پیرۆز بێت یادی ١٩ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی نیشتیمانداگیركراوی باشووری كوردستان
له ڕۆژی ١٤ ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٦٨٨ ڕێكه‌وتی ٥/٣/١٩٩١ كۆمه‌ڵانی خه‌لكی شاری ڕانیه ده‌ستیان به ڕاپه‌ڕینێكی نه‌ته‌وه‌یی کرد و ڕژانه ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر سه‌ربازگه و دام وده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی دڕه‌نده‌ترین دیكتاتۆری سه‌رزه‌مین، واته ڕژێمی پێشووی به‌عسی سه‌دامی و ڕەگەزپەرستی عه‌رەب.
شاری ڕانیه بوو به ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و ئازادی وسه‌ربه‌خۆبوون، له ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێكدا خەڵكی كۆڵنه‌ده‌ری شاری ڕانیه توانیان ڕژێمی داگیركه‌ری به‌عس شاروه‌رده‌ر بكه‌ن و بوون به پێشەنگی شار‌و ناوچه‌كانی دیکه‌ی باشووری كوردستان.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان پاش چه‌ند ساڵێك كۆمه‌ڵكوژی و به عه‌ره‌بكردن و به به‌عسیكردنی ناوچه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی كوردستان و هه‌وڵی له ناوبردنی گه‌لی كورد له لایه‌ن ڕژێمی داگیركه‌ری به‌عسی عه‌ره‌بی ڕەگەزپەرستەوە، به‌ڵام پاش دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ورەی خه‌ڵك وبڕوا به‌خۆبوون،و به هۆی یه‌كڕیزیی هێزه كوردستانیه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌ل توانی دڕه‌نده‌ترین و گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چه‌ند ڕۆژێك شار وه‌ده‌ر بکات، بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه هه‌موو ساڵیک له ٥ مارش وه‌ک وانه‌یه‌کی مێژوویی ڕیزی لێده‌گیرێت و به‌ره‌و یه‌کڕیزی زیاتر هانمان ده‌دات.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بۆنه‌ی ١٩ ساڵه‌ی ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی باشوری وڵاتمان پیرۆزبایی له گشت کوردستان و به‌تایبه‌ت له باشووری کوردستان ده‌که‌ن، و هیواخوازین که پریشکی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ش بۆ وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ران بگاته گشت به‌شه‌کانی کوردستان.
هاوکات بانگه‌وازی خۆمان بۆ گشت هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین با ئه‌م یاده پیرۆزه بكه‌ین به ڕۆژی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی كورد‌و كوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به تایبه‌تیی.
هه‌ر پیرۆزبێت یادی ڕاپه‌ڕین
سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و ئازادی بۆ كوردستانیان.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران_ ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٥/٣/٢٠١٠

|