هاوپەیمانی سەربەخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە کاوە کرماشانی دەکات


بەڕێز کاوە کرماشانی


بەڕێزان، خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.


زۆر بە خۆشحاڵییەوە کە ئەمرۆ هەواڵی بەخشینی خەڵاتی هێلمەن- هێمەتی ساڵی ٢٠١١  له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤه‌وه‌ بەخشرا بە ڕٶڵەیەکی چالاکی ڕٶژهەڵاتی کوردستان، واتە کاوە کرماشانی.


ئەم هەواڵە لە چەندین لاوە بۆ ئێمە و گەلەکەمان مایەی دڵخۆشی بوو.
ئەم خەڵاتە ئەو پێناسەیە پشتڕاستدەکاتەوە کە گیراونی کورد لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە کەسانیکن لە بوارەکانی مافی مرۆڤی کوردەوە چالاکن، نەک ئەوەی کە ڕێژیم بۆ خۆی دەیان تۆمەتی ناشیاویان بۆ دروست دەکات.

ئێمە وەک هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کاک کاوە کرماشانی و گشت خەلکی کوردستان دەکەین. هەروەها دەستخۆشانە لە رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە لە دابەشکردنی ئەمجارەی خەڵاتەکەیان بەندکراوێکی پێشووی بێتاوانی کوردستانیان بەسەر کردوەتەوە.

خەڵاتی هێلمەن  هێمەت ی رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ، خەڵاتێکە کە بە ناوی (هێلمه‌ن) شانۆنووسی بە ناوبانگی ئەمریکایی و (هێمه‌ت). نووسەر و سیناریستی سینەمایی ئەمریکایی، کە تەواوی شانۆ و فیلمەکانیان پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ بووە، ناونراوە. ئەم خەڵاتە ساڵانە بە سەر چەند چالاکوانێکی مافی مرۆڤی جیهانی کە لەبەرامبەر وڵاتەکەیان لە ڕێگەی جیاوازەوە  هەڵویستیان هەیە پێشکەش دەکرێت. کە لە ڕێزی چەند ناوێکیدا ئەمساڵیش کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو شانسەی پێبردراوە.


کاوە کرماشانی وەک چالاکی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵێ ٢٠٠٤ وە دەستی بە دەیان چالاکی هونەری و ئەدەبی کرد، و چەند جار گیانی کەوتووەتە مەترسییەوە، سەر ئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٩ لە لایەن دەزگای داپڵۆسێنەری ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت، بە هۆی ئەوەی کە بە دەیان ڕێکخراوی جیهانی و دەیانهەزار واژۆی بۆ بەربوونی کۆدەکرێتەوە لە مانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٠ بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.
ناوبراو ناچار دەبێت کرماشانی پایتخەت بە جێ دەهێڵیت و ڕێگەی تاراوەگە هەڵدەبژێرێت.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆمان بۆ بەخشینی ئەم خەڵاتە بە لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشان دەدەین.
هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان


٢٥ ی خەرمانانی٢٧١١ی کوردی. ١٦ / ٩ / ٢٠١١ ی زاینی


hawpeimani@gmail.com

hawpeimani@gmail.com        www.psk2006.org
  www.psdkurdistan.org