|
|
كاتێك تۆ كه‌سێك
بیت: -
كه بڕوات
به‌وه‌یه
كوردستان ده‌بێت
خاوه‌نی خه‌زێنه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی
بێت و كه
دیار بێت چۆن
و چه‌ند پاره
دێته ناوی و
چۆن و چه‌ندی
لێ ده‌چێته
ده‌ر -
كه
بڕوات به‌وه‌یه
گه‌لی
كوردستان ده‌بێت
خاوه‌نی
داهاتی دیار
و ئاشكرا و
قابیلی
پشكنین و لێڕووانین
و پیاداچووونه‌وه
بێت -
كه
بڕوات به‌وه‌یه
كوردستان هه‌ر
به ته‌نها
بۆ ئه‌وانه
نییه كه
ئێستا له‌سه‌ری
ده‌ژین به‌ڵكو
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه
كه له
ئایینده‌دا
گه‌وره ده‌بن
و له‌دایك ده‌بن،
كه ده‌بێت
كوردستانێكی
هه‌میشه
باشتر و ئاوه‌دانتر
بۆ نه‌وه‌كانی
ئایینده
جێبهێڵرێت -
كه
بڕوات به‌وه‌یه
كه نابێت ڕه‌نجی
كاری هه‌ره‌وه‌زیی
له ده‌ست كه‌سێك
یان چه‌ند كه‌سانێكی
خانه‌واده‌دا
ببردرێت و
بخوردێت -
كه
له‌و كه‌سانه‌ی
كه به وێنه‌ی
شه‌هید فریو
ناخۆیت، به‌ڵكو
ده‌پرسیت:
كوا به‌رهه‌م
و خه‌باتی ئێستا؟ -
كه
بڕوات به
دادوه‌ری كۆمه‌ڵگایه -
كه
ده‌زانیت تا
ئێستا كه‌سانێكی
ژماره كه‌م
به ئاره‌زووی
خۆیان سووئیستیفاده‌یان
له ڕه‌نج و
خه‌باتی خه‌ڵك
كردووه و وه‌ك
ماشێنی بار
ده‌یانهێنن
و ده‌یانبه‌ن
و پاشان له
كاتی
ماندووبوون
و نه‌خۆشبوونیاندا
وه‌ك ئۆتۆمۆبیلێكی
شكاو مامه‌ڵه‌یان
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت -
كه
بڕوات به به‌شداریی
كردنی ئافره‌تانی
كوردستانه
و پێت وایه
كه بوونی ئه‌وان
له بازنه‌كانی
بڕیاردانی سیاسیی‌دا
گرینگه -
كه
پێت وایه
توانای
زانستیی و تیئۆریی،
هه‌ڵسوڕاویی،
خۆشناویی و
خاوه‌ن به‌رهه‌م
و مێژوویه‌كی
سه‌قامگیر
له كه‌سایه‌تی
سیاسیی‌دا پێویسته -
كه
به جۆرێك بڕوات
به لێكدانه‌وه‌یه‌كی
دیموكراتیانه
و ئاشتیخوازانه‌ی
سۆسیالیزمه -
كه
پێت وایه پێكه‌وه
به كاری هه‌ره‌وه‌زیی
و دڵخوازیانه،
به هه‌بوونی
سیسته‌می
دروست و
ئاونه‌دز،
ده‌توانین
خه‌بات بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی
به‌خته‌وه‌ر
و خاوه‌ن به‌رهه‌م
و ئاسایش بكه‌ین -
كه
بڕوات به دیالۆگ
و ڕیفۆرم و هه‌نگاوی
چاره‌سه‌ری
ئارامه -
كه
بڕوات به ده‌سته‌ڵاتی
یاسایه و
ئاماده‌یت
كه به ڕێگای
خه‌باتی سیاسیی
و ئاشتیانه
ئه‌و یاسایانه
بگۆڕدرێن كه
پێت وایه له
قازانجی زۆرینه‌ی
كۆمه‌ڵگادا
نیین -
كه
پڕوات وایه
كه به هیچ شێوه‌یه‌ك
نابێت ئایین
ده‌ست وه‌ربداته
ده‌وڵه‌ت و یاسا
و حوكمه‌ت و
دادگاكان و
خوێندنگاكان
و نه‌خۆشخانه‌كان
و كاروباره
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان -
كه
بڕوات به
بردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
سیاسییه له
گۆڕه‌پانی دیموكراتی
و به پێی هه‌ڵبژاردنی
ئازاد و له
ناو زه‌مینه‌ی
پلورالیزمی
سیاسیی‌دا -
كه
بڕوات به
ئازادیی
تاكه‌كه‌س،
ئاخافتن، ده‌ربڕین،
خۆپیشاندان،
مانگرتن و
چالاكیی دیكه‌ی
سڤیلیی نازه‌برئامێزه -
كه
بڕوات به
پاراستنی
شانازیی و سه‌ربه‌رزیی
مرۆڤه -
كه
دژ به هه‌موو
جۆره تیرۆرێكی
كه‌سایه‌تی
و شكاندنی ویژدانی
مرۆڤیت -
كه
له ڕێكخراوگه‌لی
چه‌پی سوننه‌تی
و لێنینیستی
و ستالینیستی
ماندوویت -
كه
ده‌وێریت
پرسیاری
قورس له ده‌سته‌ڵاتداران
بكه‌یت -
كه
له هه‌ڵبژاردنی
نادیموكراتیانه‌ی
لێپرسراوانی
سیاسیی تووڕه‌یت
و پێت وایه سیاسه‌تكردن
ده‌بێت
سنوور و میچ و
بنمیچی هه‌بێت،
ده‌بێت ڕوون
(شه‌فاف) و دیموكراتیانه
بێت و به پێی
پرینسیپی هه‌ڵبژاردنی
ئازادی دیموكراتی
ئه‌نجام
درابێت ئه‌وا
ده‌شێت خاوه‌نی
كه‌سایه‌تیه‌كی
سۆسیالیستدیموكرات
بیت كه له
ناو پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان دا جێگای خۆت
هه‌بێت و كار
بۆ خه‌ون و ئایینده‌بینیه‌كانی
خۆت بكه‌یت. پێڕه‌وی
ناوخۆی پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
بخوێنه‌وه،
پێشنیاری خۆت
بده، ڕه‌خنه‌ی
خۆتی لێبگره
و به‌شداریی
له چاندنی
كولتورێكی سۆسیالیزمی
دیموكراتدا
له
كوردستان
بكه. وه‌ره،
له
دروستكردنی
مێژوویه‌كی
نوێ‌دا به‌شدار
به! به‌خێربێیت!
|