
با ٢٨ی گەلاۆێژ بکەین بە رۆژی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەکدەنگی ریزەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی داگیرکاری!
بەیاننامەی “هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ” بە بۆنەی"٢٨ی گەلاوێژ" سی ودووهەمین ساڵیادی داگیركردنەوەی كوردستان بە راگەیاندنی "فەرمانی جیهاد بە دژی كورد" لە لایەن خومەینی یەوە
خەڵكی رزگاریخواز و وڵاتداگیركراوی رۆژهەڵاتی كوردستان
هێز و لایەنە سیاسی، مەدەنی، كلتووری و رۆشنبیرییەكانی كوردستان
كۆڕ و كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكانی جیهان، ئێران و كوردستان
٣٢ ساڵ لەمەوبەر، سوپای تازە دامەزراوی حکومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی خۆسەپاندن و سەپاندنی هەژموونی داگیركارانەی خۆیان بەسەر نەتەوەكانی ئێران‌دا، هێرشێكی بەربڵاویان (بە فتوای خومەینی، رێبەری ئەو كاتی كۆماری ئیسلامی) بۆ سەر نیشتمانی تازە ئازادكراوی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەست پێكرد .
مەبەستی كۆماری ئیسلامی ئەستاندنەوەی ئازادی و ئیرادە لەو ناوچانە بوو، كە بە هەموو شێوەیەك لە بەرانبەر حکومەتی پاشایەتیدا خۆڕاگرییان كردبوو و داوای مافەكانی خۆیان لە حکومەت و دەسەڵاتی تازەی ئێران واتە كۆماری ئیسلامی ئەكرد .
هەر ئەوەش بوو، بە فەرمانی رێبەری كۆماری ئیسلامی شەڕێكی گەورەی ماڵوێرانكەر لە دژی میللەتی كورد هاتە ئاراوە كە تاكو ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
ئەم شەڕە ماڵوێرانكردنی ملیۆنان كورد و كوشتن و ئێعدام و به‌ندیكردن و هەژاری و بێكاری و تووشكردنی ملیۆنان كەس بە ماددە هۆشبەرەكان و نەپاراستنی سەرەتاییترین مافەكانی مرۆڤی لە كوردستاندا هێنایە ئاراوە، و بەم شێوەیە كۆماری ئیسلامی و رێبەرە شوومەكەی، لە ٢٨ی گەلاوێژدا تارمایی و نەهامەتیی هێنا بۆ كوردستان و سێبەری ئەو تارمایییەش هێشتا هەر ماوەتەوە .
ئێمە وەك “هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان” لە بەرانبەر فەرمانی جیهادی خومەینی بە دژی میللەتی كورد، هه‌موو هه‌وڵه سیاسی و دیپلوماتییه‌کانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕووداوه مێژوویه به جیهان بناسرێت و وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی له جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ر گه‌لی کوردا له یاد نه‌کرێت .
هه‌روه‌ها داوا له گشت پارت و لایه‌نه و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین، که با به هه‌موومانه‌وه رۆژی ٢٨ ی گه‌لاوێژ بکه‌ین به ڕۆژی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر سته‌می حاکمانی ئێرانی داگیرکه‌ر .
زۆر گرینگه که ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه‌ی تازه به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتووی هێزه‌کانی ئێران له بیر نه‌که‌ین، که یه‌کەم هه‌نگاوی تواناکانی سوپاکه‌یان به سه‌ر گه‌لی کورددا تاقیکرده‌وه و به سه‌دان ژن ومنداڵ و گه‌وره‌ساڵی کوردیان قه‌تڵ و عام کرد. ئه‌مه وامان پێدەڵێت که هه‌ر ڕژێمێکی دیکه بێته سه‌ر حکومه‌ت له ئێران‌دا پێشوه‌خت خۆش به‌ڵێن ده‌بێت و دوا وه‌خت دوژمنی سه‌رسه‌رخت. که‌وابێت ئێمه با چیدیکه ئه‌زموونه‌کان له بیر نه‌که‌ین.
له وه‌ڵامی جینایه‌ته‌کانی ٢٨ی گه‌لاوێژ و هه‌زاران جینایه‌تی دیکه، ئه‌مرۆژه بکه‌ین به رۆژی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، و بۆ ئەوەی ببین بە پێشڕەوی نەتەوەكانی دیکه‌ی بندەستی ئێران كە لە پێناوی وەدەستهێنانی رزگاریی وڵاتەكەیاندا، هاودەنگی كۆمەڵانی خەڵكی وەزاڵەهاتووی كوردستان بن.
داوا له خەڵکی کوردستان دەکەین دەنگی نارەزایەتی و یەکگرتوویی خۆیان لە دژی داگیرکارانی کوردستان بەرز رابگرن، و لە خەبات دژی زوڵم و زۆر دژی داگیرکاری یەکدەنگی خۆیان پتەوتر بکەن.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی كوردستان
پارتی سەربەستیی كوردستان
كۆمەڵە - پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان
پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان
٢٠١١/٠٨/١٥
hawpeimani@gmail.com
hawpeimani@gmail.com www.psk2006.org www.psdkurdistan.org

|