
سی و دوو ساڵ له داگیرکه‌ریی وه‌حشیگه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی له کوردستان
٢٨ی گەلاۆێژ ساڵڕۆژی سی و دوو ساڵ له به‌رده‌وامیی داگیرکه‌ریی وه‌حشیگه‌رانه له کوردستان پڕ ده‌کاته‌وه. ڕووخانی سییسته‌می پاشایه‌تی له ئێران ده‌با ببووایه به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست له ئێران، که به‌داخه‌وه لە بەر هۆگەلی ڕۆشن، نه‌بوو .
دانیشتووانی کوردستان، دڵسۆز به خاک و نیشتیمانی خۆیان، هەمیشە لایه‌نێکی فره چالاک و کاریگه‌ریی داواکاریی سیاسیی لە ئێران بوون. خۆشحاڵیی دانیشتووانی کوردستان له ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و ده‌سته‌ودایه‌ره‌کەی، زۆری نه‌خایاند له ژێر فیکر و ئەندێشەی داگیرکه‌رانه و کۆنه‌په‌رستانه و مه‌زهه‌بسالاریانه ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و که‌وته به‌ر په‌لاماری شێوه‌یه‌کی دڕنده‌تر له ده‌ستدرێژیی سه‌رکوتگه‌رانه .
ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته نوێنه‌رانی داگیرکه‌ریی که‌وتبوونه شێوه‌ی دیکه بۆ خه‌فه‌قان و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌یانویست هه‌رچۆنییه‌ک بێت شانازیی کۆماری کوردستان و لەسێدارەدانی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له بیر خه‌ڵک ببه‌نه‌وه، ئێستا ده‌سته‌ڵاتێکی دڕنده و نامۆ به هه‌ر جۆره شارستانییه‌ک سوێندی خواردبوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ژێر په‌لاماری له‌شکرکێشیی و زه‌بری سوپادا له خوێندا هه‌ڵبکێشێت .
داخوازیەکانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاشتیی و برایه‌تیی و یه‌کترقبوڵکردن هیچ دوورییه‌کی نه‌بڕی و ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران گۆێرایەڵی نەبوون، نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه نه‌بووه‌وه که له مانگدا وێنه‌ی خومه‌ینیان ده‌بینی، که کلیلی به‌هه‌شتیان له ملی خۆ ده‌کرد و داگیرکردنی کوردستان و کوشتنی کوردیان به زه‌مانه‌تی چوونه به‌هه‌شت داده‌نا، به‌ڵکو ئه‌وانه‌یش که له کۆنه‌په‌رستیی نه‌ته‌وه‌سالاریی و ئێرانچیه‌تییدا، جا به هه‌موو شێوه‌کانی وەکو موجاهید، حیزبی توودە و چریکی ئەکثریت، پێیان وابوو هه‌بوونی کورد ڕێگره له‌به‌رده‌م به گه‌یشتنی ئه‌وان بە هه‌موو ئه‌و جۆره به‌هه‌شته سه‌رزه‌مینیانه‌ی له خه‌یاڵیاندا دروستیان ده‌کرد. هەرت بۆیە له‌و ڕووه‌وه ناکرێت ته‌نها نوێنه‌ران و ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی به تاوانبار بزانرێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی کە له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا به ئاشکرا و ڕاشکاو دیفاع له مافی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ناکه‌ن و له سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خۆ نابیننه‌وه، به شێوه‌یه‌ک و زیاتر، له خزمه‌ت داگیرکه‌ریه‌که‌دان و له زه‌بروزه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه و مرۆڤکوژانه‌دا به‌شدار بوون و دەبن.
به ڕای ئێمه سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامیی و بازنه‌ی ئه‌و ده‌سته‌لآته ده‌م و ده‌ست خوێناویه به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی عه‌داله‌تخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ر به ته‌نها پێوه‌ندیی به خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و داگیرکه‌رییه‌وه نییه. نه‌بوونی بیری کوردستانیی و ڕێکخراوه‌ی کوردستانیی و نه‌بوونی میتۆدگه‌لی ئازادیخوازانه‌ش که ڕاشکاو و جه‌سوور به‌رنامه‌ی ناسیونالیزمی ئازادیخواز بباته پێش، ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه و هه‌بووه .
بانگه‌وازی جیهادی خومه‌ینی له ٢٨ی موردادی ساڵی ١٣٥٨ دا پێشینه‌یه‌کی قووڵتر و به‌رفراوانتری وه‌ک له‌وه هه‌یه که هه‌ندێک لایه‌نی خۆماڵی به کاردانه‌وه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی لێی حاڵیی ده‌بن. خومه‌ینی له هه‌رکه‌سێک باشتر ده‌یزانی که له کوردستاندا هه‌ر به ته‌نها مه‌زهه‌بی سوننه نییه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی دانیشتووانی کوردستان شیعه‌مه‌زهه‌ب یا شێوه‌ی دیکه‌ی ئایین و ئایینزان. ئه‌و ده‌یزانی که شه‌ڕی له‌و چه‌شنه ته‌ڕ و وشک له کوردستان پێکه‌وه ده‌سووتێنێت.
فه‌رمانی جیهادی ئه‌و له دژی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌رکوتکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو که حه‌تمه‌ن له درێژخایاندا به‌ره‌و گۆڕانکاریی وا ده‌چێت که دروشمی ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی ئێران و خه‌ونەکانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست پووچ ده‌کاته‌وه و دیڕووخێنێت .
کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزی کۆنه‌په‌رست و دژەمرۆف به هه‌موو شێوه سیاسیی و ئایدیۆلۆژیه‌کانییه‌وه و به هه‌موو جۆره چه‌کێکه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست، مێژوویه‌کی کۆنی له جیهاندا هه‌یه و ته‌نها تایبه‌ت به ئێران و به ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌یش نییە. ئه‌و جۆره تووڕه‌ییه له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و له ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه سیاسییه‌که‌ی تا ئه‌و کاته درێژه‌ی ده‌بێت که نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست حاکم و نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست مه‌حکوم بێت .
له‌به‌رئه‌وه دروشمی ئێمه له ساڵیادی ڕۆژی ڕه‌شی له‌و چه‌شنه‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که تا ئێشتا گوتومانه: نا بۆ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازیی و سیاسیی ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای داگیرکه‌ری ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ هه‌بوونی حکومه‌تێکی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌ر له کوردستان که به میکانیزمی پلورالیزمی سیاسیی به‌ڕێوه بچێت .
دانیشتووانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه وه‌حشیگه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بە نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران یه‌ک ده‌قیقه‌یش ده‌سته‌وه‌ستان و پاسیڤ نه‌بوون و ئه‌و خه‌باته سەربەرزانە به‌رده‌وامە و بەردەوام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کە له تاران و قوم شه‌ڕ له ناوخۆی ده‌سته‌ڵآتدا بە هەموو باڵەکانیانەوە، له‌سه‌ر وه‌رگرتنی دەسەڵات بە کوێ دەگات، و یان جۆری دیکه‌ی لایەنەکانی سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌ب و موجاهید و ئێرانچیەکان بە ئاجێندای شاراوه و دەرنەبڕدراوەوە لە سنگەری ئۆپزیسیۆنێکی ئێرانی‌دا چی لێ دەکەوەێتەوە.
له یادی ڕۆژی ڕه‌شی ٢٨ گەلاوێژدا داوا له دانێشتووانی کوردستان ده‌که‌ین سه‌ربه‌رز و ڕاشکاو داوای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکراتیک بکه‌ن. له‌و خه‌باته‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت حکومه‌تێک له کوردستان دابمه‌زرێنین که پابه‌ند به مافی مرۆڤ، بە ڕێزگرتن له پرینسیپه‌کانی ئازادیی و دیموکراسیی و فره‌گه‌رایی، بە مافی ژنان و کرێکاران و سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی دیکه‌ی ئایینی و غه‌یره‌ئایینی بێت .
هێزی ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ریی وه‌حشیی و کۆنه‌په‌رست له کوردستان بۆ دەرەوە!
شەکاوە بێت ئاڵای حکومه‌تێکی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌ر له کوردستان!
کــۆمەڵە ــ پارتی سـۆسیالدیـموکراتی کـوردسـتان
١٨ مورداد ١٣٩٠ به‌رانبه‌ر به ڕۆژژمێری کوردیی ١٨ گه‌لاوێژی ٢٧١١

|