|
کۆبوونەوەی هاوبەشی سێ لایەنی هاوپەیمان لە ٩/٦/٢٠١١ دا کۆبوونەوەی هاوبەشی هاوپەیمانان بە بەشداری پارتی لیبراڵدیموکراتی کوردستان بەرێز عەلی زیرەک، پارتی سهربهستی کوردستان: هاورێیان عارف باوهجانی/ هاشم مۆحەمەدی، کۆمهڵه ــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان هاورێیان رێبوار رەشید/ مەسعود فەریقی/ هێرش عهلیزادە بەرێوە چوو. لەم کۆبوونەوەدا لەسەر چەندین تەوەری گرنگ وەکوو هەڵبژاردنەکانی باکوور/ پەرەدانی هاوپیمانی و کۆکردنەوە و رێکخستنی لە ئاستێکی بەریندا/ یەکیەتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران کە لە مانگی یەکی ٢٠١١ لە لەندەن پێک هات و تێدا چەندین لایەنی کورد، عەرەب، ئاذەری، بلۆچ بەشدارن، و لە کۆتاییدا باسێک لەسەر سیمیناری ئـۆسـلـۆ کرا کە لە حەوتووی داهاتوو رۆژی شەممە ١٨ی ٦ی ٢٠١١ لە لایەن هاوپیمانانەوە بەڕێوە دەچێت. هاوپیمانی لایەنە سەربەخۆخوازەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کە ئێستا سێ لایەنی تێدا بەشدارە، کاروهەڵسوارانی خۆی بە شێوەیەکی جیددی بە مەبەستی کۆکردنەوەی هێز و پۆتانسیلی سەربەخۆخوازانی کوردستان دەخاتەگەڕ لە پێناو پتەوکردنی رزگاری گەلی کورد لە دەست داگیرکاریی و کۆیلەتی. هەر بۆیە لە هەموو دڵسۆزانی گەلەکەمان داواکارین کە لەم رێگایەدا یارمەتی ئەم بەرەیە بدەن، دەرگای دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە ئێمه بۆ هەموو ئەوانی کە ئەویندارانی رێگای ئازادی و سەربەخۆیی خەڵکی کوردستانن کراوەیە. یهکگرتوو بێت ماڵی کورد، هاوپهیمانیی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان |