به‌ندکراوانی کورد له به‌ندیخانه‌ی ئاتێن پشتیوانی مرۆفدوستانه‌ی ئازادیخوازانیان ده‌وێت
به ده‌یان به‌ندکراوی ناو به‌ندیخانه‌ی ئاتێنی پێته‌ختی یۆنان، دژ به نادیاریی چاره‌نووس و ئه‌گه‌ری دیپۆرتکرانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌کانی خۆیان مانیان له خواردن گرتووه، که له ناویاندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌ناخوازانی کوردیش به‌رچاو ده‌که‌ون.
مانگرتنه‌که رۆژی ٩ی ئۆکتۆبر ده‌ستی پێکردووه و له ناو مانگرتواندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رچاو ده‌که‌ون. ئه‌وان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له سه‌ره که له لایه‌ن وڵاتی یونانه‌وه ته‌حویلی کۆماری ئیسلامی بدرێنه‌وه و به‌وه‌ش له گه‌ڵ مه‌ترسی ئێعدام یان زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه.
ئه‌و به‌ندکراوانه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له کاتی هاتنیان بۆ وڵاتێکی ئه‌منی ئوروپایی به مه‌به‌ستی گیرسانه‌وه و وه‌رگرتنی ئیقامه له لایه‌ن پۆلیسی یونانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
مانگرتوان خوازیاری کۆتایی هێنان به دۆخی ناله‌بار و چاره‌نووسی نادیاریانن، و داوا ده‌که‌ن هه‌رچی زووتر به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌منی ئوروپا ره‌وانه بکرێن.
ئێمه داوا له هه‌موو تاکه‌که‌س و ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌که‌ین که پشتیوانی له مانگرتوان بکه‌ن، و تا ئه‌و په‌ڕی پێیان ده‌کرێت ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوبکه‌نه‌وه و یارمه‌تیی ئه‌و که‌سانه بده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه)
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) ١٤/١٠/٢٠٠٩

|