
نایەکگرتوویی ئەحزابی کورد لە دوارۆژدا کێ تاوانەکەی دەدات؟
لە بەردەوامی ئەم نایەکگرتوویە لە دوارۆژی ئاڵووگۆرەکاندا، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوانی پرشووبەڵاوی و نایەکگرتوویی ئەمرۆی ئۆپوزیسیۆنی کورد بە خۆێنی رۆڵەکانی خۆی تۆمار دەکەن!
ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ ناسک‌تر و هه‌ستیارتر ده‌بێت و ئاڵوگۆڕه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش له سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌که ده‌وری تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ئارادایه و ده‌خــلوقێت دووره له ئیراده و توانا‌کانی ئۆپوزیسیونی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به داخه‌وه ململانی سیاسی و رێکخراوه‌یی 30 ساڵی رابردووی نێوان کۆمه‌له و دیموکرات و، ته‌نانه‌ت له نێوخۆی رێکخراوه‌کانیشیاندا به هه‌موو باڵه‌کانیانه‌وه تا ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی نیشان داوه که باس له ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک، پلورالیزم و دیموکراسی ته‌نها پروپاگانده بۆ تامینی کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دوارۆژی تاکه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تیه.
باس لە به‌ره و پۆزی یه‌کگرتن بە درێژایی لانی‌کەم زیاتر لە دەهەیەک لەپشت دەرگای داخراودا بە حەزفی لایەن و کەسایەتیەکانی تر و تەنانەت شەڕ لەسەر ئەوەی کە کام لایەن میداڵی سەرۆکی دامەرزاندنی بەرە لە یەخەی حیزبەکەی بدات لە گەرمەی خۆی دایە، تەنانەت سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و دانیشتنانه بە ئێستایشەوە نه‌بوونه‌ته هۆی ساڕێژکردنی یه‌ک تاکه برینی سه‌رده‌می یه‌کترکوشتن.
خه‌ڵکی کوردستان له رۆژگاری ئه‌مرۆدا پیێوستیان به کۆبوونه‌وه‌ی بێ‌سه‌مه‌ر، قسه‌ی ده‌ستی دوو و سێ نیه و راسته‌وخۆ هه‌واڵ و هه‌ل و مه‌رجی جیهان له رادیو، تی ڤی و ئینترنێته‌وه وه‌رده‌گرن، زه‌رەرمه‌ندان ئه‌وانه‌ی که له پێناو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان دا قوربانیانییان داوه و ده‌یانه‌وێت بزانن که ئەحزاب به درێژایی چه‌ند ده‌هـه کار و خه‌باتیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌مرۆ لێکدانه‌و و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و کاره‌ساته‌کانی چه‌ند ده‌هه‌ی رابوردوویان چیه؟
ئه‌گەر ئیدعا ده‌که‌ن که ئه‌مرۆ گۆرانکاریه‌کان پۆزیتیفن، بۆ ئێستا و دوارۆژی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات، پاش سێ دەهە قسه و پلانیان بۆ دوارۆژی ئاڵگۆرەکان چیه؟ ته‌نها به‌تاوتوو کردنی کێشه‌کان، به گه‌یشتن به بیری هاوکاریی و یه‌کتر قبووڵکردن له سه‌ر ئه‌ساسی باوه‌ڕ و ویستن، جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی ده‌توانێت ئاکامی به سود و پایه‌داری لێ وه‌ربگرێت، بێ‌شک ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستان له دۆخێکی وا پێشکه‌وتوودان که وڵامی روونیان ده‌وێت، خه‌ڵکی کوردستان حه‌قیانه و ده‌بێت بپرسن و هه‌موو لایه‌کیش به پێی قه‌بووڵکردنی به‌رپرسایه‌تی و به‌شداری خۆی له بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورددا، ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی، وڵامده‌ره‌وه بێت!
باس لە به‌ره‌ی هاوبه‌ش له ژێر هه‌ر نێوێکدا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تەنها کاتێک دەخۆلقیت کە مەسڵەحەتی خەڵکی کوردستان لەپێش بەرژەوەندی حیزبی و تاکەوە بێت، تەنها کاتێک دەخۆلقێت کە پڕنسیپەکانی پلۆرالیزم قەبووڵ بکرێت، و باوەری جیددی بە دەنگی جەماوەر عەقڵیەتێک پێک بێنێت کە چیتر له ئاستێکی تاکتیکی و کورتماوه‌دا وشەی بەرە وەکو کارتێکی تاکتیکی مامەڵەی پێوە نەکرێت، چوون بە راستی تاکتیکی له‌و چه‌شنه ئیتر هیچ بره‌وێکی لای خه‌ڵکی کوردستان نه‌ماوه.
ئێمه بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی که سه‌رجه‌م ڕێکخراو، حیزب، پارت، تاک و گرووپی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بگرێته خۆی و بۆ ئه‌وه بێت که له قه‌واره‌یه‌کی شه‌فافدا پێشنیار و پاشان بڕیار بۆ هه‌موو پرسێکی سه‌ربازیی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاماده بکات، هه‌وڵ ده‌ده‌ین. بەڵام بەداخەوە ئەم ئاوات و ئارەزووەی خەڵکی کوردستان تا ئەمرۆ لە پراتیکدا نەبووە بە خواستێکی گشتیی پارت و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەرای هەموو کەندوکۆسپێک هەر وەکو لایەنێکی سەربەخۆخواز بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هاوشان لەگەڵ هەموو ئەو لایەن و کەسایەتیانی کە لەم بازنەدا ماندوونەناسانە زەحمەت دەکێشن، لێبراوانە بۆ دابینکردن ئەم داخوازیە رەوایەی گەلەکەمان کار بکەین ، ئێمە خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین بەرامبەر بە قوربانیان و زەرەرلێکراوانی خەباتی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان.
ئەگەر باس لەبەرە هەویرەکە کە ئاوی زۆر دەکێشێت، داواکارین بە پێی پڕنسیپ و ئەخلاقی سیاسی و بە احترام بە قوربانیان و زەرەرمەندانی جوڵانەوەی خەلکی کوردستان و بە دانانی ئەرزش و احترام بۆ ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنەمالەکانیان، لە پێناو تامینی ئاسایشی و ئەمنیتی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان لە دوارۆژی ئاڵۆگۆرەکاندا، پێشنیار دەکەین کە لانی کەم:
- هەموو ئەو لایەنانەی کە لە جوڵانەوەی کوردستاندا بەشدارن، مولتەزم بن کە هیچ پاساوێک نەبێت بۆ ئەوەی دەست بۆ چەک دژی یەکتر ببرێت.
- یه‌کتر قبووڵکردن له سه‌ر ئه‌ساسی پلورالیزمی سیاسی لە جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی و بیری هاوکاریی ده‌توانێت ئاکامی به سوود و پایه‌داری لێ وه‌ربگرێت و هەموو لایەنێک مولتەزم بن بە پاراستنی.
- خەبات بۆ بەرقەرارکردنی پرینسیپی ڕیفەراندۆم. واتە بڕیاره‌کان له ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابه‌وه بگۆزرێته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر. ئەمە شێوه‌یه‌کی مۆدێڕن و دیموکراتیکە بۆ گەیشتن بە سه‌ربه‌خۆیی، و ئاکام و نەتیجه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رچی بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی ئه‌م یان ئه‌و لایه‌ن، رێزی لێ‌بگیرێت و پێوەی پا بەند بین. ئێمە کاتێک پرینسیپی ڕیفەراندۆممان لە پرۆگرامی سیاسیماندا قبوڵ کرد، تێگەیشتبووین کە دەتوانێت ببێت بە خاڵی هاوبەش بۆ ئەوانەی به‌ڕاستی و به‌دڵ ڕێز لە ئیرادە و دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرن.
یەکریزی و یەکگرتوویی گەلی کورد دژی وەحشیگەریی و کۆنەپەرستی و داگیرکاری لە گرەوی هاودەنگی و تەبایی پارت و لایەنە سیاسیەکانیدایە، کە لە خەباتی ئازادیخوازانەی ئەو گەلەدا خۆبەخشانە بەشدارن.
ئێمه وەکۆ کۆمەڵە ــ پارتی سوسیالدموکراتی کوردستان پێمانوایە خه‌ڵکی کوردستان له پێناو ئاسایش و ئه‌منیتی خۆیدا پێویستی به‌وه کۆدەنگی و یەکگرتووی هەیە، که هه‌ر له ئیستاوه لێیان روون بێت که له داهاتوودا چیتر شاره‌کانی کوردستان لوبنان و فه‌له‌ستینێکی تێدا دروست نابێت.
هێرش عه‌لیزاده ٢٠١١/٠٣/٢٥
وتەبێژی کۆمەڵە ٠ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان

|