|
|
سه‌رده‌می
بناخه
داڕشتن Grundläggningstiden[1] پرۆسه‌ی
به‌پیشه‌سازییكردن Industrialiseringsprocessen له ناو
ده‌می ده‌وروبه‌ری
ساڵانی ١٨٧٠
تا كۆتایی جه‌نگی
جیهانیی یه‌كه‌م
وڵاته‌كانی
باكوور [مه‌به‌ست
له نه‌روێژ
و دانمارك و
سوێده -
ڕێبوار] زیاتر
له هه‌ر كاتێكی
دیكه
گۆڕینی كۆمه‌ڵگایی
به خۆیه‌وه
بینووه. كۆمه‌ڵگا
جووتیاریه‌كان
گۆڕان و بوون به
كۆمه‌ڵگای
پیشه‌سازیی
سه‌رمایه‌داریی.
كۆچباركردنی
دانیشتووان
له گونده‌كانه‌وه
به‌ره‌و
شاره‌كان و قه‌ره‌خ
شاره‌كان ده‌ستی
پێكرد،
باشبوونی
دۆخی ژیانی
نێزیكه‌ی هه‌موو
گرووپه‌كانی
كۆمه‌ڵگا
چووه سه‌رێ،
خه‌ڵك په‌روه‌رده‌كردن
و شێوه‌كولتوری
مۆدێرن به‌ربڵاویه‌كی
شایانباسی
به خۆوه دی.
وه‌كوو سه‌رئه‌نجامێكی
هه‌موو ئه‌م
گۆڕانكاریه
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و
ئابووریانه
سیسته‌مه
سیاسیه‌كه
له شێوه‌ی
ده‌سته‌ڵاتدارێتی
كه‌مینه‌وه
(ئۆلیگاركی)
گۆڕدرا به
سیسته‌مێكی
دیموكراتیی.
نیوسه‌ده‌ی
نێوان
١٨٧٠-١٩٢٠ هه‌روه‌ها
ئه‌و ده‌مه‌ش
بوو كه
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییسه‌ندیكاییانه
و سیاسیانه
گه‌شه‌ی ده‌ستپێكرد
و یه‌كه‌م
تاودانی خۆی
وه‌ده‌ستهێنا.
سه‌رده‌می
بناخه‌دانانی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی و
كۆمه‌ڵگای
مۆدێرنی
پیشه‌سازیی
ده‌كه‌ونه
هه‌مان سه‌رده‌مه‌وه. به‌ڵام
پرۆسه‌ی گه‌شه‌كه
[له‌م
وڵاتانه‌دا] زۆر
له
لێكچووییه‌وه
دووره. ئه‌گه‌رچی
ئاراسته‌ی
سه‌ره‌كیی
له
دانمارك، نه‌روێژ
و سوێد هه‌مان
شته، ئه‌وا
پرۆسه‌كانی
به‌پیشه‌سازیكردن
و به‌دیموكراتیكردن
له كاتگه‌لی
جودا و به
خێرایی جودا
ڕوو ده‌ده‌ن.
ده‌كرێت
بگوترێت كه
ئه‌م
جیاوازیانه
له گه‌شه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییدا
ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
لێكجوداوازیه‌كان
له ژینگه‌كانی
ئابووریی،
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و سیاسیی‌دا
ده‌بنه
مایه‌ی نه‌ریتی
جودای
پارتایه‌تی،
كه له ڕێكخستن،
ئایدیۆلۆژی
و سیاسه‌تی پارته
سۆسیالدیموكراته‌كاندا
ده‌بینرێت. ئایا جیاوازیه
هه‌ره
گرینگه‌كان
له گه‌شه‌ی
ئابووریی ئه‌م
سێ وڵاته‌دا
كامانه‌ن؟
با له هه‌ندێك
خشته‌ی ئاماریی
بڕووانین كه
سه‌باره‌ت
به شارنشینكردن(urbanization)،
به دابه‌شبوونی
هێزی كار به‌سه‌ر
به‌شی جودا و له‌سه‌ر
به‌رزبوونه‌وه‌ی
داهاته - ئه‌وه
سێ پێوه‌رن كه
عاده‌ته‌ن پێویستن
كاتێك بخوازرێت
به شێوه‌یه‌كی
گشتیی باس له
پرۆسه‌ی به‌پیشه‌سازیكردن
بكردرێت. له‌وێدا
ده‌یبینین
كه دانمارك زۆر
پێش وڵاته‌كانی
ده‌راوسێی گه‌یشتووه‌ته
تا ڕاده‌یه‌ك
پله‌یه‌كی
بڵند له
شارنشینكردن.
هه‌ر ساڵی
١٨٠٠ زیاتر
له ٪٢٠ (بیست
له سه‌ددی)
دانیشتووانی
دانمارك له
شاره‌كاندا
ژیاون – ئه‌مه
ئاستێكه كه
نه‌روێژ و
سوێد
توانیان ته‌نها
له ساڵانی
١٨٨٠ – ١٨٩٠ ـ
ـه‌كاندا
بیگه‌نێ. له
هه‌موو ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا
دانمارك له‌م
بواره‌دا هه‌ر
به سه‌ركاروانیی
ماوه‌ته‌وه.
نه‌روێژ پاش
كۆتایی ئه‌و
سه‌ده‌یه
دووچاری
دابه‌زان ده‌بێت،
و سوێد – كه
له
خوارترین
پله‌وه ده‌ست
پێ ده‌كات –
له ساڵی
١٩٢٠ دا به
پێشكه‌وتنه‌كه‌ی
نه‌روێژ ده‌گاته‌وه.
ژماره‌كان
ده‌ریده‌خه‌ن
كه دانمارك هه‌ر
له زووه‌وه
گه‌شه‌ی به
كولتورێكی
شار داوه
نێزیكه‌ی له
شێوه‌یه‌كی
ئورووپیدا،
هاوكات كه نه‌روێژ
و سوێد تا ده‌مێكی
درێژ خه‌سڵه‌ته
سه‌ره‌كیه‌كانی
كۆمه‌ڵگای
جووتیاریان
هه‌ر تیادا
مایه‌وه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها
به ڕوونیی
دیاره كه
به
مۆدێرنكردن
له سوێددا
زۆر به
خێرایی چووه‌ته
پێش، پاش ئه‌وه‌ی
كه له دوای
كۆتایی سه‌ده‌دا
به جیددیه‌وه
ده‌ستی
پێكراوه. خشته‌ی (II: 1) به
شارنشینكردن:
ڕێژه‌ی سه‌ددی
هه‌موو
دانیشتووان
كه له
شاردا ژیاون
١٨٧٠-١٩٢٠ ساڵ دانمارك نه‌روێژ سوێد ١٨٧٠ ٨,٢٤ ٩,١٦ ٠,١٣ ١٨٨٠ ١,٢٨ ٠,٢٠ ١,١٥ ١٨٩٠ ٧,٢٣ ٣,٣٣ ٨,١٨ ١٩٠٠ ٣,٣٨ ٢,٢٨ ٥,٢١ ١٩١٠ ٣,٤٠ ٩,٢٨ ٨,٢٤ ١٩٢٠ ٢,٤٣ ٨,٢٩ ٥,٢٩ سه‌رچاوه:
Stein Kulmle, Paterns of social and Political
Mobilazation: a Historical Analysis of the Nordic Countries (1975), s 45 ئه‌م
تێبینیانه
به‌هێزده‌بن
كاتێك ده‌ڕووانینه
ئاماری دابه‌شبوونی
هێزی كار له
سه‌ر سێ كه‌رتی
كشتوكاڵ (به
كه‌رتی
دارستان و ڕاوه
ماسیه‌وه)،
پیشه‌سازیی
و خزمه‌تگوزارییه‌وه
(بازرگانیی،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌وڵه‌تیی،
پیشه‌ی
ئازاد و هتد). خشته‌ی (II: 2) دابه‌شبوونی
هێزی كار له‌سه‌ر
كه‌رته‌كان
١٨٧٠-١٩٢٠،
به ڕێژه‌ی
سه‌ددی كه‌رتی
كشتوكاڵیی كه‌رتی
پیشه‌سازیی كه‌رتی
خزمه‌تگوزاریی ساڵ دان.
نه‌ر. سوێد دان.
نه‌ر. سوێد دان.
نه‌ر. سوێد ١٨٧٠ ٥٤
٥٦ ٦٩ ٢٤ ١٦ ١٣ ٢٢ ٢٨ ١٨ ١٨٨٠ ٥٢
٦٥ ٢٤ ١٥ ٢٤ ٢٠ ١٨٩٠ ٤٧ ٤٩ ٦٢ ٢٦ ٢٢ ١٩ ٢٧ ٢٩ ١٩ ١٩٠٠ ٤٢ ٤١ ٥٤ ٢٨ ٢٦ ٢٧ ٣٠ ٣٣ ١٩ ١٩١٠ ٣٧ ٣٩ ٤٤ ٢٨ ٢٥ ٢٩ ٣٥ ٣٦ ٢٧ ١٩٢٠ ٣٢ ٣٧ ٣٧ ٢٩ ٢٦ ٣٢ ٣٩ ٣٧ ٣١ سه‌رچاوه:
William M Lafferty, Economic Development and
the Response of Labour in Scandinaivia. A Multi-Level Analysis (1971), s 43 دانمارك
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكردنی
سه‌رده‌مه‌كه‌وه
جێگایه‌كی
تایبه‌تی
خۆی هه‌یه
له ڕێگای هه‌بوونی
تا ڕاده‌یه‌ك
ڕێژه‌ی نزم كه
له كارداهه‌بوونی
ناو كه‌رتی
كشتوكاڵدا
هه‌یبووه و
ڕێژه‌یه‌كی
ته‌واو
شایانباس گه‌وره‌تری
كه‌رتی پیشه‌سازیی
كه هه‌یبووه
له چاو ئه‌وه‌ی
كه له
وڵاته ده‌راوسێكاندا
هه‌بووه،
هه‌تاوه‌كوو
كۆتایی سه‌ده
[١٩٠٠]. ته‌نانه‌ت
كه‌رتی خزمه‌تگوزارییش
هه‌ر هه‌میشه
به گه‌وره‌یی
ماوه‌ته‌وه،
و دیاریشه
كه به‌شێكی
هه‌ره سه‌ره‌كیی
ئه‌و هێزی
كاره‌ی وه‌گه‌ڕخستووه
كه كه‌رته
كشتوكاڵیه‌كه‌ی
جێهێشتووه -
ئه‌مه ڕێبازێكه
كه نه له
نه‌روێژ و نه
له سوێددا نموونه‌ی
نییه. به
ڕوونیی
دیاره كه
دانمارك شایانباسانه
زۆر له پێش
وڵاته ده‌راوسێكانیه‌وه
به هێزگه‌لی
به‌پیشه‌سازیكردن
و مۆدێرنه‌كردن
گه‌یشت. له
نه‌روێژ گه‌یشتن
به پیشه‌سازیی
تا ساڵانی
١٨٩٠ ـ ـه‌كانی
خایاند، به‌ڵام
پاشان ڕێژه‌ی
هێزی كاری
ناو كه‌رتی
پیشه‌سازیی
دێته‌خوار –
ئاوا هه‌روه‌كوو
دانمارك. كه‌رتی
خزمه‌تگوزاریی
له نه‌روێژ زۆر
به‌رچاوانه
گه‌وره
بووه: هه‌تا
ساڵانی ١٩١٠
ـ ـه‌كان له
ئی وڵاته ده‌راوسێیه‌كان
گه‌وره‌تره،
و نێزیكه‌ی
به قه‌ده‌ر
كه‌رتی پیشه‌سازیی
خه‌ڵكی له
كه‌رتی
كشتوكاڵییه‌وه
بۆ لای خۆی بردووه.
ئه‌مه عاده‌ته‌ن
وا ڕوون ده‌كرێته‌وه
كه
بازرگانیی و
هاتووچوونی ئاویی
هه‌ر له
كۆنه‌وه
پێگه‌یه‌كی
قایمییان له
كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی
نه‌روێژدا
هه‌بووه. له‌و
ڕووه‌وه وا
ده‌رده‌كه‌وێت
كه نه‌روێژ
وڵاتێكه كه
له سوێد كه‌متر
خه‌سڵه‌تی
كۆمه‌ڵگای
جووتیاریی
هه‌ڵگرتبوو. هه‌ره
گۆڕانكاریی
كۆمه‌ڵایه‌تیی
دراماتیك له
سوێددا بووه.
كه‌رتی
كشتوكاڵیی
له سه‌ره‌تادا
له پله‌یه‌كی
شایانباسدا
له ئی نه‌روێژ
و دانمارك گه‌وره‌تره
و ته‌نها له
ساڵی ١٩٢٠ ده‌گاته
هه‌مان
ئاستی نه‌روێژ.
به‌ڵام
خێراتر
هاتووه‌ته‌خوار،
و
كۆچباركردنی
هێزی كار به
زۆریی له كه‌رتی
پیشه‌سازییدا
ڕوو ده‌دات. ئه‌م
كه‌رته هه‌تا
ساڵی ١٨٩٠ له
ئی وڵاتانی
ده‌راوسێ
بچووكتره،
به‌ڵام
پاشان
فراوانبوونێكی
یه‌كجار گه‌وره‌ی
پیشه‌سازیی
ڕوو ده‌دات،
كه ماوه‌یه‌كی
كه‌م پاش
كۆتایی سه‌ده
سوید ده‌گه‌یه‌نێته
ئاستی ئه‌وانی
دیكه. ده‌ستپێكی
پیشه‌سازیی
ساڵانی ١٨٩٠
ـ ـه‌كان له
ده‌ساڵیی
پاش خۆیدا به‌رفراوانیه‌كی
ته‌واو دیار
له كه‌رتی
خزمه‌تگوزارییدا
به خۆیه‌وه
ده‌بینێت: ئه‌مه
خه‌سله‌تێكی
"مۆدێرنی"
نموونه‌ییه.
مرۆڤ ده‌توانێت
بڵێت كه
سوێد له ناو
ئه‌و دوو ده‌یه‌ی
پاش كۆتایی
سه‌ده‌دا له
دوو هه‌نگاوی
گه‌وره‌دا
له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه
كه ته‌واو
خه‌سڵه‌تی
كشتوكاڵیی
هه‌ڵگرتبوو
له ناو سێ
وڵاته‌كه‌دا
كه ببێت به
وڵاتێكی
پیشه‌سازیی
سه‌ركاروان. هه‌مان
وێنه له‌و
خشته‌یه‌ی
خواره‌وه‌دا
سه‌باره‌ت
به پێشكه‌وتنی
ئابووریی ده‌رده‌كه‌وێت،
پێوراو به
پێی
زیادبوونی
داهات بۆ هه‌ر
تاكه سه‌ره‌هاووڵاتیه‌ك
له خاڵی ده‌ستپێكردنی
ساڵی ١٨٧٠ وه.
زیادبوونی
داهات له
سوێددا
زیاترین
بووه، و هه‌ره
خێراترین
زیادبوونه‌كه
له‌و دوو ده‌یه‌ی
پاش سه‌ده‌دا
ڕووی داوه.
له‌وه ده‌چێت
نه‌روێژ
نزمترین
ڕاده‌ی
زیادبوونی
داهاتی هه‌بووبێت
و دانماركیش
هاوئاست. ئه‌وه
چییه كه
بووه‌ته
هۆی جیاوازیی
گه‌شه
ئابووریه‌كان
له‌و وڵاته
سكاندیناڤیانه‌دا
بێگومان
لێره‌دا
ناكرێت لێی بتوێژرێته‌وه.
به‌ڵام ده‌كرێت
هه‌ندێك
ئاماژه به
ڕووخساری
ئابووری ئه‌و
وڵاتانه
بكردرێت، كه
به ڕوونیی
خۆیان له
نێو ئه‌و
ساڵانه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌كانی
نێوان
١٨٧٠-١٩٢٠ دا
ده‌رده‌خه‌ن،
و كه له‌وه
ده‌چێت كاری
كردبێته سه‌ر
شێوه‌گرتنی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی. [لێره‌دا
ئێمه] قورسایی
سه‌ره‌كیی
ده‌خه‌ینه
سه‌ر
بارودۆخه‌كانی
پیشه‌سازیی. خشته‌ی (II: 3) داهات – به
پێی سه‌ره‌هاووڵاتیی
١٨٧٠-١٩١٠.
نرخی نه‌گۆڕ ساڵ دانمارك نه‌روێژ سوێد ١٨٧٠ ١٠٠ ١٠٠ ١٠٠ ١٨٨٠ ١٠٧ ١١٤ ١١٠ ١٨٩٠ ١٢٧ ١١٣ ١٢٨ ١٩٠٠ ١٤٨ ١٢٦ ١٣٧ ١٩١٠ ١٦٢ ١٢٩ ١٥٠ ١٩٢٠ ٢١٤ ١٦١ ٢٣١ سه‌رچاوه:
Lennart Jörberg, The Industrial
Revolution in Scandinaivia 1850-1914 (1970), s 18 دانمارك
هه‌روه‌كوو
وڵاتێكی
كشتوكاڵیی
مایه‌وه،
له‌و مانایه‌دا
كه كشتوكاڵ
جێگایه‌كی
باڵزاڵی له
ناو
ئابوورییدا
گرت ئه‌ویش
به هۆی
بارودۆخی له‌باری
سرووشتیی و
به‌رهه‌مهێنانێكی
بڵنده‌وه.
خه‌ڵكانێكی
ژماره كه‌م
زیاتریان وه‌به‌رهه‌م
ده‌هێنا وه‌ك
له‌وه‌ی كه
له وڵاته
ده‌راوسێكاندا
وه‌به‌رهه‌م
ده‌هێنرا. كشتوكاڵ
ڕۆڵێكی
بڕیارده‌رانه‌ی
ده‌بینی هه‌م
بۆ ناردنه‌ده‌رێ
و هه‌م بۆ ئه‌و
پرۆسه به
پیشه‌سازیكردنه‌ی
كه زوو ده‌ستی
پێكرد. ده‌وڵه‌تمه‌ندیی
دانمارك له
پله‌یه‌كی
باڵادا پێوه‌ست
بوو به‌و به‌رهه‌مه‌كشتوكاڵییه
فره كاریگه‌ره‌وه
كه هه‌یبوو. نه‌بوونی
كه‌ره‌سته‌ی
سرووشتیی و
سه‌رچاوه‌ی
وزه‌ی ناوخۆیی
بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی
پیشه‌سازیی
وای كرد كه
كه‌رتی پیشه‌سازیی
زۆر توند
وابه‌سته‌ی كه‌ره‌سته‌ی
خاوی هاورده
بێت، كه به
پاره‌ی به‌رهه‌می
كشتوكاڵیی
ناردنه‌ده‌ره‌وه
ده‌كڕدرا. ئه‌مه،
هاوكات له‌گه‌ڵ
جه‌ختی پیشه‌سازییدا
بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی
به‌رهه‌م بۆ
بازاڕی
ناوخۆ، هه‌ر
له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌وه بووه
مایه‌ی گیروگرفت
بۆ بالانسی
پاره‌دان [پێوه‌ندی
داهات و
تێچوون/ قه‌رزی
ده‌ره‌كیی
وڵاتێك]. ناچاریی
بوو كه سه‌رمایه‌گوزاریه
پیشه‌سازییه‌كان
تا ڕاده‌یه‌كی
باڵا به پاره‌یه‌ك
بدرێت كه له
ده‌ره‌وه
وام ده‌كرا.
وابه‌سته‌یه‌كیی
زه‌خمئاوه‌ر
به‌رانبه‌ر
وڵاتانی
دیكه هه‌ر
له‌و كاته‌وه
مۆركی
ئابووریی
دانمارك
بووه - فره‌تر
له‌و ئاسته‌ی
كه نه‌روێژ
یان سوێد هه‌یبووه. خه‌سڵه‌تێكی
به‌رچاوی
پیشه‌سازیی
دانماركیی پێش
هه‌ر شتێك
ئاراسته‌ی
جه‌ختكردنێتی
له‌سه‌ر
بازاڕیی
ناوخۆیی و وه‌به‌رهه‌مهێنانی
كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنان
(مه‌سره‌فكردن)
بۆ ناوخۆ. ئه‌مه
بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی
كه پیشه‌سازیی
له ناو هه‌موو
ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
– و ته‌نانه‌ت
زۆر پاش ئه‌ویش
– جۆرێك له
خه‌سڵه‌تی شیركه‌تگه‌لی
بچكۆله به‌خۆوه
بگرێت. به‌تایبه‌تی
له به‌راوورد
له‌گه‌ڵ
سوێددا نه‌بوونی
شیركه‌تگه‌لی
گه‌وره له
دانمارك ته‌واو
له‌به‌رچاوه.
پێوه‌ست
بوون به نه‌ریتگه‌لی
وابه‌سته‌بوون
به كۆڕی
پیشه‌یی و
كاری ده‌ستیی
سه‌رده‌می
كۆن له
زیاتر
وڵاتانی ده‌راوسێ
به به‌هێزی
مایه‌وه. هه‌تا
دره‌نگانێكی
وه‌كوو ساڵی
١٩١٤ ـ ـه‌ش
هێشتا هه‌ر
ژماره‌یه‌كی
زیاتر
كرێكار له
كاری ده‌ستییدا
خه‌ریك بوون
وه‌ك له
پیشه‌سازییدا.
خه‌سڵه‌تێكی
دیكه‌ی پیشه‌سازیی
دانماركیی جه‌ختكردنی
بووه له‌سه‌ر
كۆبه‌ندگرتنی
له شاره‌كاندا،
به‌تایبه‌تی
له
كۆپنهاگن. له نه‌روێژ
خودی
كشتوكاڵ
ڕۆڵێكی كه‌م
بایه‌خی له
گه‌شه‌ی
پیشه‌سازییدا
هه‌بوو، به‌ڵام
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
ماسیگرتن
مانایه‌كی
گرینگیی هه‌م
بۆ داهاتی
ناردنه‌ده‌ره‌وه
و هه‌م بۆ كارهه‌بوون
هه‌بوو. تێكه‌ڵاویه‌ك
له ورده‌كشتوكاڵ،
دارستانكاریی
و ماسیگرتن
له به‌شی گه‌وره‌ی
وڵات‌دا سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كیی
كارهه‌بوون
بوون. به‌ڵام
هێزی وه‌گه‌ڕخستنی
سه‌ره‌كیی
ئابووریی هاتنوچوونی
ده‌ریایی
بوو، كه هه‌ر
له سه‌ره‌تای
سه‌رده‌مه‌كه‌وه
گه‌یشته
ئاستێكی
بڵند.
هاتنوچوونی
ده‌ریایی،
ماسیگرتن و
پیشه‌سازیی
دارستان
بوون به
بناخه‌ی
ناردنه‌ده‌ر،
و هه‌ر
هاتنوچوونی
ده‌ریایی به
ته‌نیا خۆی
ده‌گه‌یشته نێزیكه‌ی
٪٤٠ (چل له
سه‌ددا) له داهاته‌كانی
ناردنه‌ده‌ر. هه‌روه‌كوو
دانمارك، له
نه‌روێژیش
به‌پیشه‌سازیكردن
له سه‌ره‌تای
ساڵانی ١٨٧٠
ـ ـكاندا ده‌ستی
پێكرد. به‌ڵام
جیاواز له
دانمارك پرۆسه‌كه‌ی
ئه‌م نایه‌كسان
بوو و هه‌روه‌هاش
له هه‌ندێك
به‌رهه‌می
كه‌مدا
خولاسه ده‌بووه‌وه،
له سه‌ره‌تادا
به پله‌ی یه‌كه‌م
كه‌ره‌سته‌ی
ته‌خته و
كاخه‌ز و
ئاسن و پۆڵا
بوو. یه‌كه‌م
شه‌پۆلی گه‌وره‌ی
پیشه‌سازیی
له ساڵی
١٨٩٠ دا هات،
به‌ڵام
هێشتا پیشه‌سازیی
گه‌وره نه‌بوو،
ئه‌وه‌ش به
پله‌ی یه‌كه‌م
له‌به‌ر نه‌بوونی
سه‌رمایه
بوو. یه‌كه‌م
جار پاش
كۆتایی سه‌ده
بوو كه كۆمه‌ڵێك
دامه‌زراوه‌ی
پیشه‌سازیی گه‌وره
دامه‌زرا، و
ئه‌وه‌ش
پێوه‌ندیدار
بوو به
دۆزینه‌وه‌ی
ته‌كنیكیه‌وه
كه به‌كارهێنانێكی
چالاكانه‌ی سه‌رچاوه
وزه‌ییه
ئاویه‌كانی
شیاو كرد. دامه‌زراندنی
گه‌وره به‌ستراو
به سه‌رچاوه
وزه‌ییه‌كانی
پیشه‌سازیی
هایدرۆئه‌له‌كتریكی
و كیمیایی (ساڵپێتره/
كالیۆمنیترات،
ئه‌له‌مینیۆم
و هتد)
گرینگ‌ترین
ڕووداو بوون له
پرۆسه‌ی به
پیشه‌سازیكردندا
له نه‌روێژ.
به‌ڵام ئه‌م
كاره تا ساڵانێك
هیچ مانایه‌كی
بۆ كارهه‌بوون
نه‌بوو. ئه‌و
پیشه‌سازیه
نوێیه سه‌رمایه‌گیر
بوو – و به‌و
شێوه‌یه ته‌واو
وابه‌سته‌ی
سه‌رمایه‌گوزاریی
ده‌ره‌كیی
بوو به‌ر له‌وه‌ی
ده‌وڵه‌ت
بێت و كۆمه‌ك
بكات – به‌ڵام
ئه‌وه‌ش
هێزێكی كاری
زۆری نه‌ده‌ویست.
زیادبوونی
گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی
له نێوان
سالانی ١٩٠٥ –
١٩١٥ دا نه‌بووه
هۆی زیاده‌بوونی
هێزی كار له
كه‌رتی پیشه‌سازییدا. سه‌باره‌ت
به ڕۆڵی
كشتوكاڵ له
باری
ئابووریدا
ئه‌وا سوێد كه‌وته
ناوه‌ڕاستگیرییه‌وه
له نێوان نه‌روێژ
و دانماركدا. له‌لایه‌كه‌وه
له باشووری
سوێد
بارودۆخی
سرووشتیی هه‌بوو
بۆ به‌رهه‌می
زۆر – ته‌نانه‌ت
بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ش
– له دانه‌وێڵه
و ڕۆنی كه‌ره.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه كشتوكاڵ
له به‌شێكی
گه‌وره‌ی
وڵات‌دا، هه‌روه‌كوو
نه‌روێژ، بریتی
بوو له كۆمه‌ڵێك
یه‌كه‌ی
بچووك به
توانایه‌كی
كه‌می به‌رهه‌مهێنانه‌وه.
ئا لێره‌دا
سپێرێكی
(ڕیسێرڤێكی)
گه‌وره‌ی
هێزی كار بۆ
ئه‌و كه‌رته
پیشه‌سازیه
هه‌بوو كه
په‌ره‌ی ده‌ستاند.
هه‌روه‌كوو
له خشته‌ی (II: 2) دیاره ئه‌وا
كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی
له ناو هه‌موو
ماوه‌كه‌دا له
چاو وڵاتانی
ده‌راوسێدا
شایانباسانه
كه‌متر بوو، به‌ڵام
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
پاش كۆتایی
سه‌ده زۆر
به خێرایی
گه‌شه‌ی كرد. هه‌ره
لووتكه‌بڕینیی
گه‌وره‌ی
پیشه‌سازیی له
سوێددا، هه‌روه‌كوو
له‌وه‌به‌ر
باسمان كرد،
له ساڵی
١٨٩٠ دا ڕووی
دا. پێش ئه‌م
دوو شه‌پۆلی
بچووكتری
پیشه‌سازیی
له ساڵانی
١٨٥٠ كان و
١٨٧٠ كاندا هاتبوون.
كه‌ره‌سته
خاوه سه‌ره‌كییه‌كان،
به پله‌ی یه‌ك
دار و به‌رده‌ئاسن،
هه‌ر زوو بوون
به بناخه‌ی
پیشه‌سازی
گه‌وره‌ی
ناردنه‌ده‌ره‌وه.
بڵاوبوونه‌وه
و به‌رفراوانبوونی
ئامرازه‌كانی
پێوه‌ندیی،
به‌تایبه‌تی
تۆڕی هێڵی
ئاسنی ده‌وڵه‌تیی
له ساڵانی
١٨٧٠ كاندا،
هه‌روه‌ها
ڕۆڵێكی
گرینگی له
پێشخستنی
پیشه‌سازیی
گه‌وره‌دا
بینی. فاكته‌رێكی
گرینگی دیكه
كۆمه‌ڵێك
داهێنانی سه‌ركه‌وتوو
بوون، كه
بوون به
مایه‌ی به‌رفراوانبوونی
پیشه‌سازیی
گه‌وره به
خێراییش؛
فاكته‌ری ته‌كنیكی
له‌وه ده‌چێت
له سوێددا
ڕۆڵێكی گه‌وره‌تری
بینیبێت وه‌ك
له وڵاتانی
ده‌راوسێدا. له
سوێد
توانراوه
تا ڕاده‌یه‌ك
خۆببه‌سترێته‌وه
به نه‌ریتێكی
كۆن له
توانای ته‌كنیكیی
ئی سه‌رده‌می
زۆر له‌وه‌به‌ری
به‌كارهێنانی
ئاسن و پیشه‌سازیی
ده‌رهێنانی
كان. یه‌كێك
له مایه‌ی
ئه‌م هۆیه
ئه‌وه‌بوو
كه پیشه‌سازیی
به پله‌یه‌كی
باڵاتر وه‌ك
له ئی
وڵاتانی ده‌راوسێ
توانی له
شارۆچكه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی
شاره‌كانیش
پێش بكه‌وێت. هاوشێوه‌بوونی
ژینگه‌ی
كاری پیشه‌سازیی
له‌و
شوێنانه‌دا
كه به كان و
به
كشتوكاڵه‌وه
خه‌ریك بوون شتێكی
تایبه‌تیه
به سوێد، دروست
هه‌روه‌كوو
جه‌ختی پیشه‌سازیی
له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی
یه‌كه‌ی گه‌وره
كه تایبه‌تی
بوو به سوێد.
ئا لێره‌دا
هه‌ر زوو ئه‌و
كاته بناخه‌یه‌ك
بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی
كرێكاریی به‌هێز
ڕه‌خسێندرا. سه‌رئه‌نجامئامێز ده‌توانرێت بگوترێت كه هێزی وه‌گه‌ڕهێن له گه‌شه‌ی ئابوورییدا له دانمارك كشتوكاڵ بوو، له نه‌روێژ هاتنوچوونی ئاویی و تا ڕاده‌یه‌كیش ڕاوه‌ماسی – و پاشانیش له كۆتایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی كه به وزه‌ی ئاو ده‌گه‌ڕا، و له سوێدیش ئه‌و پیشه‌سازییه گه‌وره‌یه‌ی كه ڕوو به ده‌ره‌وه بوو. وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه شایانی باس بوو بن بۆ شێوه‌گرتنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی: له دانمارك ئه‌و پرۆسه فره زووه به‌ڵام كاوه‌خۆڕه‌ویه‌ی به‌پیشه‌سازیكردن، كه خه‌سڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بچووكی پیشه‌سازیی هه‌ڵگرتبوو بۆ ساخكردنه‌وه له ناوخۆی وڵات، له نه‌روێژ به‌رفراوانكردنی ئه‌و پیشه‌سازیه كیمیایی و هایدرۆئه‌له‌تریكه بوو كه دره‌نگ په‌یدابوو به‌ڵام خێرا گه‌شه‌ی كرد، و كه به زۆریی ئاراسته‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوو، له سوێدیش ئه‌و لووتكه‌بڕییه گه‌وره پیشه‌سازییه‌ی ساڵانی ١٨٩٠ كان بوو، كه بووه هۆی دروستبوونی شیركه‌تی گه‌وره‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ناردنه‌ده‌ره‌وه و جه‌ختێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌ی پیشه‌سازیی كه پشتی به پیشه‌سازیی كۆن بۆ به‌كاربرده‌یی قایم بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م پێشینه ئابووریه وا پێده‌چێت كه سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی له دانمارك له‌و ناوه‌دا كۆنترین بێت، [به‌ڵام] له هه‌موویان كاوه‌خۆڕۆتر و له هه‌مووش نه‌رمتر، هاوكات كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی له نه‌روێژ و سوێد دره‌نگتر كه‌وته خۆی، خێراتر په‌ره‌ی ستاند و ڕه‌نگێكی ڕادیكالتری لێ‌نیشت. هه‌روه‌كوو له یه‌كێك له كۆپله‌كانی داهاتوودا ده‌یبینین ئه‌م پێداگرتنه تا ڕاده‌یه‌كی باڵا دروست ده‌رده‌كه‌وێت – به‌و ڕیزپه‌ڕییه (ئیستیسنا) گرینگه‌وه كه پارتی كرێكاران Arbetarpartiet له نه‌روێژ پ |