|
|
چه‌ند
كۆپله‌یه‌كی
ده‌رهێنراو
له مێژووی سۆسیالدیموكراتیی
سوێد[1] سۆسیالیستی
دیموكراتیك
له ڕووانگه‌ی
پایۆنێرێكه‌وه[2] دوو
وه‌فادارێتی Dubbla lojaliteter كۆڵه‌كه‌یه‌كی
گرینگ له
ئایدۆلۆژیی سۆسیالدیموكراتیك
ڕێزگرتنه
له ئازادیی
تاكه‌كه‌س و
له
پرینسیپه‌كانی
دیموكراتیی.
پارته‌كه‌مان
خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگای
چینایه‌تییه،
به‌ڵام خاوه‌ن
باوه‌ڕه كه
ئه‌م كاره
به ڕێگایه‌كی
دیموكراتیك
وه‌ئه‌نجام
ده‌گه‌یه‌نرێت.
سۆسیالیزم و
دیموكراتی
پێكه‌وه
ئاوێته ده‌كرێن
و ده‌كردرێن
به یه‌كه‌یه‌ك. مرۆڤ
ده‌توانێت
باس له
ئایدیۆلۆژیه‌كی
سۆسیالیستیی
سوێدیی سه‌ربه‌خۆ
بكات. ئه‌گه‌ر
مرۆڤ ئه‌مه
بكات، ئه‌وا
ده‌بێت له
لای ڕوون بێت
كه
برانتینگ Branting وWigforss ڤیگفۆرس
به‌و باوه‌ڕه‌وه
به
دیموكراتیی
ئه‌وه‌یان
دامه‌زراند
و كه لای
ماركس ده‌بینرێت،
هه‌روه‌كوو
گوننار
گوننارسۆن Gunnar Gunnarson له
كتێبه‌كه‌ی
خۆیدا (كه‌له‌پوری
بیری سۆسیالدیموكراتیانه)
"Socialdemokratiskt
idéärv" (Stockholm 1971) ده‌یسه‌لمێنێت. ئه‌م
تێزه
ماركسیستیه
ناكرێت به‌و
مانایه بێت
كه سه‌ربه‌خۆیی
چینی
كرێكاری
سوێدیی كاری
جووتیارانی ڕووس
بێت. دێله‌مای
كۆمۆنیزم Kommunismens
dilemma كۆمۆنیسته
سوێدیه‌كان
ئاوا له
كێشه‌ی
دیموكراتیان
نه‌ده‌ڕووانی.
ئایدیۆلۆژیی
ئه‌وان ڕه‌نگی
ململانێیه‌كی
قووڵی
ناوخۆیی ده‌داته‌وه
كه ساڵانی
١٩٢٠ – ١٩٣٠ ـ
ـكاندا بوو
به هۆی
لێكجوودابوونه‌وه‌ی
به‌رده‌وام.
پارتی
كۆمۆنیست
[سوێدی] ده‌یویست
وه‌ك
پارتێكی
سوێدیی خۆی
نیشان بدات.
به‌و شێوه‌یه‌ی
باسیان ده‌كرد
مه‌به‌ستیان
ئه‌وه بوو
دژ به
دژواریی و
ناهه‌مواریه‌كانی
نا‌و كۆمه‌ڵگای
سوێد خه‌بات بكه‌ن.
به‌ڵام
هاوكات
كۆمۆنیزمی
سوێدیی به‌شێك
بوو له
بزووتنه‌وه‌ی
كۆمۆنیزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
ده‌گوترا كه
هه‌ر
پارتێكی
كۆمۆنیست هه‌لی
له‌به‌رده‌ستدایه
كه كار
بكاته سه‌ر
سیاسه‌تی
كۆمۆنیزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌وه‌ش له
كرداردا
هیچی لێ نه‌كه‌وته‌وه. سۆسیالیزم
و لیبرالیزم[3] Socialism och liberalism چه‌مكی
ئایدیۆلۆژیی چه‌ند
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر
گه‌لێك
توێژه‌وه‌ر
هه‌بوون، به‌تایبه‌تی
له ئه‌مه‌ریكا،
كه پێیان
وابوو
ناكۆكیه
سیاسییه‌كان
وا بچووك
بوونه‌ته‌وه
كه مرۆڤ ده‌توانێت
بڵێت كه
ئایدیۆلۆژیه‌كان
كاتیان به‌سه‌ر
چووه. ئه‌م
بۆچوونه له
هێربه‌رت
تینگستن Herbert Tingsten دا
نوێنه‌رێكی
به‌هره‌مه‌ندی
هه‌بوو.
هێربه‌رت
تینگستن هه‌ندێك
شت ده‌نووسێت
یه‌كێك له‌وانه
ئه‌وه‌یه
كه ده‌ڵێت
"پێشمه‌رجی
به‌رده‌وامبوونی
دیموكراتیی
له‌سه‌ر
ژیان ئه‌وه‌یه
كه
ئایدیۆلۆژیه‌كان
مردبن". ئایا
ئه‌مه
زیاتره له
شۆخییه‌ك به
یاری وشه،
كه له
ڕێگای به
هاساننه‌گرتنێكی
پێناسه‌كردنی
چه‌مكی
ئایدیۆلۆژیه‌وه
شیاو كراوه؟ ئه‌گه‌ر
مرۆڤ به وشه‌ی
ئایدیۆلۆژی
مه‌به‌ستی
له سیسته‌مێكی
نه‌گۆڕی
دۆكترینگه‌ل
بێت، كه له
نا‌و ئه‌و
دۆخانه‌وه
هاتبنه ده‌ر
كه به‌ر له
په‌یدابوونی
دیموكراتی
له شوێنێك
له جیهانی
بیردا هه‌بوون،
ئه‌وا ده‌شێت
بۆچوونه‌كه‌ی
هێربه‌رت
تینگستن ده‌لیلی
هه‌بێت. سیسته‌مێكی
ئاوا به‌و
شێوه‌یه
داخراو بۆ
ماركس
ناماقوڵ بوو.
به‌شێكی
گرینگی كاری
بیریی و
نووسینی
ماركس بۆ ئه‌وه
ته‌رخان
كرابوو
نیشانی بدات
كه ئه‌وه
دۆخی گۆڕانه
كه
پرینسیپی به‌پێوه‌ڕاگرتنی
ژیانی كۆمه‌ڵگایه
و كه
بۆچوونه‌كانی
كۆمه‌ڵگا ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و
پێشینه‌یه‌ی
دۆخه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌و كاته
كه كۆمه‌ڵگا
خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه
ببینرێت. ئه‌م
تێڕووانینه
ڕێژه‌ییه
(نیسبیه) زه‌مینه
بۆ ئه‌و
بۆچوونه
(تێگه‌یشتنه)
خۆش ده‌كات
كه ده‌توانرێت
كۆمه‌ڵگا به
ڕیفۆرمی پله
به پله
بگۆڕدرێت –
ئه‌و
بۆچوونه‌ی
كه ئێمه
ئیتر وا له‌گه‌ڵیدا
ڕاهاتووین
كه ناوی
بنێین
ڕیفۆرمیزم. نموونه‌یه‌كی
گشتیی و به‌رچاوی
ئه‌م هه‌ڵوێسته
ڕیفۆرمیستیه
ئه‌و جۆش و
خرۆشه‌یه
كه ماركس له
ساڵی ١٨٦٤ دا
ئه‌و
پێشنیازه‌ی
سه‌باره‌ت
به ١٠ (ده)
كاژێر كار له
ڕۆژێكدا به‌خێرهێنا،
وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی
گرینگ له خه‌باتی
سۆسیالیستییدا
دژ به
دادۆشیین. كۆمه‌ڵگابینیی
سۆسیالدیموكراتیی
جودا له‌و
كۆمه‌ڵگایه
نییه كه
تێیدا ده‌ژین
و كاری تێدا
ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر
ئێمه
بتوانین
نادادیی و كه‌موكورتیی
نه‌هێڵین،
ئه‌وا
بێگومان
ناتوانین ئه‌و
به‌شه له
ڕه‌خنه‌ی
كۆمه‌ڵگا كه
هه‌مانه
بهێڵینه‌وه
كه دروست دژ
به‌و جۆره
نادادی و كه‌موكورتیانه
بوون. به‌ڵام سۆسیالیزمی
دیموكراتیك
له‌سه‌ر هه‌ندێك
پرینسیپی
بناخه‌یی
دامه‌زراوه
كه ده‌ركه‌وتووه
به درێژایی
كات خۆگر
بووه. یه‌كێك
له‌وانه ئه‌و
باوه‌ڕه
هاوبه‌شیه‌یه
له‌گه‌ڵ
لیبرالیزمدا
به
هاونرخیی
مرۆڤه‌كان و
به
دیموكراتیی. به‌شێك
له نه‌یاره‌كانمان
ئاشكرابێژییمان
به باوه‌ڕبوون
به
دیموكراتیی
ده‌خه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه.
له‌وه ده‌چێت
ئه‌وان
پێیان وابێت
كه ئێمه له
ده‌ستمان
دێت سۆسیالیزمێك
بخه‌ینه
كار كه به
هۆی یاساگه‌لێكه‌وه
كه چاره‌نووس
بۆی دانابین
بتوانێت وه‌كوو
مۆدێلێكی
ئورووپای
خۆرهه‌ڵاتیی
ده‌ربچێت و
سه‌رئه‌نجام
بگاته دیكتاتۆر
و نوخبه‌گه‌رایی.
ئه‌مه
ساختمانێكه
كه به
قووڵی
نامێژووییه.
بۆ ئێمه
دیموكراتیی
شتێكی هه‌ر
زۆر زیاتره
وه‌ك له
شێوه‌كارێكی
په‌رله‌مێنتاریانه.
ئه‌مه به‌و
مانایه دێت
كه
هاووڵاتیان
له‌سه‌ر هه‌موو
ئاستێك له
سیاسه‌تكردن
و له ژیانی
كۆمه‌ڵگادا
به‌شدار بن.
هاووڵاتیان
ده‌بێت له
فۆرماندنی
كۆمه‌ڵگادا
له‌گه‌ڵدا
بن و به‌شدار
بن. ئێمه سۆسیالیستین
چونكه سۆسیالیزم
ئه‌م له‌گه‌ڵدابوون
و به‌شداربوونه
به
هاووڵاتیان
ده‌به‌خشێت
ته‌نانه‌ت
له‌و
بوارانه‌شدا،
بۆ نموونه
له كه‌رتگه‌لی
پیشه‌سازی و
ئاڵوگۆڕدا، كه
تیایدا سه‌رمایه‌داریی
ده‌سته‌ڵاتی
كه‌مینه‌یه.
ناكۆكیه‌ك
له نێوان
دیموكراتی و سۆسیالیزمدا
له كۆمه‌ڵگابینیی
سۆسیالدیموكراتیی
سوێدیدا
نییه. سۆسیالیزم
بۆ ئێمه ته‌واوكردنێكی
ئه‌و داوایه‌یه
له‌سه‌ر
دیموكراتی،
كه سۆسیالدیموكراتیی
له نێزیكه‌ی
سه‌ده‌یه‌كدا
خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی
ده‌كات. خه‌بات
بۆ مافی ده‌نگدانی
سیاسیی Kamp för politisk rösträtt ئه‌م
خه‌باته
ماوه‌یه‌كی
درێژ به
مانای خه‌بات
بوو بۆ مافی
ده‌نگدانی
سیاسیی. له‌م
تێكۆشانه‌دا
سۆسیالدیموكراتی
و لیبرالیزم
شان به شانی
یه‌ك خه‌باتیان
كرد. له سه‌رده‌می
ڕابه‌رایه‌تی
برانتیگ Branting و
كارل ستاف Karl staaff دا
تێكۆشانه‌كه
به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
بردرا.
هاوكاریه‌كه
ده‌توانرا
به‌رده‌وام
ببردرێت
كاتێك كه سه‌باره‌ت
به‌وه بوو
كه له
ڕێگای
ڕیفۆرمی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
هه‌ندێك له‌و
نه‌بوونیی،
نادڵنیایی و
هه‌ژارییه
نه‌هێڵرێت
كه له سه‌ره‌تای
١٩٠٠ ـ
ـكاندا بوو
بوو به خه‌سڵه‌تی
كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام
لیبرالیزم
به‌و شێوه‌یه
له سۆسیالیزم
جودایه كه
ئه‌و ڕه‌خنه
فره تونده‌ی
ماركس قبوڵ
ناكات كه له‌سه‌ر
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
هه‌یه‌تی.
ماركس ئه‌مه
به ناهه‌ق
ده‌زانێت،
چونكه
فروێدینگ Fröding گوته‌نی
ئه‌م سیسته‌مه
"ده‌سته‌ڵاتی
چه‌وساندنه‌وه
به زێڕ ده‌دات".
ئه‌م كێبڕكێ
ئازاده ده‌بێته
مایه‌ی قه‌یران
و بێكاریی له
جیهانێكدا
كه تیایدا
ته‌كنیك
زیاتر و
زیاتر
هاوكاریی و
هاوپشتێتیی
ده‌خوازێت.
ئه‌م تێزانه‌ی
ماركس تا دێت
فره‌تر
هێزێكی
ژیانی سه‌یر
په‌یدا ده‌كات. له
كتێبه‌كه‌ی
واڵته‌ر
كۆرپی Walter Korpi دا (چینی
كرێكار له
سه‌رمایه‌داری
باشبژیه‌تیدا)
"Arbetarklassen
i välfärdskapitalismen s. 17-22" پێشكه‌شكردنێكی
ماركسیزمی
تێدایه كه
هه‌روه‌كوو
ئه‌و جۆره
تێگه‌یشتنه‌ی
سۆسیالدیموكراتیی
سوێدیه. له‌و
كاره
ناوبراوه‌دا
واڵته‌ر
كۆرپی هه‌وڵێكی
ته‌واو سه‌رنجڕاكێش
ده‌دات كه
كۆمه‌ڵگابینیی
نوێی سۆسیالدیموكراتیی
بخاته به‌رده‌ست.
هێنده‌ی من
بتوانم هه‌ڵبسه‌نگێنم،
ئه‌مه یه‌كه‌مین
ڕاده‌ربرینی
سه‌ربه‌خۆی
ئایدیۆلۆژیه
كه
شایانباس بێت
و له مێژه
نه‌گوترابێت.
ده‌وێرم
هیواخوازبم
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه
ئه‌م كتێبه‌ی
كۆرپی هه‌ر
به هه‌مان
شێوه له‌سه‌ر
گفتوگۆ
ناوخۆییه‌كانمان
به‌جۆشخه‌ر
ده‌بێت، به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ر
لاوان،
دروست هه‌روه‌كوو
كتێبه‌كه‌ی
كارله‌بی Karleby (سۆسیالیزم
له‌به‌رده‌م
ڕیئالیزمدا)
"Socialismen
inför verkligheten (1926)". كتێبه‌كه‌ی
كۆرپی هه‌روه‌ك
ڕاده‌ربڕینێكی
كۆڕیی
گرینگه. هه‌ڵبه‌ته
تێزه‌كه‌ی
ئه‌و سه‌باره‌ت
به‌و سازانه
مێژووییه
ده‌بێت به
وردیی
بخرێته ژێر
تاقیكردنه‌وه‌وه.
به پێی ئه‌م
تێزه له سه‌رده‌می
پاش جه‌نگدا
[جه‌نگی
جیهانیی
دووهه‌م] سۆسیالدیموكراته‌كان
وا ده‌رباره‌ی
پێداویستی
زێده‌كردنی
به‌رهه‌م
باوه‌ڕدار
بوون كه
ئێمه مه‌یدانێكی
ته‌واو
ئازادمان به
هێزه‌كانی
بازاڕ له كه‌رتی
پیشه‌سازی و
ئاڵوگۆڕدا
به‌خشیوه،
هاوكات كه
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی
كاریگه‌رییه‌كی
بڕیارده‌رانه‌ی
له‌سه‌ر
دابه‌شكردنی
ئه‌نجامی به‌رهه‌مه‌كه
چنگ كه‌وت.
بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی
توانی هێنده‌ی
بشێت مووچه‌ی
به‌رز بسه‌نێت
هاوكات كه
سیاسه‌تمه‌داران
توانیان
ڕێگا به‌و كه‌ر‌ته
هاوبه‌شه
بده‌ن كه
زیاتر و
زیاتر مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی
به‌رهه‌مه‌كه‌دا
بكه‌ن. به
پێی كۆرپی Korpi ئه‌و
سازشه
مێژووییه
بڵندبوونه‌وه‌یه‌كی
ستانده‌ردی
خێرای [له
سوێد] به
مووچه‌خۆران
دا. ڕه‌نگه
خێراتر له
هه‌ر
وڵاتێكی
دیكه بێت له
جیهاندا. ئێمه‌یه‌ك
كه به‌شداریمان
له
فۆرماندنی
سیاسه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییدا
كرد، به
خۆشییه‌وه
ددانی پێدا
ده‌نێین كه
بڵندبوونی
ئه‌نجامی به‌رهه‌ممان
وه‌ك
ئامانجێكی
گرینگ بۆ
سیاسه‌تی
ئابووری ده‌بینی،
به‌ڵام
ئامانجگه‌لی
دیكه هه‌بوون
كه له‌وه‌ش
زیاتر گرینگ
دیاربوون،
بۆ نموونه
به‌پێوه‌ڕاگرتنی
هه‌بوونی
كار. به
زۆریی هه‌روه‌كوو
داوای كاری
ته‌واو ده‌كرا
هاوكات
داوای
زیاتركردنی
به‌رهه‌میش
ده‌كرا. به‌ڵام
هه‌میشه نا. گرینگیی
هه‌بوونی
بڵندبوونی
به‌رهه‌م
ئێمه‌ی یه‌كجار
وا نابینا نه‌كردبوو
كه پرسیاری
گوستاڤ
موێله‌ر Gustav Möller :
"بڵندبوونی
به‌رهه‌می
چی؟ بۆ كێ؟"
له بیر بكه‌ین.
به‌و شێوه‌یه
ئێمه دامه‌زراندنێكی
خانووبه‌ره‌مان
خسته
ئاراوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
كه ده‌مانزانی
كه خستنه‌گه‌ڕی
سه‌رمایه
له دامه‌زراوه‌ی
پیشه‌سازییدا
درۆزنانه
ئه‌نجامێكی
خێراتر به‌ده‌سته‌وه
بدات، به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه
له‌و ده‌مه‌دا.
به‌ڵام
كۆرپی Korpi ڕه‌نگه
له‌وه‌دا
دروست بێت كه
ئێمه
ڕێگامان به
قازانجخۆران
دا كه
ڕۆڵێكی یه‌كجار
گه‌وره له
ڕێڕه‌وی به‌رهه‌مدا
ببینن و كه
ئه‌مه بووه
مایه‌ی دۆخی
خراپ كه
داوای
كاریگه‌ریی
مووچه‌خۆرانی
له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان
به‌هێزتر
كرد. به‌ڵام
ڕووانگه‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ی
كتێبه‌كه‌ی كۆرپی
به توندی ئه‌رێنیه
(پۆزه‌تیڤه).
جێی خۆیه‌تی
ئه‌م كتێبه
به‌جۆشمان
بخات وا كه
ڕابردوومان
شی بكه‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌رسی بۆ ئه‌و
هه‌ڵوێسته
گرینگانه
لێوه‌ربگرین
كه بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی له‌به‌رده‌میدا
خۆی ده‌بینێته‌وه. ئایدۆلۆژیی
سۆسیالیزم
له ئاستێكی
بڵنددا
زیندووه Socialismens ideologi är i hög grad
levande ئایدیۆلۆژیی
سۆسیالیزم
به‌ڕاستیی
نه‌مردووه،
به‌ڵكو له
ئاستێكی
بڵنددا
زیندووه. به‌ڵام
بۆ نه‌یارانی
برژوازی و
كۆمۆنیستمان
پێشكه‌وتنه‌كه
دۆخه
ئایدیۆلۆژیه‌كه‌ی
وا تێكه‌ڵوپێكه‌ڵ
كردووه كه
له‌وه ده‌چێت
تینگستن Tingsten ڕاستی
گوتبێت. با
یه‌كه‌م له
كۆمۆنیسته‌كانه‌وه
ده‌ست پێ بكه‌ین
كه پێیان
وابوو له گه‌رمه‌ی
وازهێناندا
بوون له‌و
كۆنه‌لێكدانه‌وه‌یه‌ی
كه سه‌باره‌ت
به بیری
ماركسیستی
هه‌یانه
پاش ئه‌و
شتانه‌ی كه
له سۆڤیه‌ت
و چین ڕوویدا.
وا كه ئه‌و
هه‌موو
ڕووناكبیره
خۆیان به
كۆمۆنیست
داده‌نێن له‌وه
ده‌چێت پێوه‌ندی
به‌و فره
ڕێزه‌وه هه‌بێت
كه هه‌موویان
هه‌یانه به‌رانبه‌ر
ئه‌و كه‌سایه‌تیه
گه‌ورانه‌ی
كه به سه‌ر
چوون. چونكه
خۆ ناكرێت ئه‌وه
بێت كه ئه‌وان
له
فێربوونێكی
سوننه‌تیدا
چه‌قی بن كه
ڕێگایان لێ
گیرا بێت نه‌توانن
ده‌رس له
ڕیئالیتێیه‌كی
(واقیعێكی) له
گۆڕاندابوو
وه‌ربگرن. ئێستا
كۆمۆنیسته‌كان
له‌وه ده‌چن
حه‌ز بكه‌ن
وه‌كوو
جۆرێك له
سۆسیالدیموكراتی
به
ڕیئالیتیه
نامۆ ده‌ربكه‌ون.
ئه‌وه به
ڕوونیی
بێمانایه
كه دێن و
پێداده‌گرن
گوایه هه‌ڵگری
بیری
برانتینگن Branting ، هه‌رچه‌نده
كه ئه‌وه
زیانێكی
واشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
به‌ڵام هه‌ر
باشه كه
نموونه‌یه‌كی
خراپیان بۆ
چاولێكردن
هه‌ڵنه‌بژاردووه. پارته
برژوازیه‌كان
له پله‌ی
حوكمه‌تدا
بۆیان ده‌ركه‌وت
كه ئه‌و
كاره چه‌ند
نه‌شیاوه
بێن و بتوانن
سیاسه‌تێكی
پراكتیك له‌سه‌ر
بناخه‌ی
تیئۆری
ئابووریی
لیبرالیانه
دابمه‌زرێنن.
له قه‌یرانێكی
ئابوورییدا
مرۆڤ
ناتوانێت به
قسه‌كردن له‌سه‌ر
توانای
خۆتیماركردن
هیچ به هیچ
بكات. ئێمه
ڕه‌خنه له‌و
حوكمه‌ته
برژواییانه
ناگرین له‌به‌رئه‌وه‌ی
كه
ڕیئالیتیه‌ت
ناچاری
كردوون كه
له هه‌ر
حوكمه‌تێكی
دیكه‌ی له‌وه‌به‌ر
له مێژوودا
زیاتر له‌سه‌ر
ڕێگای ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌وڵه‌ت و سۆسیالیزم
بڕۆن. به‌ڵام
ئێمه ئه‌مه
هه‌ر زۆر به
ناماقوڵ
داده‌نێین
كه ئه‌مان
بێن و ئه‌مه
به كۆمه‌ڵگابینیه‌كی
لیبرال له
قه‌ڵه‌م بده‌ن. خوێندنه‌وه‌یه‌كی
پێشنیازی
سیاسه‌تی
پیشه‌سازیی
و ئاڵوگۆڕی
حوكمه‌ت
ساڵی ١٩٧٩،
زۆر جێگای سه‌رنجه.
له‌وێدا به
ڕوونیی و به
ئاشكرا باسی
به‌شداریی
تا دێت
زیاتری كۆمه‌ڵگا
له كه‌رتی
پیشه‌سازی و
كۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌كردرێت،
له سیاسه‌تی
قه‌یرانی
ساڵانی ١٩٣٠
ـ ـكانه‌وه
تا سیاسه‌تی
ژینگه و
كاروباری ئه‌مڕۆ.
به‌ڵام
هاوكات هه‌وڵده‌ده‌ن
ئه‌وه بڵێن
كه گوایه
ئه‌وه
لیبرالیزمه
كه له نا‌و
ئه‌و ساڵانه‌دا
سه‌ركه‌وتووانه
ڕێگای بڕیوه. له
پروپاگه‌نده‌دا
باسی
پێویستیی
دروستكردنی
به‌ره‌یه‌كی
ناسۆسیالیستیی
دژ به
تێكۆشانه
به‌سۆسیالیستكردنه‌كان
ده‌كردرێت! وا
پێناچێت كه
پاش به‌سه‌رچوونی
ئه‌زموونی
ئه‌و سێ ساڵه‌ی
ڕابردوو
كارێكی
هاسان بێت
متمانه‌یه‌ك
به‌و
پروپاگه‌نده‌یه
بدرێت. ئه‌وه‌ش
كارێكی نه‌شیاو
ده‌بێت كه
هه‌وڵ ده‌ده‌ن
ده‌وڵه‌ت وه‌ك
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
دژ به تاكه‌كه‌س
دابنێن
كاتێك كه
هێنده خه‌ڵك
وه‌ك گا‌رانتیه‌كی
جێ باوه‌ڕ بۆ
دڵنیایی ڕوو
ده‌كه‌نه
ده‌وڵه‌ت. ڕۆژانه
ئێمه
نموونه ده‌بینین
كه چۆن
كرێكاران و
كارمه‌ندان
له فابریكی
قه‌یرانگرتوودا
داوا ده‌كه‌ن
كه ده‌وڵه‌ت
گارانتی ئه‌و
كاره بكات
كه له‌وه
ناچێت كاروباری
فابریك و
شیركه‌تی
موڵكیی
بتوانێت
بیانداتێ. به‌سۆسیالیستیكردن
دوائامانج
نییه Socialisering är inte
självändamål ئایدیۆلۆژیی
برژوازیی له
ژێر فشاری
ڕیئالیتیه‌تدا
وردوخاش
بووه. به‌ڵام
تا ئه‌و ده‌مه
هه‌ر ده‌توانن
خۆیان به‌ڕێوه
به‌رن كه
خۆیان له نا‌و
ئه‌و سنووره‌دا
هه‌ڵسووڕێنن
كه
پارێزگاریی
له‌م دۆخه‌ی
ئێستا بكه‌ن،
واته ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ی
كه تا ڕاده‌یه‌كی
باڵا به
تێكۆشانی سۆسیالدیموكراتیی
دروست كراوه.
ئایا ئه‌مه
باش نییه؟
كه‌چی هه‌ر
ئێمه‌ی سۆسیالدیموكرات
پێی
ناڕازیین. بۆ
ئێمه ده‌ستتێوه‌ردانی
ده‌وڵه‌ت و
به‌سۆسیالیستكردن
دوائامانج
نییه. به‌سۆسیالیستكردنێك
كه بریتی
بێت له‌وه‌ی
كه ده‌وڵه‌ت
ته‌نها
ئاگای له‌و
فابریكانه
بێت كه
كاریان خراپ
ده‌ڕوات،
هاوكات كه
فابریكه
باشه‌كان به
به‌رژه‌وه‌ندی
قازانج به‌ڕێوه
ببردرێن،
ده‌توانێت
به مانای زه‌حمه‌تكردنی
ئه‌و پلانه
ئابوورییه
بێت كه پێویسته.
ده‌ستتێوردانێكی
ده‌وڵه‌ت كه
جیاوازیه‌كانی
نا‌و كۆمه‌ڵگا
و كه نابه‌رابه‌ریه‌كان
زێده‌تر
بكات دژ به
بیری سۆسیالیزمه.
ئایدیۆلۆژی
بۆ ئێمه
گرینگه. ئامانجی
ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كه
كه له
بناخه‌وه
بگۆڕدرێت. له‌به‌رئه‌وه
له‌سه‌رمان
پێویسته
بزانین
چیمان ده‌وێت.
ده‌بێت
چالاكیه‌كانمان
له‌سه‌ر
بناخه‌ی
كۆمه‌ڵگابینیه‌كی
ته‌واو
بیرلێكراوه‌وه
ساز بده‌ین.
ده‌بێت به
وردیه‌وه
شێوازه‌كان
بۆ جۆره سۆسیالیزمێك
تاقی بكه‌ینه‌وه
كه كاریگه‌ریی
هاووڵاتیان
زێده‌تر
بكات و هاوكات
گیروگرفته‌كانی
به‌رهه‌م
چاره‌سه‌ر
بكات، كه
كۆمه‌ڵگای
كێبڕكێكار
(ڕه‌قابه‌تكار)
خۆی
ناتوانێت ئه‌و
كاره بكات. كۆمه‌ڵگابینیی
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی
كه بناخه‌یه‌ك
بێت بۆ سیاسه‌تمان
له
ڕابردووماندایه.
ئه‌و سیاسه‌ته
له نا‌و ده‌می
سیاسه‌تی قه‌یرانی[4]
(krispolitik)
ساڵانی ١٩٣٠
ـ ـكان، له
دامه‌زراندنی
باشبژیه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی
كاتی پاش ده‌می
جه‌نگه‌كه
[جه‌نگی
جیهانیی
دووهه‌م] و له
كاتی به‌رقه‌راكردنی
ڕیفۆرمی
خانه‌نشینی
كارمه‌نددا (tjänstepensionsreformen) تاقی
كرایه‌وه. ئه‌مڕۆ
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی له‌به‌رده‌م
كێشه‌ی
نوێ‌دا
وێستاوه. سه‌رۆكی
[بانكی]
لێنسپاربانكن
له یۆته‌بۆری،
كارل هێنریك
پێته‌رشۆن (Karl Henrik
pettersson)،
له
وتارێكدا له
ڕۆژنامه‌ی
ئه‌فارشڤاردن
(Affärsvärlden) دا به
شێوه‌یه‌كی
یه‌كجار سه‌رنجڕاكێس
ئاماژه‌ی به
ئه‌ركه
نوێیه‌كانی
سیاسه‌تی
ئابووریی
كردووه. ئه‌و
ده‌یه‌وێت
نیشانی بدات
كه كۆمه‌ڵگا
ده‌بێت له
كام بوارانه‌دا
ده‌ستتێوه‌ربداته
دۆخه‌كه بۆ
ئه‌وه‌ی
كۆتایی به‌و
سسستیه‌ی گه‌شه‌ی
ئابووریی
بهێنرێت. ئه‌م
كاره ته‌واو
هاوئاهه‌نگی
ئه‌و
گفتوگۆیه‌ی
نا‌و بزووتنه‌وه‌ی
كرێكارییه.
به‌ڵام بێله‌وه
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی
خوازیاری ئه‌وه‌یه
كه هه‌ندێك
گیروگرفتی
جیددی دیكه‌ش
بخاته ڕۆژه‌ڤه‌وه.
گرنگترین له
نا‌و ئه‌وانه‌دا
ئه‌وه‌یه
كه
دیموكراتیی
ئابووریی
بخرێته
ژیانه‌وه.
چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م ئه‌ركه
به
دڵنیاییه‌وه
زۆر زه‌حمه‌تتره
وه‌كوو له
چاره‌سه‌ركردنی
سیاسه‌تی قه‌یرانی
ساڵانی١٩٣٠
یان جێبه‌جێكردنی
ڕیفۆرمی
خانه‌نشینی
كارمه‌ند له
١٩٥٠ ـ
ـكاندا. بۆ ئه‌مه‌یان
شیكردنه‌وه‌یه‌كی
ته‌واو چڕ و
پڕی كۆمه‌ڵگا
ده‌بێت
ڕێنماییمان
بكات. ئه‌زموونی
پێشڕه‌وانی
ڕابردوومان
ڕێنماییمان
ده‌كات Våra föregångares erfarenheter
vägleder oss كۆمه‌ڵگای
ئه‌مڕۆ یه‌كێكی
دیكه‌یه وه‌ك
له‌وه‌ی كه
له سه‌رده‌می
برانتینگ Branting و
تۆرسۆن Thorsson دا هه‌بوو.
سیاسه‌تی قه‌یرانی
پار ئالبین
هانسۆن[5]
Per
Albin Hansson،
گوستاڤ
موێله‌ر Gustav Möller و
ئێرنست
ڤیگفۆرس Ernst Wigforss كۆمه‌ڵگای
گۆڕی به
شێوه‌یه‌ك
كه ئێمه ئه‌مڕۆ
ناتوانین
بێین و سیاسه‌تی
ئه‌وان كۆپی
بكه‌ینه‌وه،
به‌ڵام ئه‌و
بناخه‌ی
تێڕووانینه‌ی
ئه‌وان كه
شتیان له‌سه‌ر
داده‌مه‌زراند
به پته‌وی
ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه ئه‌زموونی
پێشڕه‌وانی
ڕابردوومانه
كه ده‌بێت
ڕێنماییمان
بكات كاتێك
كه خه‌ریكی
به‌رقه‌راكردنی
دیموكراتیی
ئابووریین. له‌به‌رئه‌وه ڕه‌نگه بتوانین كه‌ڵك له دووباره‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه وه‌ربگرین كه جۆسێف شیومپێته‌ر Joseph Schumpeter |