
پشتگیریی لە کۆنفەرانسی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بنده‌ستی ئیران بکەن !
هاووڵاتیانی کوردستانیی
ئازادیخواز و مافخوازانی کوردستان
کوردستانیانی ئاواره و نیشته‌جێی وڵاتی به‌ریتانیا
خەڵکی کوردستان لە درێژەی دەسەڵاتی داگیرکەردا لەمێژە دووچاری چەوساندنەوەی نەتەوەیی و ئابووریی و سیاسیی و کولتوریی و کۆمەڵایەتیی هاتووە. بێ لەوەی کە کوردستان پارە و سامانێکی زۆری لێ دەدزرێت و خەڵکی کوردستان وەکو هێزێکی کاری کۆیلە و هێزێکی کاری ڕێسەرڤەکراو لێی دەڕووانرێت و بە ئەنقەست و بە پیلان و پلانی سیاسیی هەوڵ دەدرێت لە هەر جۆرە پێشکەوتنێک وەدوابخرێت .
سەرەڕای خەباتی ئاشتیانە و سیاسیانە و داواکردن بۆ دیالۆگ و چارەسەری سیاسیی، وەڵامی داگیرکەر هەمیشە بەکارهێنانی ئاگر و ئاسن بووە لەو پەڕی وەحشیگەریی و بێ عەیارییدا. خەڵکی کوردستان شەڕێکی بە سەردا دەسەپێندرێت کە ناتوانێت خۆی لە دەست رزگار بکات. داگیرکەران دەیانەوێت کورد لە نێوان دوو ئەڵتەرناتیڤدا یەکێک هەڵبژێرێت: تەسلیمبوون یان مردن .
ئەم ڕاستییە تاڵە سەبارەت بە نەتەوەکانی دیکەیش لە ئێران دروستە کە چەندین ساڵە، بەتایبەتی لە میژووی مۆدیرنەوە، پاش جەنگی جیهانیی یەکەم، هەموو دووچاری هاتوون .
ئێمە، وەکو کوردستانیانی سەربەخۆیخواز دەزانین کە خەڵکی کوردستان شایستەی سەربەخۆییە و خەباتی ئازادیخوازیی دەبێت بە مانای دروستی خۆی بێت. لە باوەڕی تەواومان بە دیموکراسیی و بە رێزگرتن لە ئارەزوو و خواست و ویستی خەڵکی کوردستان، داوای ڕیفەرندۆم بۆ خەڵکی کوردستان دەکەین، تا لە ڕێگای هەڵبژاردنی ئازادەوە بتوانێت بریاری خۆی بدات .
لەو بارەوە شانبەشانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە خەباتی ساڵی پاردا توانیمان “Oppressed Nations Unity - Iran یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران“ دابمەزرێنین و لەو چەند ڕۆژەی داهاتوودا کۆنفرانسی دووهەمی ئەم یەکێتیە بگرین.
کۆنفەرانسەکە، بە دوو چالاکی کۆتایی پێ دێت، یەکەمیان ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣٠/٧/٢٠١١ خۆپێشاندان ده‌بێت له‌به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران، و هەروەها یەکشەممە، ڕێککەوتی ڕۆژی ٣١/٧/٢٠١١ له Polish Cultural Centrre, Kings Road, Hammersmith, London
له ناو سه‌نترالی له‌نده‌ن تەرخان دەکەین بۆ وەڵامدانەوە و گفتوگۆی هەر کەس و گرووپ و ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێر و شێوەیەکی دیکەی ڕاگەیاندن کە لەوێ لە لەندەن لە شوێنی دیاریکراو ئامادە بێت .
هاتن و پرسیار و باستان دەنگی سەربەخۆیخوازانی نەتەوەکانی بندەست زیاتر بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە . له کۆتاییدا داواکارین له گشت کوردستانیانی به‌شدار له خۆپێشاندانه‌که‌ی به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران و کۆبوونه‌وه گشتییه‌که‌ش که ته‌نیا ئاڵای کوردستان له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن نه‌ک ئارمی حیزبی.
زۆر بەخێر بێن !
ناونیشان و زانیاری ته‌واو ئاسانکاری بۆ دیتنه‌وه‌ی شۆینی کۆبوونه‌وه‌که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.ئادره‌س Polish Social & Cultural Association=238-246 King Street. Hammersmith, London W6 0RF
ڕێکه‌وت : رۆژی یه‌کشه‌ممه 31.7.2011 کات 13.30 تا 1730 پاشنیوه‌رۆ.
که هه‌ردوو هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ژێر زه‌وی نزیک له ناو سه‌نتراڵی ده‌تهێنێته ئه‌و شۆێنه‌وهUnderground ) Ravenscourt و Hammersmith District Line
هه‌روه‌هاتن له ڕێگه‌ی ئوتوبوسه‌کانی ژماره 266و 27 ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و شۆێنه‌وه . بۆ هه‌ر جۆره زانیارییه‌کی زیاتر ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م ژماره ته‌له‌فون و ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگرن .
44(0)7564906375 etehadonui@gmail.com شه‌ممه‌ری
704613092 0046 سوید masoud-fa@hotmail.com مه‌سعود فه‌ریقی
دانا 00447761385061 hawpeimani@gmail.comئیمه‌یل
بە سپاسەوە
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان
٢٢/٧/٢٠١١
hawpeimani@gmail.com www.psk2006.org www.psdkurdistan.org

|