|
|
پرۆژه‌ی
دامه‌زراندن پێڕه‌وی
ناوخۆی پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان یه‌كه‌م
په‌خشكردنی
ڕه‌سمی ١
ئایاری ٢٠٠٧ به‌شی
یه‌ك به‌ندی
یه‌ك: ڕوونكردنه‌وه
و پێناسه‌كان[1] و
خاڵه‌كانی
پێوه‌ست بڕگه‌ی
یه‌ك: به‌شداری
كردن له
پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی
كوردستان و
دانانی
حوكمه‌تێكی
دیموكراتیك
كه له‌لایه‌ن
زۆربایه‌تی
خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه
هه‌ڵبژێردرێت.
(بڕووانه
پێناسه‌ی پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان بۆ
وڵاتی
كوردستان
كه له
كۆتایی ئه‌م
پێڕه‌وه‌دا
هاتووه). حوكمه‌ت
بۆ ئێمه ئه‌و
ده‌ستگا
سیاسییه‌یه
كه ده‌سته‌ڵاتی
سیاسیی به
ده‌سته‌وه
ده‌گرێت و كه
ده‌شێت جۆری
زۆر بێت. هه‌ر
له شێوه‌ی
تاكڕه‌و،
تۆتالیتا‌ر،
تاكحیزب،
پلورال (فره‌گه‌را)،
سۆسیالیست،
لیبرال،
كۆنسه‌رڤاتیڤ،
سۆسیالیستدیموكرات
و هتد، یاخود تا
تێكه‌ڵاویه‌ك
له هاوپه‌یمانێتی
ئه‌و لایه‌نانه.
سه‌باره‌ت
به جۆری
حوكمه‌ت
ئێمه ته‌نها
باوه‌ڕمان به
حوكمه‌تی
دیموكراتیك
هه‌یه و بۆ
هاتنه‌سه‌ركاری
ئه‌و شێوه‌یه
له حوكمه‌تی
دیموكراتیك
خه‌بات ده‌كه‌ین
و هه‌وڵ ده‌ده‌ین.
بڕوامان به
شێوه‌مۆدێلی
پارله‌مانیی
پلورالیستی،
ئه‌وه‌ی كه به
نه‌ریت له
ئورووپای
خۆرئاوادا هه‌بووه
و هه‌یه، به‌و
گۆڕانكاریانه‌وه
كه پێویست
بێت بۆ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای
كوردستاندا
بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و گۆڕاكاریانه
ده‌بێت له
قازانجی
كۆمه‌ڵگای
كوردستان و
حوكمه‌تی
دیموكراتیك‌دا
بێت نه‌ك دژی
ئه‌و دووانه
بن. ده‌وڵه‌ت
بۆ ئێمه ئه‌و
قه‌واره سیاسییه
كه ڕه‌واییه‌تێكی
نێوده‌وڵه‌تیی
هه‌یه و كه
خاوه‌نی
سنووری
دیاریكراو و
په‌یماننامه
و ئاڵا و
سروودی
نیشتیمانیی
خۆیه‌تی. ده‌وڵه‌ت
له چه‌ندین
ئینستیتیوتی
(دامه‌زراوه‌ی
جودا) پێك دێت
كه شێوه‌ی كاری
ئه‌وان له
پراكتیكدا
سه‌قامگیریی
سیاسیی و
ئابووریی و
یاسایی ئه‌و
دیاری ده‌كه‌ن.
له‌وێدا ده‌ستوور
به‌شێكی سه‌ره‌كییه
له پێكهاته‌ی
ده‌وڵه‌ت و
باڵاترین سه‌رچاوه‌ی
یاسایی و
ڕێسایی و
پێڕه‌وی
ناوخۆی كۆمه‌ڵگایه.
پارله‌مان
وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی
سیاسیی
باڵاترین
ئۆرگانی
بڕیارده‌ره
له كۆمه‌ڵگادا.
حوكمه‌ت،
كاتێك كه هه‌ڵبژێردراو
بێت، ده‌ستگایه‌كه
به كۆمه‌ڵێك
میكانیزمه‌وه
بۆ گۆڕینی
سیاسه‌ت به
كرداری
جۆراوجۆر له
ناو و له
چوارچێوه‌ی
ئه‌و سنووره‌دا
كه ده‌وڵه‌تی
لێ پێك
هاتووه. حوكمه‌ت،
جا هه‌ر جۆره
پێكهاته‌یه‌كی
سیاسیی و
یاسایی هه‌بێت،
ته‌نها ئه‌و
قه‌واره‌یه‌ی
ده‌وڵه‌ت به
خۆی و دامه‌زراوه‌كانیه‌وه
پڕ ده‌كاته‌وه
كه هه‌ن.
حوكمه‌ت ده‌ستگایه‌كه
كه ته‌مه‌ن
و ده‌سته‌ڵات
و تواناكانی
دیاریكراو و
حیساببۆكراو
و تایبه‌تن. ئێمه
ده‌مانه‌وێت
له پرۆسه‌ی
دروستكردن و
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێك
بۆ گه‌لی
كوردستان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك
به‌شدار
بین، و
هاوكات ده‌سته‌ڵاتی
حوكم، واته
حوكمه‌ت، له
ڕێگای هه‌ڵبژاردنی
ئازاده‌وه
و به بردنه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی ده‌نگ،
بگرینه ده‌ست.
حوكمه‌ت بۆ
ئێمه
بریتیه له
قۆناخێكی
دیاریكراو
كه نابێت له
چوار ساڵ
زیاتر بێت و
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی
دیكه‌ی له
شوێنی دیكه‌دا
له سیاسه‌تی
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستاندا
به وردی باس
ده‌كرێت. بڕگه‌ی
دوو: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
ئاڵای
كوردستانی
به فه‌رمیی
په‌سه‌ند كردووه.
ئاڵای كوردستان
و ئاڵای پارتی
له هه‌موو
كۆبوونه‌وه‌كانی
خۆیدا پێكه‌وه
داده‌نێت. بڕگه‌ی
سێ: ئاڵای
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان ڕه‌نگی
سووره و
بێجگه له
ناوی پارتیی
یان ئه‌و
دروشمانه‌ی
كه له
كۆنگره‌دا په‌سه‌ند
ده‌كرێن،
نابێت هیچی
دیكه‌ی له‌سه‌ر
بنووسرێت.
دروشمی
پارتی
بریتیه له
وێنه‌ی گوڵێكی
ڕۆزی (گوڵه‌باخی)
كرا‌وه. بڕگه‌ی
چوار: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
سروودی نه‌ته‌وه‌یی
"ئه‌ی ڕه‌قیب"
په‌سه‌ند كردووه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
كه له‌سه‌ر
ئاستی نه‌ته‌وه‌یی
له سه‌رانسه‌ری
كوردستاندا
سروودێكی
دیكه هه‌ڵده‌بژێردرێت. پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
سروودی "ئه‌ی
ڕه‌قیب" له
چوارچێوه‌ی
مێژوویی و
دۆخی سیاسیی
ئه‌و سه‌ردمه‌دا
كه تیایدا
نووسراوه
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. بڕگه‌ی
پێبج: سروودی
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان،
له كۆبوونه‌وه
و له بۆنه
كوردستانیی
و جیهانیی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا،
له‌وانه له
یه‌كی
ئایاردا،
سروودی
"ئینته‌رناسیونال"
ـ ـه، به
زمانی كوردی.
كۆنگره‌ی پارتی
به سروودی
نه‌ته‌وه‌یی
"ئه‌ی ڕه‌قیب"
ده‌كرێته‌وه
و به سروودی
ئینته‌رناسیونالیست
كۆتایی پێ
دێت. هه‌موو
ڕێكخستنه‌كانی
پارتی بۆیان
هه‌یه ئه‌و
دوو سرووده
به‌كاربهێنن.
بڕگه‌ی
شه‌ش: ئاڵای
كوردستان و
ئاڵای پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان له‌سه‌ر
هه‌موو په‌خش
و چاپه‌مه‌نی
و ماڵپه‌ڕی پارتی
و ڕێكخراوه‌كانی،
وه‌كوو یه‌كێتی
ئافره‌تانی سۆسیالدیموكراته‌كانی
كوردستان،
یه‌كێتی
لاوانی سۆسیالدیموكراته‌كانی
كوردستان،
یه‌كێتی
خوێندكارانی
سۆسیالدیموكراته‌كانی
كوردستان و
شورای
پیرانی سۆسیالدیموكراته‌كانی
كوردستان،
ده‌بێت. له
هه‌موو ئه‌و
دۆخانه‌دا جێی
خۆیه‌تی
كاری ته‌كنیكیی
له به‌رچاو بگیرێت. بڕگه‌ی
حه‌وت: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان به
ڕێزه‌وه له
هه‌موو ئه‌وانه
ده‌ڕووانێت
كه له خه‌باتی
ئازادیخوازیی
گه‌لی
كوردستان و
ڕزگاركردنی
كوردستاندا
گیانیان
فیدا كردووه
و وه‌كوو كه‌له‌پورێكی
گرینگی
كوردستانیی
ده‌یانبینێت.
به هه‌مان
شێوه ڕێز له
هه‌موو ئه‌وانه
ده‌گرێت كه
زیندانیی
كراون، ئه‌شكه‌نجه
و كه‌مئه‌ندام
كراون و
دوورخراونه‌ته‌وه
و به شێوه‌ی
جودا
زیانلێكه‌توون.
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان هه‌وڵده‌دا
بۆ دامه‌زراندن
و به‌شداریكردن
له لیژنه‌یه‌كی
كوردستانیدا
كه به پێی
یاسا و له سه‌ر
ئاستی
زیانلیكه‌وتوویی
به پسپۆڕیی
قه‌ره‌بووی
ئه‌و كه‌سانه
و ئه‌ندامی
خێزانیان
بكرێته‌وه. بڕگه‌ی
هه‌شت: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
ڕێز و پێ‌زانین
به‌رانبه‌ر به
هه‌موو ئه‌وانه
ده‌رده‌بڕێت
كه له گشت
ئاست و پله‌یه‌كدا
له بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیه
كوردستانیه‌كاندا
مردوون یان گیانیان
به‌خت
كردووه. پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان هه‌روه‌ها
بایه‌خ به
سوودوه‌رگرتن
له‌و ئه‌زموونانه
ده‌دات، نه‌ك
سه‌ركۆنه‌كردنیان. بڕگه‌ی
نۆ: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
پارتێكه له‌سه‌ر
بناخه و
پرینسیپی
دیموكراسیی،
دیالۆگ و
گفتوگۆی
ئاشكرا دامه‌زراوه.
ئه‌مه به‌و
مانایه دێت
كه وه‌ك
ڕێكخراوه‌یه‌كی
دیموكرات
باوه‌ڕی به
چه‌مك و به پرینسیپی
وه‌كوو
"شۆڕش" و
"شۆڕشگێڕ" و
"پارتی پێشڕه‌و"
و
"ئاڤانتگاردی
پارتی پێشڕه‌و"
و "ئایدیۆلۆژیی
په‌رستیی" و
"تاكپه‌رستیی"
نییه. هه‌روه‌ها
به توندیی
دژ به "زه‌بروزه‌نگی
ناوخۆ" و
"شۆڤێنیزم" و
"ڕه‌گه‌زپه‌رستیی"
و "نه‌ته‌وه‌په‌رستیی"
و "ناوچه‌گه‌ریی"
و
"پیاوسالاریی"
و
"ئایینسالاریی"
ـ ـیه. (بۆ
ڕوونكردنه‌وه‌ی
زیاتر
بڕووانه
پێناسه‌ی چه‌مك
و وشه‌سه‌ره‌كیه‌كان
له پاشكۆی
ئه‌م پێڕه‌وه‌دا). له
هه‌موو
چالاكی و كاری
پارتیدا نابێت
وشه‌ی "سۆسیالیست"
بێ وشه‌ی
"دیموكرات"
به ته‌نها
به‌كارببرێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئێمه "سۆسیالیستی
دیموكراتین".
تێگه‌یشتنی
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان بۆ سۆسیالیزم
له بنه‌ما
سه‌ره‌كیه‌كانی
دیموكراتی و
دیموكراتبوونه‌وه
سه‌رچاوه
ده‌گرێت. بڕگه‌ی
ده: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
بڕوای به خه‌باتی
ئاشتیی، هه‌وڵوكۆششیی
ئاشكرا و
دیالۆگ و ڕیفۆرمه.
"ڕێكخستن،
فێركردن،
كارتێكردن" دروشمی
ئێمه‌یه. بڕگه‌ی
یازده: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك
له خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی
گه‌لی
كوردستاندا
به‌شداره و
دژ به سه‌رده‌ستیی
و باڵزاڵیی
نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌سته
له‌م فۆرمه
سیاسیی و
ئابووریی و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و یاساییانه‌ی
كه ئێستا ده‌وڵه‌تانی
توركیا،
ئێران،
ئێراق و
سووریا هه‌یانه.
له دۆخی
ئێراقدا ئه‌گه‌ر
سیسته‌مێكی
سیاسیی و
یاسایی و
ئابووریی
فیدراڵ بێت و
گه‌لی كورد
به هه‌مئاهه‌نگی
و زۆربایه‌تی
ده‌نگ له‌گه‌ڵیدا
بمێنێته‌وه،
ئه‌وا پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
پشتگیریی لێ
ده‌كات. ئه‌مه
به‌و مه‌به‌سته
نایه‌ت كه پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان ده‌ستبه‌رداری
په‌روه‌رده‌ی
سیاسیی و
ئابووریی و
كۆمه‌ڵایه‌تیی
و بیریی دژ به
كۆلۆنیالیزم
ده‌بێت. به
پێچه‌وانه‌وه،
خه‌باتی
پارتی بۆ خه‌مڵاندنی
تاكی
كوردستانیی
سه‌ربه‌خۆ
كه دژ به جۆره‌كانی
چه‌وساندنه‌وه
بێت به‌رده‌وامه. پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان ده‌وڵه‌ته‌كانی
توركیا و ئێران
و ئێراق و سووریا
له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
كوردستان و
گه‌لی
كوردستاندا
وه‌ك
داگیركه‌رێك
ده‌بینێت. ئه‌مه
به مانای ئه‌وه
دێت كه گه‌لی
كوردستان ده‌بێت
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
خۆی له‌سه‌ر
خاكی
كوردستان
دابمه‌زرێنێت. بڕگه‌ی
دووازده: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان بۆ
ئه‌وه كار
ده‌كات كه I.
به
پله‌ی یه‌كه‌م
هه‌موو ئه‌و
نه‌ته‌وانه‌ی
ناوچه‌كه
خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان بن یان
له پێكهاته‌ی
دڵخوازیانه‌ی
ڕوون و
ئاشكرادا
پێكه‌وه
بن، II.
به
پله‌ی دووهه‌م
هه‌موو ئه‌و
نه‌ته‌وانه
هاوكاریی
یاسایی،
ئابووریی له
ناویه‌كدا
بكه‌ن و بۆ
هاووڵاتیانی
خۆیان هاسان
بكه‌ن كه
باشتر و
هاسانتر
هاتوچوون
بكه‌ن، III.
به
پله‌ی سێهه‌م
وا بكرێت كه
له ئایینده‌دا،
پاش
ساڕێژكردنه‌وه‌ی
برینه‌كان و
تیماركردنیان،
سنووره‌كان
كێشه‌ی مرۆڤ
نه‌بن و كێشه
بۆ مرۆڤ ساز
نه‌كه‌ن و به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك
هه‌وڵبدرێت
كه مرۆڤه‌كان
له یه‌كتر
نێزیك
بكرێنه‌وه،
كه كو‌لتور و
زانیاری و
زانست
بگۆڕدرێنه‌وه
و بخرێنه
خزمه‌تی
مرۆڤه‌كان و
مرۆڤایه‌تیه‌وه. بڕگه‌ی
سیازده: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
پارتێكی
كوردستانیی
و هاوكات
ئینته‌رناسیونالیسته
كه هه‌وڵ ده‌دات
به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك
جیهان بكات
به ماڵێكی
گه‌رم و
دڵنیا و خۆش
بۆ مرۆڤه‌كان. كوردستانیی
له‌و مانایه‌دا
كه ده‌ست
ناخاته ناو
كاروباری
هیچ ده‌وڵه‌تێكی
دیكه، و
ئینته‌رناسیونال
له‌و مانایه‌دا
كه پێی وایه
مرۆڤه‌كان
هاوئایینده‌ن
و هاوخواستن
له‌وه‌دا كه
بۆ هاوده‌میی،
پێكه‌وه‌ژیان
و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن
هه‌وڵده‌ده‌ن
و ده‌ژین، كه
پارتی به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك
به پێی
توانای خۆی،
له ڕێگای خه‌باتی
ئاشتیی و
دوور له زه‌بروزه‌نگه‌وه،
به‌شداریی
له‌و
كاروچالاكیانه‌دا
بكات كه
قازانج و كه‌ڵك
به كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت. لایه‌نێكی
خه‌باتی
ئینته‌رناسیونالیزم
له
پراكتیكدا
بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه
كه نیو یان
كه‌متر له
یه‌ك له سه‌ددا،
یان به پێی
توانا، له
ڕێژه‌ی
داهاتی پوخته‌ی
به‌رهه‌می
نه‌ته‌وه‌یی
كوردستان دابنرێت
بۆ یارمه‌تیدانی
وڵاتانی نه‌دارتر
و هه‌ژارتر
له
كوردستان،
به مه‌رجێك
ئه‌و پاره‌یه
به پلانه‌وه
سه‌رف
بكرێت، بێ له
ڕزگاركردنی
ژیان له
كاتی ته‌نگاویدا،
بۆ
ئینفراستروكتوریی
جیددی و درێژخایان
و ئایینده‌یی
سه‌رف بكرێت. شێوه‌ی
دیكه بۆ
ئینته‌رناسیونالیزم
ئه‌وه‌یه
كه
چالاكانه
هه‌وڵ بۆ
نێزیككردنه‌وه‌ی
كو‌لتور و فه‌رهه‌نگی
نه‌ته‌وه‌كان،
بۆ كاری
هاوبه‌شی
ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی بده‌ین،
كه تیایدا
مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا
و دیموكراتی
ناوه‌ند بن. بڕگه‌ی
چوارده: پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك
دژ به سیسته‌می
پیاوسالاریی
و
باوكسالارییه
و بۆ وه‌دیهێنانی
به‌رابه‌ریی
و یه‌كسانیی
نێوان جنسه‌كان
تێده‌كۆشێت.
هه‌موو
كارێكی
تیئۆریی و
پراكتیك ده‌كات
كه ئاستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ئافره‌تان له
بواری
جیاوازدا بباته
سه‌رێ. پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان كێشه‌ی
ئافره‌تان
له كۆمه‌ڵگادا،
دوور له هه‌ر
ده‌ستتێوه‌ردانێكی
ئایینی و نه‌ریتیی،
به كێشه‌یه‌كی
سیاسیی داده‌نێت. ئه‌مه
به‌و مانایه
دێت كه ئێمه
ده‌مانه‌وێت
ده‌ستی یاسا
دژ به هه‌موو
جۆره ده‌ستدرێژیه‌ك
و مافخواردنێك
و مافزه‌وتكردنێكی
ئافره‌ت ته‌نانه‌ت
له
چوارچێوه‌ی
ماڵ و
خێزانیشدا،
كه هه‌ندێك
لایه‌ن به
سفاری شه‌خسیی
دای ده‌نێن،
به‌كار بێت،
كه مافی به‌رابه‌ریی
ته‌واوی ئافره‌تان
له
چوارچێوه‌ی
ماڵ و
خێزانیشدا
بپارێزرێن. وه‌كوو
چاره‌سه‌ری
جیددی و
ستراتیژیی ئێمه
هه‌وڵ بۆ
دامه‌زراندنی
سیسته‌مێكی
خوێندن و په‌روه‌رده
ده‌ده‌ین كه
له بنه‌ڕه‌تدا
زه‌مینه بۆ
یه‌كسانی و
به‌رابه‌ریی
خۆش بكات، به‌ڵام
له ئێستادا
هه‌موو هه‌نگاوێك
ده‌نێین و هه‌موو
هه‌نگاوێك
به‌خێرده‌هێنین
كه به مه‌به‌ستی
باشتركردن و
بۆپێشه‌وه‌بردنی
كێشه‌ی
ئافره‌تان
بێت. هه‌روه‌ها
ئاماده‌ین
له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌و لایه‌نانه‌ی
دیكه‌دا
پێكه‌وه
كار بكه‌ین
كه به مه‌به‌ستی
باشتركردن و
بۆپێشه‌وه‌بردنی
دۆزی ئافره‌تان
خه‌بات ده‌كه‌ن،
جا له هه‌ر
بوارێكی
ئابووریی،
كۆمه‌ڵایه‌تیی،
سیاسیی یان
شێوه‌ی دیكه‌دا
بێت. هه‌روه‌ها
هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك
فه‌راهه‌م
ده‌كه‌ین كه
خوێندنگاكان
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
خوێندنگای
یه‌ك دانه
جنس نه‌بن،
به‌ڵكو تێكه‌ڵاو
بن. هه‌روه‌ها
كه له نه‌خۆشخانه،
له بازاڕ،
له بازاڕی
كار، له
دامه‌زراوه
حوكمه‌تێكان،
له هونه‌ر
به گشتیی به
شێوه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه
ئافره‌تان هاومه‌رج
و هاومافی
پیاوان به‌شدار
بن. بنكه‌ی
ته‌نگاوی بۆ
داڵده‌دانی
ئافره‌تانی
زۆربۆهێنراو،
بنكه‌ی
تایبه‌تی به
هاواره‌وه‌چوونی
ئافره‌تان
له كاتی
پێویستدا،
بنكه‌ی
شاردنه‌وه‌ی
ئافره‌تان
بۆ
پاراستنیان
له ده‌ستدرێژیی
ڕاسته‌وخۆ و بنكه‌ی
دیكه‌ی له‌و
جۆره ده‌بێت
هه‌بن، هه‌م
ئی حوكمه‌تی
و هه‌م ئی
تایبه‌تی، و
هه‌ردووكیان
ده‌بێت به
پێی یاسا و له
له‌لایه‌ن
بنكه‌ی
پۆلیسه‌وه
بپارێزرێن.
له هه‌موو
ئه‌و دۆخانه‌دا
ئێمه وه‌كوو
سۆسیالیستی
دیموكرات جه‌ختی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه
كه نابێت ئه‌وه
بكرێت به
شێوه‌ی كار و
به كو‌لتور
كه ئافره‌ت
له ده‌ست
زوڵم و زۆری
پیاوان
بشاردرێنه‌وه
و له ژوور
بخرێن، به‌ڵكو
ده‌بێت ئه‌و
پیاوانه
دوور
ڕابگیرێن و
بووه‌ستێنرێن
كه به‌و
جۆره
تاوانه هه‌ڵده‌ستن.
ئێمه ده‌مانه‌وێت
ئه‌و شاردنه‌وه
و داڵده‌یه‌ی
ئافره‌تان
ته‌نها چاره‌سه‌رێكی
كاتیی بێت،
بۆ ئه‌وه‌ی
له ده‌ستدرێژیی
ڕاسته‌وخۆی
ته‌نگاوی
بپارێزرێن. نه‌خۆشخانه‌كان،
خوێندنگاكان،
بنكه‌كانی
ته‌نگاویی،
پۆلیس و لایه‌نانی
دیكه‌ی له‌م
جۆره ده‌بێت
له چه‌وسانه‌وه‌ی
ئافره‌تان،
له چۆنیه‌تی
پاراستن و
یارمه‌تیدان
و پشتگیریی
كردنیان
بزانن و فێر
بكرێن. ئێمه
وه‌كوو سۆسیالیستی
دیموكرات ده‌مانه‌وێت
و پێمانخۆشه
سوود له ئه‌زموونی
وڵاتانی له‌م
ڕووه‌وه
پێشكه‌وتوو
وه‌ربگرین،
زانیاری و
زانست و ئه‌زموون
بگۆڕینه‌وه
و پێوه‌ندیه‌كی
نێونه‌ته‌وه‌ییانه
دژ به چه‌وسانه‌وه‌ی
ئافره‌ت دابمه‌زرێنین.
ئێمه
زۆر به
توندی دژ به
كردنی ئافره‌تان
و له‌شی
ئافره‌تین
به بابه‌تی
سێكس و به
كاڵای پاره
په‌یداكردن
و
قازانجكردن،
دژ به
كڕینوفرۆشتنی
(Trafficing) ئافره‌تان
و
به سه‌پاندنی
هێترۆسێكسوالیتین
كه وه‌ك
نۆرم
دابنرێت. هه‌موو
كارێك ده‌كه‌ین
بۆ
ڕزگاركردنی
كچان و ئافره‌تانی
كه‌م ته‌مه‌ن
كه نه‌كه‌ونه
ئه‌و
بازنانه‌وه
و هه‌موو
كارێكی هه‌ره‌وه‌زی
و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی
له‌گه‌ڵ
لایه‌نانی
دیكه‌دا ده‌كه‌ین
بۆ وه‌ستاندنی
ئه‌و جۆره
كارانه. ڕێكخراوی
ئافره‌تانی پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان له‌م
بواره‌دا
پێویسته
چالاك بن و
خۆیان وه‌كوو
ئافره‌ت له
گفتوگۆ،
پلان‌داڕشتن،
توێژینه‌وه،
لێكۆڵینه‌وه،
دیالۆگ،
پێوه‌ندی به‌ستن،
سیمینار و
كۆڕ و
چالاكیی
جودادا به‌شدار
بن. ئافره‌تانی
ناو
ڕێكخراوی پارتی
سۆسیالدیموكراتی
كوردستان
نابێت بهێڵن
كه پیاوان،
هه‌م ئه‌ندامانی
پارتی و هه‌م
پیاو به‌گشتیی،
خۆی بكات به
ئاخێوه‌ریان
و له جیاتی
ئه‌وان
بدوێت و
بیربكاته‌وه
و پێشنیار
بدات و پلان
دابڕێژێت. سه‌باره‌ت
به پاشه‌ڕۆژ،
ئه‌مه
ئامانجی
درێژخایان و
ئایینده‌یی
ئێمه‌یه: "نیوه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
كۆمه‌ڵ و مووچه‌ی
یه‌كسان" بۆ
ئافره‌تان. بڕگه‌ی
پازده: پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ خۆشگوزه‌رانیی و باشبژێتی كه‌مئه‌ندامان له تیئۆری و پراكتیكدا ده‌دات و پێی وایه كه هیچ مرۆڤێك به خواستی خۆی هه‌ڵنابژێرێت كه‌مئه‌ندام له‌دایك بێت، یان له ژیاندا دووچاری كه‌مئه‌ندامیی ببێت و وه‌ك كه‌مئه‌ندامێك بژی، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین كه كه‌مئه‌ندامبوون زیانی به‌رچاو به كه‌مئه‌ندامان ده‌گه‌یه‌نێت و به به |