
ته‌قینه‌وه‌ی ٢٢ی سێپتەمبری شاری مهاباد مـەحـکوم دەکەین!
کاتژمێڕ دەونیوی بەیانی چوارشەممە ٢٢ی سێپتەمبری ٢٠١٠ لە مەیدانی ”مادەر“ی مەهاباد ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی دا که ده‌یان که‌س کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە، له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا، کە دیارە دەکەوێتە له سالوگهریی"”حه‌وتووی دیفاعی مهقهدس“، هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له شه‌قامه‌کانی مهاباد بە ڕیز ڕۆیشتوون. زۆربه‌ی زه‌ره‌روزیانی گیانیی و ماڵیی له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و سیۆیلی شاری مهاباد که‌وتووه.
پاشان هەر ئێوارەی هەمان رۆژ نمایندەگەلی کۆماری ئیسلامیی سێ ڕۆژ ماتەمینی دادەنێن و خەمی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ئێمە پێمان وایە کە ئەو کارە لە پیلانێکی دەوڵەت دەچێت دژ بە خه‌ڵکی کوردستان. گرووپه تووندڕه‌و و فۆندهمنتالیستهکان و دام و ده‌زگای داگیرکاری سپای پاسداران و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ ژهراویکردنی کهژوههوای کۆمه‌ڵگای کوردستان تا ئێستا له رێگه‌ی کوشتار و ئیعدام و ملیتاریزه‌کردن و وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان هیچ کۆتاییه‌کیان نەکردووه. ئامانجەکانی دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەر فرەن، بۆ نموونە ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان، هێنانەکایەی بارودۆخی ترس و دلەخورپە، بیانوودۆزینەوە بۆ هێرش بردن بۆ سەر خەڵک و گرتن و ڕاوەدوونانی ئەوانەی بە جۆرێک لە چالاکیی مەدەنیی و دیموکراتیکدا بەشدارن، بە خراپ ناوزڕاندنی ئۆپۆزیسیۆن و نیشاندانی دەوڵەت وەکو قوربانییەکی بێ گوناه، هەروەها بێگومان پەیداکردنی ناکۆکیی و ناتەبایی لە ناو ڕیزەکانی خەڵک لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە خەڵک و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن.
دەوڵەتی ئێران هەروەها گەرەکیەتی ڕووی خەڵکی ئێران بۆ کێشەگەلی دیکە ڕابکێشێت و سەرنجیان لەسەر فشاری نێونەتەوەیی و قەیرانی ناوخۆیی بڕەوێنێتەوە.
جێی خۆشحاڵییە تا ئه‌مڕۆیش کۆماری ئیسلامیی داگیرکەر زۆرێک لە ئامانجه‌کانی خۆی نەپێکاوە، و وه‌ڵامی خه‌ڵکی کوردستانیش به‌م زۆڵم و زۆره تا ئێستا راپه‌رین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بووه و دڵنیایین له داهاتوویشدا هەر وا دەبێت. داگیرکەر لە هەوڵی ئەوە دایە دووبه‌ره‌کی بخاتە ناو گەل و بەو شێوەیە درێژه به داگیرکاریی لە کوردستان بدات. ئەوجا کوشتن و فرمێسک ڕژاندن بۆیان یه‌کێکی تره له پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان کە گوایا زۆر بە خەمی خەڵکەوەیە.
کـۆمـه‌ڵـه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان بە گومانەوە له‌و ته‌قینه‌وه‌یە و شێوەی دیکە لەو کارە دەرووانێت و پێمان وایە به مه‌به‌ستی ئاڵۆزکردنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان کراوه و دەکردرێت، و لەبەرئەوە به تووندی محکومی دەکەین و هاوکات داوا له خه‌ڵکی کوردستان دەکەین که بە هوشیاری و وریاییەوە ئارام بن و نەهێڵن دوژمن زەفەریان پێ ببات.
یه‌کگرتوویی ئێوە و هاوپشتییتان لە یەکتر ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به‌م وەحشیگەرییەی داگیرکارانی کوردستان بووەستێت و ئاسۆی ڕووناکی ئه‌مڕۆ و داهاتووتان مسۆگەر بکات. داواتان لێ دەکەین له دووبه‌ره‌کیی و گومان لە یەکتر خۆ وەدوور بگرن، و ده‌ستی دۆستایەتی و هاوڕێیه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ بکه‌ن
به‌رزوبه‌رێز بێت یادی قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان
هــێزی داگیرکه‌ر لە کــوردستان بۆ دەرەوە
کـۆمـه‌ڵـه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
پێنجشەمە ٢٣ ی سێپتەمبری ٢٠١٠

|