شاندێکی هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازان سەردانی بنەماڵەی شەهید مەشعەل تەمۆ و پێوەندییەکانی ڕەوتی دوارۆژی کورد لە سووریاـ ی  کرد



ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١ی  کوردی ١٣/١٠/٢٠١١ ی زاینی. شاندێکی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و وتەبێژی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. و ئاهورا هەورامی  ڕاوێژکاری سەرۆکی پسک، فەرحان کەرەمی و جەوهەر میرزایی و ئارێز مەریوانی ئەندامانی پێوەندییەکانی پسک.
هەر وەها شاندی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان بەڕێزان عەلی زیرەک سەرۆکی پارتی لیبراڵ و موحەممەد جەمشیدی جێگری سەرۆک. سەردانی بنەماڵەی شەهید مەشعەل تەمۆ و پێوەندییەکانی باشوری کوردستانی "ڕەوتی دوارۆژی کورد لە سوریا" یان  کرد.
کە لە لایەن بەڕێزان فارس تەمۆ کوری شەهید مشعەل تەمۆ، و سەردار موراد نۆێنەری باشوری کوردستانی  رەوتی دوارۆژی کورد لە سوریا، غەزی حەسۆ بەرپرسی پێوەندییەکانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیکران.


لەو دانیشتنە ماتەمینی یەدا هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی و عەلی زیرەک بە نۆێنەرایەتی هاوپەیمانی سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵە و ئەندامان  و لایەنگران و گشت خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد.


ئامادەیی و پشتیوانیان هاوپەیمانیان بە پێێ ئیمکان  وتوانا بۆ جووڵانەوەی ڕۆئاوای کوردستان دەربری.
هەر لەو دانیشتنەدا کە ١ کاتژمێر درێژەی هەبوو، باسێکی گشتی لە سەر ڕەوشی ئیستای سوریا و  ڕۆژئاوای کوردستان شرۆڤەی لە سەرکرا.
هەر لەو مەجلسە سەرەخۆشییەداجەختکرا لە سەر بە هێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان پارتەکانی ئەندام لە هاوپەیمانی سەربەخۆخوازن و ڕەوتی دوارۆژی کورد لە سوریا بە مەبەستی پشتیوانی کوردستانیان لە یەکتری.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
کۆمەڵە: پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١ کوردی، ١٣/١٠/٢٠١١ی زایینی

 


hawpeimani@gmail.com

hawpeimani@gmail.com        www.psk2006.org
  www.psdkurdistan.org