
به‌ڕێز یانس ستۆڵته‌نبه‌رگ سه‌رۆکوه‌زیرانی نۆ‌رویژ
گه‌ل و حکومه‌تی دێموکراتیک و مرۆڤدۆستی وڵاتی نۆ‌رویژ
هیواخوازین وڵاته‌که‌تان هه‌میشه خاوه‌نی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بێت
ئێمه وه‌ک 3 پارتی سیاسی کوردستانی بنده‌ستی ئێران که پێکه‌وه له‌یه‌ک هاوپهیمانیداین. به بیستنی ئه‌و 2 هه‌واڵه دڵته‌زێن و تهراژیدیاییه له وڵاته‌که‌تان ڕوویدا، ئه‌و په‌ری نیگەران بووین و تووشی شۆک بووین، که وڵاتێکی ئارام، ناوه‌ندی کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی جیهانی، بۆ تووشی کاره‌ساتی وابێت.
ئێمه‌ی میله‌تی کورد وه‌کو گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستی ره‌شی تیرۆر باش له ئازاره‌کانی ئێوه تیده‌گه‌ین. له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان و گشت هه‌ڤاڵ و هاوبیرانمان له کوردستان و وڵاتانی ئوروپای و ئه‌مریکایی و ئاسیایی ئاراسته‌ی وڵاته‌که‌تان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردوانی ته‌قینه‌وه کاره‌ساتباره‌که‌ی ئۆسڵۆ و تراژیدیایه‌که‌ی یوتۆیای رۆژی 22-7-2011 ده‌که‌ین هاوخه‌میی خۆمان بۆ گه‌لی نوروێژ ده‌رده‌بڕین، و هیواخوازین که برینداره‌کانی ئه‌و 2 کاره‌ساته‌ش به زووترین کات باش ببنه‌وه‌و بگه‌ڕێنه‌وه زانکۆ و خۆیندنگاو شۆینی کار‌و ژیانیان.
به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیرانی نۆ‌رویژ.
کورد میلله‌تێکی بێ ماف و له ژێر گوشارداین و به به‌رده‌وامی ده‌بینه قوربانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه و هێرش و په‌لاماری ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر وڵاته‌که‌مان دا و هه‌ر ئێسته‌ش که ئه‌م په‌یامه ئاراسته‌ی ئێوه دەکەین، هاوکات قوربانیی تازه‌ترین توند وتیژی بیرته‌سکانی فهندهمێنتالانین، هێرش و په‌لاماری ده‌وڵه‌تی تێروریستی کۆماری ئیسلامی ئێران له سنووره‌کانی نێوان ئێران و ئێراق دا هێنده چڕه که به سه‌دان بنه‌ماڵه و هه‌زاران که‌س و ده‌یان گوندمان رووخاوه و ئاواره بووه. هه‌ر بۆیه پێمانوایه که پێویسته وڵاتانی جیهان به گشتی و وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئاشتی و دیمۆکراسیی، وه‌ک نۆ‌رویژ و وڵاتانی هاوتای، هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه بۆ نه‌هێشتنی دیکتاتۆری جیهان و ترۆریستی جیهانیی و دابینکردنی ئاشتی و ئارامی بۆ گشت گه‌لانی جیهان، بخەنە گەڕ.
جارێکی دیکه سه‌رخۆشیتان پێده‌ڵێین و خۆمان به هاوبه‌شی ناخۆشییه‌کانی ئه‌و تراژیدیا ده‌زانین و له ئێش و ئازاره‌کانی ئه‌و کاره‌ساتانه زیاتر تێده‌گه‌ین.
هه‌ر بژین به سه‌ربه‌ستی و هێمنایه‌تی.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆیی خوازانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان
. پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
26-7-2011
تێبینیی: ئەم سەرەخۆشینامەیە کراوە بە زمانی نۆروێژیی.
hawpeimani@gmail.com www.psk2006.org www.psdkurdistan.org

|