‌ریه‌كی
زێده‌تر. سه‌بری
ئه‌وان
شایانباس
بوو. له ده‌یان
ساڵدا
ڕێپێوانه‌كان
به بێ هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك
له ده‌سته‌ڵاتدارانی
ئه‌و سه‌رده‌مه
وه‌ربگرن،
دهیانكوتا.
له دامه‌زراندنی
ئێل ئو ـ ـه‌وه
بۆ گه‌یشتن
به مافی ده‌نگدان
بۆ هه‌مووان
و بۆ هه‌شت
كاژێر كار له
ڕۆژێكدا ٢٠
ساڵی خایاند.
ئه‌و كاته
دامه‌زراندنی
ئاشتیانه‌ی
كۆمه‌ڵگا
توانی به‌و
ڕێگا ته‌واو
دیموكراتیه
ده‌ست پێ
بكات. هێلمار
برانتینگ Hjälmar
Branting له‌و كاته‌دا
ئاوای ده‌گوت: "ئێمه
به درێژیی
ژیانی
مرۆڤێك خه‌باتمان
بۆ
دیموكراتی
كردووه.
ناكرێت وا
بڕوامان پێ
بهێنرێت كه
گوایا ئه‌و
خه‌باته‌مان
بۆ خه‌یاڵێكی
بێ فه‌ڕ
كردووه.
ئایا به
ڕاستیی كه‌سێك
هه‌یه كه
به جیددیه‌وه
ئاره‌زووی
ئه‌وه بكات
كه له‌وێدا
بووهستاینایه
كه ئه‌وسا
تێیدا
بووین، ئه‌و
كاته‌ی كه
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
مافی ده‌نگدان
خه‌باتمان
ده‌كرد؟ هه‌موو
كه‌سێك تێده‌گات
كه ئه‌وه
ماقووڵ نییه.
زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵكه‌كان
ته‌نانه‌ت
ئه‌وه‌ش
تێگه‌یشتوون
كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك
ناتوانێت بێ
دیموكراتیی
بژی. ئه‌وه
هه‌ر زۆر جێی
مه‌ترسیه
كه ئه‌و هه‌سته
لای
كرێكاران
لاواز
بكرێت،
چونكه ئه‌مه
ده‌بێته
مایه‌ی ئه‌وه‌ی
كه چینه‌كانی
دیكه
دووباره ده‌سته‌ڵات
بخه‌نه‌وه
ژێر ده‌ستی
خۆیان. ئه‌و
چینانه‌ی كه
دژی چینی
كرێكار
وێستاون هه‌رگیز
له ڕاستیدا
ناتوانن
هاوسه‌نگه‌ری
باشتریان له‌وانه
ده‌ست بكه‌وێت
كه له ناو
چینی
كرێكاراندا
ده‌یانه‌وێت
دیموكراتی
به شتێكی
بێ‌نرخ له قه‌ڵه‌م
بده‌ن". ساڵانی
١٩٧٣ ئافهرینكردن
و
سوپاسگوزاریی
به‌رانبه‌ر
به ئێل ئو
نیشان درا.
ئێستاش هه‌مووان
ڕێزی خۆیان
نیشانی ئێل
ئو ده‌ده‌ن.
له بناخه‌دا
ئه‌مه ده‌ربڕینی
ئه‌و ڕێزه‌یه
كه چینی
كرێكار بۆ
خۆیی وه‌ده‌ستهێناوه. هه‌مووان
ده‌زانن كه
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
پشتوێنی
هێزه بۆ
دیموكراتی.
دامه‌زراندنی
كۆمه‌ڵگا له
سوێد
ئاشتیانه
به‌ڕێوه
چووه.
ململانێ
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
توند بوون،
به‌ڵام
دووچاری
تێهه‌ڵچوونی
زه‌برئامێز
نه‌بووین،
ئێمه تووشی
ئه‌و كاره‌ساته
نه‌بووین كه
هاووڵاتی دژ
به
هاووڵاتی
بكه‌وێته
جه‌نگێكی
دیاره‌وه.
ئێمه له‌و
تاڵیچێشتن و
قه‌تیسمانه
ئابووریی و
ڕۆچوونه
ئابوورییه
سه‌لامه‌ت
ده‌رچووین
كه شۆڕشی زه‌برئامێز
له‌گه‌ڵ
خۆیدا ده‌یهێنێت،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
دژواریی و زه‌حمه‌ت
هه‌ر هه‌بوون.
كرێكارانی
وڵاته‌كه‌مان
هه‌روه‌كوو
كرێكارانی
وڵاتانی
دیكه
خێزانه‌كانیان
نه‌دارییان
چێشتووه. هه‌ژاریی
لێره له
وڵاتی ئێمه‌یش
هه‌روه‌كوو
شوێنی دیكه
دژوار بووه. له‌م
وڵاته‌ش هه‌را،
هه‌رای
ناساز، دژ به
دیموكراتیی
كراوه. ڕكی
دزێوی
فاشیزم له
مرۆڤ له
وڵاتی ئێمه‌یش
نوێنه‌ری
خۆی هه‌بووه.
كات هه‌بووه
كه سێكتگهلی
شۆڕشگێڕ
بووژاونه‌ته‌وه
و پاشانیش له
چاو ونبوون.
به‌ڵام گه‌لی
سوێد
شێلگیرانه
دیموكراتیی
پاراستووه.
كاری ڕۆژانه‌ی
به سه‌بری
ڕیفۆرمیزم
به‌رده‌وام
بووه. ئێمه‌یش
ده‌زانین كه
دیموكراتیی
ته‌نها
سیسته‌مێكی
كۆمه‌ڵگایه
كه تیایدا
مووچه‌خۆری
ئاسایی بره‌و
به به‌رژه‌وه‌ندی
و بیری خۆیان
بده‌ن. بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
هه‌رگیز
كۆنه‌پارێز
نه‌بووه وا
كه بێت و
ببێت به
پارێزه‌ری
دۆخی ئێستا.
له‌به‌رئه‌وه
ئه‌ركی هه‌ره
سه‌ره‌كیی
ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه
ئه‌وه بووه
كه هه‌وڵ بۆ
گۆڕینی كۆمه‌ڵگا
و گۆڕینی هه‌لومه‌رجی
ژیان بدات. هه‌موو
ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی
نوێ، هه‌موو
هه‌نگاوێكی
سه‌ركه‌وتنی
نوێ سه‌باره‌ت
به هه‌لومه‌رجی
كار و زێدهكهڵك
له‌م
گۆڕانكاریانه‌دا
ڕۆڵی باش ده‌بینن.
به‌ڵام
گرینگ‌ترین
ئامراز
هاوكاریی
نێوان
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری و
سۆسیالدیموكراتییه
كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكردنی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییه‌وه
مۆركی خۆی له
ژیانی
سیاسیی ناو
وڵاتی ئێمه
داوه. ئێرنست
ڤێگفۆرسErnst Wigforss گوتویه‌تی،
ئه‌گه‌ر
پارتێكی سۆسیالدیموكراتیی
دروست نه‌بووایه،
ئه‌وا
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
پارتێكی سۆسیالدیموكراتی
هه‌ر داده‌مه‌زراند. ئێمه
ده‌بێت
شانازیی به‌م
هاوكارییه‌وه
بكه‌ین. خه‌بات
دژی هه‌ژاریی
و بێكاریی و
بۆ ئه‌و
فۆرمه
بنچینه‌ییه
دڵنیایانه
نیشانی ده‌دات
كه ئه‌وه چ
مانایه‌كی
هه‌یه كه
لایه‌نی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی سه‌ندیكایی
و سیاسیی
پێكه‌وه بن
و كه پێكه‌وه
گۆڕانكاریه‌كان
به‌ره‌و
پێشه‌وه
ئاراسته
بكه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
هێزی خۆی له
هه‌ستی هه‌بوون
و هه‌ڵگرتنی
به‌رپرسیارێتیه‌كی
به‌رده‌وام
بۆ كۆمه‌ڵگا
وه‌رگرتووه.
بێگومان له
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكاییدا
پێش هه‌ر
شتێك نوێنه‌رایه‌تی
گرووپی خۆ ده‌كردرێت
و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی
گرووپی خۆ دهكردرێتهوه،
به‌ڵام هه‌روه‌ها
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
ئه‌وه‌یشی
بۆ ده‌ركه‌وتووه
كه له‌به‌رچاوگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندی
گرووپه‌كانی
دیكه‌ی ناو
كۆمه‌ڵگا و
نیشاندانی
سه‌بر (تۆله‌رانس)
به‌رانبه‌ریان
پێشمهرجێكه
بۆ گه‌یشتن
به چاره‌سه‌ری
خۆگر و
دروستكار له
گیروگرفتی
جیاوازدا. ئه‌م
هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه
به‌رانبه‌ر
هه‌موو كۆمه‌ڵگا
ئاكامی توند
و قایمی
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایه،
به‌ڵام هه‌روه‌ها
ئاكامی ئه‌و
كۆمهڵگابینیهیشێتی
كه له ڕه‌سه‌ندا
هه‌یه‌تی به‌و
داوایه‌وه
كه له‌سه‌ر
هه‌بوونی
هاوپشتێتی
له سه‌رانسه‌ری
هه‌موو كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه‌تی. تۆكمه‌یی
به‌ها
دیموكراتیه‌كان
و ویستی
گۆڕینی كۆمه‌ڵایه‌تیی
و ئابووریی و
هه‌ستی به‌رپرسیاریی
به‌رانبه‌ر
به كۆمه‌ڵگا
ده‌بێته
مایه‌ی سه‌قامگیریی
و دڵنیایی بۆ
ژماره‌یه‌كی
یه‌كجار
زۆری مرۆڤ له
سوێد، ته‌نانه‌ت
بۆ ئه‌وانه‌ی
دهریشهوهی
ڕیزه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی،
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه
كه بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
سوێدیی له
ته‌واوی
جیهاندا
ڕێزێكی زۆری
لێده‌گیرێت
كه ڕه‌نگه
له چه‌شنی
خۆیدا
بێوێنه بێت.
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
هه‌میشه هه‌وڵی
بۆ به‌رانبه‌ركردنی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و یه‌كسانیی
داوه، بۆ
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
ده‌ركه‌وتووه
كه ئه‌و بهرابهركردنه
پێشمهرجێكه.
ئه‌مه بۆ
ناو ڕیزه‌كانی
خۆیشی و بۆ
كۆمه‌ڵگاش
به گشتیی هه‌ر
وایه. سیاسه‌تی
مووچه‌ی
هاوپشتیانه
بریتیه له
ڕووخساری ٢٠
ساڵ له كاری
زه‌حمه‌ت و
به سه‌بر و
هاوكاتیش به‌رنامه‌یه‌كه
بۆ چۆنیه‌تی
هه‌ڵسوكه‌وتی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی له
ئایینده‌دا. ئه‌م
سیاسه‌تی
مووچه‌ی
هاوپشتیانهیه
زۆر به
توندی ڕه‌خنه‌ی
لێگیراوه.
پێداگیراوه
كه ئه‌م
سیاسه‌ته
بێ مانایه.
هه‌روه‌ها
[ده‌گوترێت
كه] هێزه‌كانی
بازاڕ
ئاخریه‌كه‌ی
هه‌ر مافی
خۆیان ده‌ستێنن.
تاوانبار دهكردرێین
كه ئه‌م
سیاسه‌ته
زیان له
پێشكه‌وتنه
ئابووریه‌كان
ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ردوو
ئه‌م
پێداگرتنه
له
تاوانباركردن
ناتوانن
دروست بن. هه‌ردووكیان
ده‌شێت هه‌ڵه
بن. با
بڕووانین:
ئێمه ده‌توانین
جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه بكه‌ین
كه به‌رابه‌ربوونی
مووچه و مه‌رجگه‌لی
دامه‌زراندن
له وڵاتی
ئێمه، تا
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
توندتر گره‌وی
له‌سه‌ر
سیاسه‌تێكی
مووچه‌ی
هاوپشتیانه
كردبێت،
خێراتر چووه‌ته
پێش. له یه‌كێك
له ڕاپۆرته‌كانی
توێژینه‌وه‌دا
كه له
ساڵیادی
دامه‌زراندنی
ئێل ئودا
خرایه به‌رده‌ست،
كه ڕودۆلف
مایدنهر Rodulf Meinner
ئاماده‌ی
كردبوو، ئه‌و
سه‌رئه‌نجامانه
به به‌رجه‌سته‌یی
ده‌خاته به‌رده‌ست.
له وڵاتی
ئێمه بهرابهربوونێكی
توند له
نێوان مووچه‌ی
ئافره‌تان و
پیاواندا
بووه. ده (١٠)
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
مووچه‌ی
ئافره‌تان
له كه‌رتی
پیشه‌سازییدا
له سه‌ددا
حه‌فتای (٧٠٪)
مووچه‌ی
پیاوان بوو.
ئه‌مڕۆ ئه‌و
ڕێژه‌یه له
سه‌ددا ههشتاوسێیه
(٨٣٪). ئه‌م بهرابهربوونه
زۆر زیاتر له
ئی هه‌ر
وڵاتێكی
دیكه‌یه. به
هه‌مان شێوه
مرۆڤ ده‌توانێت
به ژماره
نیشانی بدات
كه چۆن
بۆشایی له
نێوان مووچه‌ی
بڵند و نزمدا
له ناو
پاوانی ئێل
ئودا كه‌م
بووه‌ته‌وه. ئێمه
ده‌توانین
ببینین كه
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی
مووچه‌ی
هاوپشتیێتی
ئامرازێكی
گرینگه بۆ
دادوه‌ریه‌كی
گه‌وره‌تر و بۆ
دادوه‌ریی
له كۆمه‌ڵگادا. پێداگرتنهكهی
دیكه‌یان هه‌ر
به هه‌مان
شێوه هه‌ڵه‌یه
كه گوایا
سیاسه‌تی
مووچه‌ی
هاوپشتیانه
دێت و زه‌ره‌ر
له هه‌ل و له
شیاوكاریی
ئێمه بۆ
پێشكه‌وتنی
ئابووریی ده‌دات.
سوێد ئه‌مڕۆ
له دۆخێكی
فره پێشكه‌وتوودایه
كاتێك كه
دێته سه‌ر
گه‌شه‌ی
پیشه‌سازیی.
به پێی
توێژینه‌وه‌یه‌كی
ئه‌مه‌ریكیی
نوێ كه ئه‌م
دوواییه
بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌وا ئێمه
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می
زیاترمان هه‌یه
سه‌باره‌ت
به هه‌ر سه‌رێك
[سه‌ره
هاووڵاتیه‌ك]
وه‌كوو له
هه‌ر
وڵاتێكی
دیكه. سوێد
كاتێك به‌و
قۆناخه گه‌یشتووه
هاوكات كه
گفتوگۆی
مووچه [3] له دووای
گفتوگۆی
مووچه
زیاتر و
زیاتر مه‌رجگه‌لی
ئه‌وانه له‌به‌رچاو
گیراوه كه
مووچه‌یان
نزمه. گره‌وكردن
له‌سه‌ر به‌رابه‌ركردنی
ناهاوسه‌نگیه‌كانی
مووچه و بۆ
باشتركردنی
ههلومهرجگهلی
ئه‌و
مرۆڤانه‌ی
كه
خراپترین
دۆخی دامه‌زراندنیان
هه‌یه له
ژیانی كاردا
و هه‌روه‌هاش
له كۆمه‌ڵگادا
به هیچ شێوه‌یه‌ك
ئاسته‌نگێك
نییه له‌به‌رده‌م
گه‌شه‌ی
ئابووریی و
پیشه‌سازیی
وڵاته‌كه‌ماندا.
به پێچه‌وانه‌وه
ئه‌مه
پێشمهرجێكه
بۆ ئه‌وه‌ی
كه مرۆڤه‌كان
بتوانن له‌و
گه‌شانه‌دا
به‌شدار بن.
ته‌نها به‌م
شێوه‌یه
ئێمه ده‌توانین
له
درێژخایاندا
به‌رده‌وام
بین. ئێل
ئو به‌و جۆره
توانیوویه‌تی
كه له ناو
ڕیزه‌كانی
خۆیدا بهرابهرییكردنێك
له‌سه‌ر
ڕێگای
هاوپشتیانه
به‌ركه‌ماڵ
بكات. ئه‌مه
ده‌سته‌ڵاتێكی
ڕه‌ووشتیی
فره به‌هێز
ده‌دات به
مرۆڤ كاتێك
كه مرۆڤ دێت
و داوا ده‌كات
كه بهرابهریكردنی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و هاوپشتێتی
به شێوه‌یه‌كی
ئه‌وتۆی وا
به‌رفراوان
بكردرێت كه
سه‌رانسه‌ری
كۆمه‌ڵگا
بگرێته‌وه. هه‌رگیز
ناتوانرێت
ئه‌م داوایه
ته‌نها له
ڕێگای سیاسه‌تی
مووچه‌وه
فه‌راهه‌م
بكردرێت. ئه‌مه
ده‌بێت
تێكڕای
كاركرده‌كانی
وڵات بگرێته‌وه
و ده‌بێت له
تێكڕابینینێكی
سهرانسهریهوه
ڕابگیرێت. بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی له‌و
ساڵانه‌ی
دوواییدا به
وردیه‌كی
زۆرتره‌وه
درێژه‌ی به
خه‌باتی خۆی دژ
به بۆشایی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و له پێناوی
یهكسانییدا
داوه. سیاسه‌تی
ڕیفۆرمی ئه‌و
پێنج ساڵه‌ی
دووایی بووه‌ته
مایه‌ی سه‌رئه‌نجامی
شایانباس. ئه‌م
كاره ده‌بێت
به‌ره‌و ئه‌نجامدان
ببردرێت. هه‌میشه
هێزگه‌ل ده‌بن
كه
گۆڕانكاریه‌كان
به‌ره‌و
بۆشایی گه‌وره‌تر
و نادادوه‌ریی
زێده‌تر ده‌به‌ن.
گۆڕانكاریه‌كان
هاوكات هه‌لومه‌رجی
نوێ ده‌هێننه
ئاراوه بۆ
بهرابهریكردنی
بارودۆخی
مرۆڤه‌كان. له‌به‌رئه‌وه
ڕێگام بده‌ن
هه‌ر زۆر به
ڕوونیی وه‌ڵام
بده‌مه‌وه:
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی ده‌بێت
شێلگیرانه
سیاسه‌تێك
پێڕه‌و بكات
كه مه‌به‌ستی
بهرابهریكردنی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
بێت. ئه‌م
كاره وه‌كوو
پشتگیریه‌ك
له گرووپگه‌لی
پاشهوهخراو
گرینگه. به
پێی باوه‌ڕی
ئێمه ئه‌مه
سوود به هه‌موو
كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت. سیاسه‌تێكی
ئاوا ده‌بێت
گۆڕهپانگهلی
به‌رین
بگرێته‌وه:
ڕیفۆرمی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و سیاسه‌تی
بازاڕی كار،
سیاسه‌تی
ئاڵوگۆڕ و
بازرگانیی و
ههنگاوهچارهی
تایبه‌تی بۆ
به‌رابه‌ركردنی
ئافره‌تان. له
ئه‌مڕۆی
ئێستاماندا
ده‌بێت به
هێزێكی
تایبه‌تیه‌وه
گره‌و له‌سه‌ر
هێزه‌كانمان
بكه‌ین، سه‌ندیكایی
و سیاسیی، له‌سه‌ر
نوێكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
له ناو پێوه‌ندیه‌كانی
ژیانی كاردا. ژینگه‌یه‌كی
كاری باشتر،
مافێكی به
یاسا
داكوتراو بۆ
دڵنیایی
دامه‌زراندن،
كاریگه‌ریه‌كی
به‌هێزتری
مووچه‌خۆران
له ژیانی
ئابوورییدا.
ئه‌وه‌یه
ڕێگای سیاسه‌تێكی
به‌رابه‌ریی
هۆشیارانه. بۆ
ئه‌وه‌ی به
سه‌رئه‌نجامی
كۆنكرێت بگه‌ین
ده‌بێت ئێمه
ئێستا هه‌روه‌كوو
له‌وه‌به‌ر
له‌سه‌ر
ڕێگای
هاوپشتێتی
بڕۆین. ئێمه
پێویستمان
به
هاوپشتێتی
هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی
دڕ به كۆههژاریی
و كۆبێكاریی
بده‌ین. ئێمه
پێویستمان
به
هاوپشتێتی
هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی
بناخه‌یه‌كی
دڵنیایی
كۆمه‌ڵایه‌تی
بنچینه‌یی
دابڕ‌ێژین. هه‌ر
به‌و شێوه‌یه‌ش
پێویستمان
به
هاوپشتێتی
ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین
پێوه‌ندی
باش و دڵنیای
كار فه‌راهه‌م
بكه‌ین. نوێكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی
ژیانی كار و
به‌دیموكراتیكردنی
ژیانی
ئابووریی ئه‌ركی
تازه و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی
به‌رینتر له‌گه‌ڵ
خۆیاندا ده‌هێنن
و ده‌خه‌نه
سه‌رشانی
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی. من
دڵنییام كه
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
ئه‌و كاته‌ش
ده‌توانێت
ئه‌م به‌رپرسیارێتیه
هه‌ڵبگرێت و
به ئه‌ندێشه‌ی
دروستكارانهوه
ده‌كه‌وێته
تاوتوێكردنی
ئه‌و ئه‌ركانه. هاوپشتێتی
هه‌روه‌ها
دیوێكی دیكه‌یشی
هه‌یه.
پارله‌مان
له‌و ساڵه‌ی
دوواییدا چه‌ندین
بڕیاری سه‌باره‌ت
به سیاسه‌تی
ناوچه ده‌ركردووه
كه بۆ
ئایینده
گرینگن. مه‌به‌ستی
ئه‌م
بڕیارانه
ئه‌وه‌یه
كه هه‌لی
باشی پێشكه‌وتن
بۆ هه‌موو
ناوچه‌كان
بڕه‌خسێنرێت. ئه‌مه
ئه‌ركێكی
گرینگه. هه‌موو
وڵاتێكی
پیشه‌سازیی
له جیهاندا
له‌گه‌ڵ
گیروگرفتی ناوجهییدا
زۆرانبازیهتی.
ئه‌و
گیروگرفتانه
به هه‌بوونی
كێبڕكێیه‌كی
(ڕهقابهتێكی)
توندتری
نێونه‌ته‌وه‌یی
وایان لێ
نایه‌ت كه
هاسانتر
چاره‌سه‌ر
بكرێن. كۆكۆمپانیای
فره‌نه‌ته‌وه‌یی
(Multinational)
هاوكات له
چه‌ندین
وڵات‌دا كار
ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن
هێنده‌ی كه
بشێت له
پلانكاریی و
سیاسه‌تی
ئابووریی
حوكمه‌تی ئه‌و
وڵاتانه سه‌ربه‌خۆ
ببن. ئه‌مه
هه‌ر له
خۆیدا ڕوونه
كه وڵاتێكی
بچووكی وه‌كوو
ئه‌مه‌ی
ئێمه له
ناو ئه‌م
پێوه‌ندیانه‌دا
دووچاری
فشار و گوشار
بۆهێنانێكی
فره ده‌بێت.
بێگومان
ئێمه ده‌بێت
به شێوه‌یه‌كی
ئه‌رێنیی
(پۆزه‌تیڤ) له
كاڵاگۆڕینهوه
و بازرگانیی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا
به‌شدار بین.
ئه‌مه بۆ
پێشكه‌وتنی
خۆمان
كارێكی
بڕیارده‌ره.
به‌ڵام ده‌بێت
هه‌وڵ بده‌ین
كه بتوانین
ده‌سته‌ڵاتمان
به‌سه‌ر
دۆخه ناجۆر
و دژواره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
بشكێت. مه‌رجێك
بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌كه‌وینه
به‌رده‌ست و
نه‌بین به
قوربانیی
هێزه‌كانی
بازاڕی
نێونه‌ته‌وه‌یی
كه ببێت به
سه‌ردارمان،
ئه‌وه‌یه
كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان
پێكه‌وه به
یهكگروویی
بهێڵینه‌وه.
ئه‌مه
بێگومان ئه‌وه‌ش
ده‌گرێته‌وه
كه ئه‌و
هاوبهشێتیهی
له نێوان
شار و
گونددایه
بپارێزین. ساڵێك
له‌مه‌وبه‌ر
هه‌ر ئا له‌م
شوێنه‌دا
ڕێگام به
خۆمدا و گوتم
كه ئه‌م
هاوبهشێتیهمان
تێكده‌شكێندرێت
ئه‌گه‌ر بێت
و خه‌ریكی ڕه‌خنه‌ی
یه‌كلایه‌نه
بین له شار و
له ناوچه‌ی
پڕ له خه‌ڵك. ناوچه‌كان
كه كه‌مێك
گه‌وره‌ترن
و به‌تایبه‌تیش
شاره گه‌وره‌كان
هه‌ندێك جار
وا باس ده‌كرێن
كه بارێكی
گران بن به
سه‌ر شانی
كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌وه. مرۆڤ
له ڕێگای ئه‌و
جۆره
هێرشانه‌وه،
بۆ نموونه
بۆ سه‌ر
ستۆكهۆڵم،
هیچ
ئامانجێكی
ئاقڵانه
ناپێكێت. به
پێچه‌وانه‌وه
- ئه‌گه‌ر بێت
و هێرشێكی وا
له
پراكتیكدا
به كردار
بكردرێت – ئه‌وا
دۆخگه‌لی هه‌بوونی
هاوسه‌نگیی
ناوچه‌یی ته‌واو
خراپ ده‌كرێت.
مرۆڤی ئه‌م
شاری
ستۆكهۆڵمه
له ڕێگای
كاری خۆیانه‌وه
له ئاستێكی
باڵادا كۆمه‌ك
به
پشتگیریی له
سیاسه‌تی
ناوچه‌یی،
به بهرابهریكردنی
باجی
(ماڵیاتی)
شاره‌وانیی
و به
پشتگیریكردنی
جووتیاران
ده‌كه‌ن. ئه‌و
مرۆڤانه هه‌روه‌ها
له ئایینده‌شدا
له ستۆكهۆڵم
و له شاره
گه‌وره‌كانی
دیكه ده‌ژین
و كار ده‌كه‌ن.
دانیشتووانی
شاری
ستۆكهۆڵم
هۆیان زۆره
كه هه‌ست به
شانازیی بكه‌ن
سه‌باره‌ت
به شاره‌كه‌ی
خۆیان كه یه‌كێكه
له هه‌ره
شاره جوانه‌كانی
جیهان. ئه‌مه
ده‌توانێت
باشتریش
بكردرێت.
ژینگه ده‌توانرێت
باشتر
بكردرێت، و
باشتریش ده‌بێت
كاتێك كه
ژینگه‌ی
خراپی كار دهستتێوهردهدهین
و باشتریان
ده‌كه‌ین،
كه
ترافیكێكی
(هاتوچوونێكی)
ئارامتر و
دڵنییاتر
ساز ده‌كه‌ین،
كه باخچه‌كانی
منداڵان به‌رفراوانتر
ده‌كه‌ین و
خزمه‌تگوزاریی
باشتر دابین
ده‌كه‌ین،
كه گره‌و له‌سه‌ر
ناوچه‌گه‌لی
سه‌وز و پارك
و ناوچه‌ی
ئارامیبه‌خش
ده‌كه‌ین،
كه ئاو و هه‌وا
خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه
و كه ڕێ له
غه‌ڵبه‌غه‌ڵب
و
پیسوپۆخڵیی
ده‌گرین. هه‌موو ئه‌م شتانه له ساری ستۆكهۆڵم ڕوو ده‌ده‌ن. دانیشتووانی شاری ستۆكهۆڵم ڕه‌نگه زیاتر له هه‌ر لایه‌نێكی دیكه گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردبێت كه ژینگه‌یه‌كی باش بۆ خۆیان و بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده بخه‌مڵێنن. ئه‌م كاره ده‌بێت به‌رده‌وامیی پێ بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ستۆكهۆڵم شارێكه بارودۆخی ئایینده‌یی باشی هه‌یه، و |