|

هاوڕێی
خۆشه‌ویست،
وێڕای
سڵاو و ڕێز،
ماڵپه‌ڕی نوێی
پارتی سۆسیالدیموكراتی
كوردستان ئه‌م
لینكه‌ی
خواره‌وه‌یه:
www.psdkurdistan.org
Parti socialdemokrati
Kurdistan
به‌خێربێن!
Bexérbén!
دیالۆگ،
هاوخه‌باتیی،
هاوپشتیی و ڕێپێوان
ڕووه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی
خاوه‌ن
به‌رهه‌م و
به‌خته‌وه‌ر
- نیوه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
كۆمه‌ڵگا بۆ
ئافره‌تان!
- بخوێنه‌وه،
بیربكه‌وه،
خۆت ڕێكبخه
و بگۆڕه!
- بپرسه،
ڕه‌خنه‌بگره
و داهێنه‌ر
به!
پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی
پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان
psdkurdistan
پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان له چه‌ند دێڕێكدا
بناخه‌ی
ئایدیۆلۆژیی
سۆسیالیزمی
دیموكرات له‌سه‌ر
شیكردنه‌وه‌یه‌كی
دیموكراتانه‌ی
ماركسیزم دامه‌زراوه.
ئایینده‌بینیی،
جیهانبینیی
و كۆمه‌ڵگابینیی
سۆسیالیزمی
دیموكراتیك
له‌سه‌ر
بناخه‌ی
ئاشتی، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن،
دیالۆگ و
هاوبه‌شێتیی
له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
جیاوازیی
بنه‌ڕه‌تیی
له نێوان سۆسیالیزمی
دیموكراتیك
و كۆمۆنیزم و
چه‌پی گشتیی
و لیبرالیزم
و ئایدیۆلۆژیه‌كانی
دیكه‌دا هه‌یه.
بۆ تۆیه‌ك كه
ده‌ته‌وێت
كاری سیاسی
بكه‌یت گرینگه
له‌و جیاوازیانه‌دا
قووڵ ببیته‌وه.
سۆسیالیزمی
دیموكراتیك
دژ به مه‌زهه‌بیكردنی
ئایدیۆلۆژیا
و دژ به خانه‌واده‌كردنی
سیاسه‌ت و به
شه‌خسیكردنی
پارتایه‌تیه.
یه‌كێك له
خه‌سڵه‌ته‌كانی
ئێمه وه‌كوو
سۆسیالدیموكرات
ئه‌وه‌یه
كه به‌وه‌نده
ڕازی نابین
كه ئه‌ندامانمان
ته‌نها به دڵ
له‌گه‌ڵ بیری
سۆسیالدیموكراتیدا
بن، به‌ڵكو
هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له ڕێگای ئه‌ده‌بێكی
سۆسیالدیموكراتی
ڕوونه‌وه،
له ڕێگای كۆرس
و ده‌وره و كۆبوونه‌وه
و شێوه‌ی دیكه‌وه
ئه‌ندامانمان
به بیری سۆسیالدیموكراتی
په‌روه‌رده
بكه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێت
پێوه‌ندیه‌كی
ئایدیۆلۆژیی
و سیاسیی پته‌و
له
ناوماندا هه‌بێت
و له‌سه‌ر ئه‌و
بناخه‌یه سیاسه‌ت
و كاری سیاسیمان
پێش ده‌خه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێت
سۆسیالدیموكراتی
بكه‌ین به
بزووتنه‌وه‌یه‌كی
جه‌ماوه‌ریی
دیموكراتیك
كه ڕۆڵی به‌رچاوی
له هۆشیاركردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكدا هه‌بێت،
كه باوه‌جودی
ئه‌وه‌ی ئه‌وان
چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه،
سیاسه‌ت بگه‌یه‌نینه
ئاستێكی جیددی
وا كه تا ده‌توانین
له هه‌موو
كاسببازاڕی
و
مقامدروستكردنێكی
ڕزگار بكه‌ین.
سۆسیالدیموكراتی
له‌به‌رئه‌وه
بۆ ئێمه كارێكی
هه‌ره‌وه‌زیی
و دڵخوازانه‌ی
كۆمه‌ڵییه
كه له ڕێگای
خه‌بات و تێكۆشانی
ئاشكرا و نهێنیه‌وه
به شێوازی
ئاشتیخوازانه
و دوور له زه‌بروزه‌نگ،
ده‌نگی زۆربایه‌تی
كۆبكه‌ینه‌وه
و پێی بگه‌ینه
ده‌سته‌ڵات.
ئێمه پێمان
وایه كه ده‌بێت
له ڕێگای به‌ده‌ستگرتنی
ده‌سته‌ڵاته‌وه
به شێوه‌ی ڕه‌سمی
و یاسایی سیاسه‌تی
خۆمان له
كوردستان له
ڕێگای میكانیزمی
حوكمه‌تی دیموكراتیكه‌وه
پیاده بكه‌ین.
ئێمه بۆ وه‌ده‌ستگرتنی
ده‌سته‌ڵاتی
حوكم له‌گه‌ڵ
هه‌موو تاكه‌كه‌س
و گرووپ و ڕێكخراوه‌یه‌كدا
هاوكاریی ده‌كه‌ین
به مه‌رجێك
له چوارچێوه‌ی
بناخه پرینسیپیه‌كانی
ئاشتیی، یاسایی
و خه‌تی ئایدیۆلۆژیماندا
بێت.
هاوكات دژایه‌تی
ئێمه له‌گه‌ڵ
لایه‌نانی دیكه‌دا
له سه‌داسه‌د
دژایه‌تیه‌كی
ئایدیۆلۆژیانه
و سیاسیانه
ده‌بێت، نه‌ك
كه‌سیی. هه‌موو
ئه‌و كارانه‌ش
له چوارچێوه‌ی
جیددیه‌تی سیاسی
و ڕێزگرتن له
بیروباوه‌ڕ
و یه‌كترقبووڵكردندا
ده‌كه‌ین،
دوور له حه‌ساسیه‌ت
و گرژی و نانه‌وه‌ی
پشێوی.
بۆ ئه‌وه‌ی تۆ
بتوانیت ئه‌و
ئایدیۆلۆژیه
هه‌ڵبژێریت
كه پێت وایه
له‌گه‌ل بیروبۆچوون
و جیهانبینیتدا
دێته‌وه پێویسته
هه‌وڵبده‌یت
به وردی له‌و
ئایدیۆلۆژیانه
تێبگه‌یت و
له‌گه‌ڵ یه‌كدا
به‌راووردیان
بكه‌یت.
هه‌موو ئه‌و
ئایدیۆلۆژیانه
تێڕووانینی
جودایان له‌سه‌ر
خه‌باتی
ئازادیخوازیی،
مافی مرۆڤ، فێمێنیزم،
بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاریی،
لاوان، ئه‌لكهول
و مادده‌ی بێهۆشكار،
ڕێگاوبان و
ته‌ندروستیی
و چاوه‌دێریی
و شتی دیكه
هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی
خه‌تێكی ئایدیۆلۆژیی
كارێكی زه‌حمه‌ته
چونكه قووڵبوونه‌وه
و سووربوون
له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
پێویسته.
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانیت سه‌ركه‌وتوو
بیت ده‌بێت
هه‌وڵ بده‌یت
هه‌مه‌لایه‌ن
بخوێنیته‌وه،
تێبگه‌یت،
به‌راوورد
بكه‌یت، لێك
بده‌یته‌وه،
پرسیار بكه‌یت
و ڕه‌خنه‌گرانه
بیربكه‌یته‌وه
و سه‌رئه‌نجام
هه‌ڵهێنجێنیت.
گرنگترین شت
ئه‌وه‌یه
كه له پرسیاری
قورس نه‌ترسیت
كه هه‌م بیكه‌یت
و هه‌م لێتبكرێت.
ئه‌وه‌ش زۆر
گرینگه كه
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌تدا
ڕاستگۆ بیت و
پاشانیش وه‌فادار
بیت.
وریابه كه
دووڕوویی ئایدیۆلۆژیی
و سیاسیی زوو
ده‌رده‌كه‌وێت
و له درێژخایاندا
خۆگر نابێت.
ئێمه وه‌ك سۆسیالیستی
دیموكرات هه‌وڵده‌ده‌ین
هێنده‌ی پێمان
ده‌كرێت خه‌تی
ئایدیۆلۆژیی
خۆمان، سیاسه‌ت
و كۆمه‌ڵگابینی
و جیهانبینیی
خۆمان ڕوون
بكه‌ینه‌وه
و كۆنكرێت بیخه‌ینه
به‌رده‌ست كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك.
تۆش دڵخوازانه
هه‌ڵبژێره
و بوێرانه
كار بكه!
|