با په‌یکه‌رێکی بێ رووخسار بکه‌ین به نوێنگه‌ی ئازیزانی گیانبهختکراومان
بۆ یاد و بیره‌وه‌ریی فوئاده‌کان
له جێی خۆمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بێت لێی ده‌ڕووانم. نیواونیو به‌سه‌ر گالیسکه‌ی منداله‌که‌یدا نووشتاوه‌ته‌وه و به سه‌ر و به ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌دا یاری ده‌کات که له ناو گالیسکهکهدایه. “ئه‌رێ” و “نا نا” و “ئه‌دی چۆن” و “ئاخر وا نابێت” تێکه‌ڵ به ماچه‌کانی خۆی ده‌کات و کۆرپه‌که‌ی ده‌دوێنێت. پاش که‌مێک به هه‌ردوو ده‌ست له گالیسکه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت و به دووری هه‌ردوو باڵی زۆر سه‌روتر له خۆی ڕای ده‌گرێت و به‌ملاولادا سه‌مای پێ ده‌کات. منداڵه‌که‌ش سه‌رمه‌ستی خۆشه‌ویستیی دایکی به ئاره‌زووی خۆی گڕوگاڵ ده‌کات و ده‌خنێته‌وه.
ئه‌و خانمه نازانێت هه‌زاران دایکی کورد که ڕۆژێک له ڕۆژان به ئه‌وینی له‌و چه‌شنه منداڵه‌کانیان دوواندوه، که له ده‌وری منداڵیان گه‌ڕاون و به قوربانیان بوون و شه‌ونوخنی و ڕۆژکێشانیان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر بردوون، ڕۆژێک له ڕۆژان بێ به‌ش بوون له زانیاری سه‌باره‌ت به کوژران و تیره‌باران کردنیان، بێ به‌ش بوون له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رم و به‌خاک سپاردنیان، بێ به‌ش بوون له چوونه سه‌ر گۆڕ و پرسه‌یان.
ئه‌و خانمه به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌وینی دایکایه‌تی خۆی حه‌تمه‌ن ده‌زانێت که دایکانی کورد ده‌بێت چه‌ند تامه‌زرۆی بۆن پێوه‌کردن و ڕوو هه‌ڵسوین له‌وانه بووبن که خۆشیان ویستوون و ناچاربوون لاشه‌ی ساردیان له ئامێز بگرن، یان هه‌ر نه‌یانتووانیووه لاشه‌یه‌کی ساردیش له ئامێز بگرن.
ژنان ئه‌وینی یه‌کتر ده‌سه‌لمێنن. منداڵ له‌گه‌ڵ دایکی خۆیدا ده‌بێت به یه‌ک جه‌سته و له‌گه‌ڵ خۆشیی و ناخۆشیی ئه‌ودا نۆ مانگه‌ی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. دایک له دوور ڕا دڵی خه‌به‌ر ده‌دات چی ڕوو ده‌دات و منداڵی چۆن ده‌یگوزه‌رێنێت. دایکایه‌تی له ناوه‌وه، له قووڵایی ناخدا دروست ده‌بێت، کات و ئه‌رک و وزه و سه‌رنج و هه‌وڵ ده‌که‌وێت. لهبهراووردی ئه‌وه‌دا باوکایه‌تی وه‌کوو دووچه‌رخه‌سواریی وایه، پیاو زوو یان دره‌نگ هه‌ر فێری ده‌بێت.
ڕه‌نگه ئه‌و یهکجهستهبوون و هاوڕێیبوونه بێت وا له ژنان بکات ئه‌وینی یه‌کتر بسه‌لمێنن. به‌سه‌ربردنی نۆ مانگ له هه‌ره قووڵایی خۆدا، له ناو هه‌ناو و جگه‌ردا، دایک و منداڵ ده‌کات به یه‌ک. ڕه‌نگه هۆیه‌کیش ئه‌وه بێت که ژنان له‌گه‌ڵ ئاکام و سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕه‌کاندا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، نه‌ک هۆکار و مه‌به‌ست. پیاوان شهڕدهنێنهوه و ژنان باجی ده‌ده‌ن. باجێک که ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌توانرێت قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
ژنان ئه‌وینی یه‌کتر ده‌سه‌لمێنن. ڕه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت که ژنان ئه‌وینی یه‌کتر نه هه‌ر بۆ منداڵ به‌ڵکو بۆ شتی دیکه‌ش ده‌سه‌لمێنن. له زۆر پرسه‌ی گشتیی‌دا ده‌بینرێت که ژنان بۆ منداڵی ته‌رم وهدهستنهکهوتوو، تیرهبارانکراو و زیندانیکراو و ئازاردراو و هه‌ڵهاتووی یه‌کتر گریاون. پیاوانیش ئازار ده‌چێژن، به‌ڵام ژنان هه‌ر نایچێژن، تیاشیدا ده‌ژین.
مێژوویه‌ک له ئازار و خه‌م
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست مێژووی ئازار و خه‌م و بێدادیه. له‌وێدا به ملوینه‌ها مرۆڤ ڕۆژانه له ده‌رده‌سه‌ریی بچووک و گه‌وره‌دا ده‌ژین. دیاره گه‌وره‌ترین و زه‌حمه‌تترین ئازار له ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان و دۆستان و ناسیاوانه. به‌ڵام کامه خۆشه‌ویستان و دۆستان و ناسیاوان؟ کامه مه‌رگ، کامه بێسه‌روشوێنبوون و کامه ته‌رم وه‌رنه‌گرتنه‌وه و کامه گۆڕی ون، له‌وی دیکه و له هی ئه‌وانی دیکه دژوارتره؟ کامه قوربانیی، کامه گیانبه‌ختکردوو له‌وی دیکه گه‌وره‌تر و پیرۆزتره؟
هه‌ن له شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا گیانیان به‌خت ده‌که‌ن و هه‌یشن له شه‌ڕی دژ به یه‌کی ناوخۆدا و ئه‌وانه‌یش هه‌ن که هه‌ر به گشتیی قوربانیانی نه‌زمی بندهستیین. کامه له ڕیزی پێشه‌وه‌دا دابنێین و بۆ وا بکه‌ین؟ پرسیارێکه که حه‌تمه‌ن ده‌بێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه.
ئایا ئازاری دایکان به گشتیی بکه‌ین به پێوه‌ر یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی؟ تاکتیکیی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه دابیێن یان ستراتیژیی؟ ڕیزبه‌ندییه‌ک به خه‌م و ئازاری جودای دایکان بده‌ین یان ئه‌وه‌ی که ئازاره‌کان سه‌ره‌ڕای پێشینه‌یان هه‌ر هه‌ن و ناتوانین چاویان لێ بپۆشین؟ له خودی قوربانیبوون و گیان له‌ده‌ستدانه‌وه یان له هۆکار و پێشینه و “ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه و وا نهکردرایه” پێ هه‌ڵبگرین؟ ئایا له‌به‌ر کامه هۆی جیاواز هه‌ندێک له خوارتر و هه‌ندێکی دیکه له سه‌روتر و هه‌ندێکی دیکه‌یش زۆر له‌سه‌روتر و یه‌کێک یان دووانیش له هه‌ره سه‌ره‌وه‌دا ڕابگرین؟ کێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕیزبه‌ندیی و پلهبهندییانهدا بدات و چۆن و به کامه پێوه‌ر و مه‌به‌ست وا بکه‌ین؟
ئه‌مانه پرسیارگه‌لێکن زوو یان دره‌نگ ده‌بێت وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.
سیاسه‌ت ئامرازێک بۆ چاره‌سه‌رکردن
کاتێک مێژووی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست به‌رده‌وامبوونێک بێت له دۆخی قوربانیبوون؛ دوو خاڵ به پله‌ی یه‌ک جێی سه‌رنج ده‌بێت. یه‌کێکیان هه‌وڵدان بۆ کۆتایی پێهێنانی هه‌رچی زووتری ئه‌و دۆخه‌یه، بۆ نموونه له ڕێگای وه‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆوه که به میکانیزمی حکومه‌تی دیموکراتیک به‌ڕێوه بچێت و؛ ئه‌وی دیکه ڕیزگرتن له هه‌موو ئه‌وانه‌یه که به شێوه‌ی جیاواز و به هۆی جیاواز قوربانیین.
له دۆخی وادا دانانی ڕۆژی گیانبه‌ختکردنی که‌سێک وه‌کوو ڕۆژی “شه‌هیدان” و “گیانبه‌ختکردووان” ناتوانێت وه‌ڵامی دروست بێت. گرفتێکی ئه‌و شێوهچارهسهره ئه‌وه‌یه که دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیی، سوودی ئایدیۆلۆژیی و حیزبیی و تاکه‌که‌سیی ده‌گرێته خۆی.
به گشتیی گرینگ نییه کامه ڕۆژ بۆ ڕۆژی “شه‌هیدان” و “گیانبه‌ختکردووان” داده‌نێین، چونکه له ٣٦٥ ڕۆژه‌ی ساڵدا ڕه‌نگه ڕۆژێک نه‌بێت که بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد به شێوه‌یه‌ک تیادا قوربانیی نه‌دابێت. هه‌ڵبژاردنی ڕۆژێک که ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به مه‌رگی فڵان و فیساره‌وه نه‌بێت ئیحساسی ئایدیۆلۆژیی و حیزبیی که‌م ده‌کاته‌وه و هاوکات خودی قوربانیان ده‌خاته ناوه‌نده‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان به شێوه‌ی جیاواز که‌سێکیان له ده‌ستداوه، ده‌توانن له‌و ڕۆژه‌دا یادی ئه‌و که‌سه یان که‌سانه بکه‌نه‌وه که به لایانه‌وه گرینگه. ڕۆژێکی هاوبه‌ش بۆ به‌رزڕاگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به هۆی جیاواز گیانیان سپاردووه، بۆ ڕێزلێنان و هه‌ستکردن به ئازاری خۆشه‌ویستانیان، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی که مرۆڤ ده‌بێت به زیندوویی و له گه‌رمه‌ی ژیانیدا ڕێزی لێبگیرێت و بپارێزرێت، بۆ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی تاده‌کرێت قوربانیان که‌متر ببنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی ده‌گات به کۆمه‌ڵگایه‌ک که سزای مه‌رگی تێدا نه‌بێت.
په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخسار
کاتێک ئازاری مرۆڤ هاوچه‌شن و هاوڕه‌گ بێت و ڕیزبه‌ندیی و پله‌به‌ندیی گیانبه‌ختکردووان کارێکی ئه‌سته‌م بێت، پێویستمان به هه‌بوونی په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخساره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بتوانن ڕووخساری ئه‌و که‌سه و ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا ببیننه‌وه که خۆشیان ده‌وێت. به‌ڵام هاوکات له‌و مانای ڕێز و پێ‌زانین و هاوهه‌ستیی و هاوسۆزییهدا بن و بژین که بۆ هه‌مووان گرینگه.
به‌رانبه‌ر په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخسار که‌سێک ده‌توانێت وێنه‌ی پاشا مه‌حمودی حه‌فید، پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د، سه‌عیدی پیران، عه‌بدوڵای نه‌هری، مامه‌ڕیشه، ئارام، عه‌گید، سه‌دیقی که‌مانگه‌ر، قاسملۆ، فوئاد و ... نێزیکترین که‌سی خۆی ببینێت، هاوکات که ده‌توانرێت ته‌نها تاکه یه‌ک که‌سیش ببینرێت. هه‌مووان ده‌توانن و بۆیان ده‌بێت له ئازادیه‌کی شه‌خسییدا ئه‌وه به‌رز بنرخێنن که له‌و کاته‌دا به‌لایانه‌وه گرینگه.
گومناوه‌کان
زانینی ڕۆژی له‌دایکبوون و به‌سه‌رهاتی ژیان و چۆنیه‌تی گیانبه‌ختکردنی ئه‌وانه‌ی له ژێر ڕووناکیی پرۆژێکته‌ری باسهکاندان هه‌میشه کارێکی هاسان بووه. ئه‌وانه له درێژخایاندا ده‌بن به چیرۆکی مه‌زن و ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌یان تێدا ون ده‌بێت که به بچووک ناوزه‌ند ده‌بن. له‌و دۆخانه‌دا که ژیانی هه‌ندێک له هی دیکه گرینگتر و به‌نرختره.
بیرنه‌کردنه‌وه و ته‌نانه‌ت فه‌رامۆشکردنی ئه‌وانه‌ی به هۆی جیاواز گومناون هه‌میشه لایه‌نێکی قێزه‌ون و شه‌رمئاوه‌ر بوون له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا. کوڕان و کچانی هه‌ژاره‌کان، منداڵی سه‌ر به خانه‌واده‌ی بچووک و دوور له ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی له مێژوودا له بڵێسه‌ی ئاگری ئه‌و چڵهداره ده‌چن که پیاو هه‌ر لێێشیان ناڕووانێت کاتێک فڕێیان ده‌داته سه‌ر ئاگر. ژیانیان وه‌کوو ئهستێرهکشانێک له چاو ون ده‌بێت، شایه‌د لێره‌وله‌وێ ببینرێن یان نا. شایه‌د هه‌رگیز نه‌بینرێن!
ئه‌وانه ڕه‌نگه هاوشاریی و هاوگه‌ڕه‌ک و هاوسێمان بن، به‌ڵام نایانبینین، بیریان لێ ناکه‌ینه‌وه، بایه‌خیان پێ ناده‌ین، بیری خۆمانیان پێوه گیر ناکه‌ین. ڕه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت که ئیتر قازانجێکی تایبه‌تیی سیاسی‌یان نه‌مابێت. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بووه که یه‌ک جار بڵێسه‌ی ئاگریان پێ خۆش کراوه.
هه‌ڵبژاردنی ڕۆژێکی بێلایه‌نی ساڵ و په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخسار نوێنگه‌ی ئه‌و ئهستێرهکشاوانه ده‌بێت که من خۆشم ده‌وێن، به‌ڵام نوێنگه‌ی ئه‌وانه‌یش که ده‌زانم یان پێموایه خۆشم ده‌وێن. هه‌موومان له ده‌ور و له نێزیک په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخساردا پێکه‌وه یادی ئه‌وانه ده‌که‌ینه‌وه که خۆشمان ده‌وێن و به‌رز ده‌یاننرخێنین.
له ڕاستیدا یادی هه‌موویان ده‌که‌ینه‌وه.
ڕۆژانێک بۆ بیره‌وه‌ریی، بۆ ڕێزلێنان و لێ فێربوون
هه‌بوونی ڕۆژێکی ئاوا و په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخسار نابێته ڕێگر له به‌رده‌م گێڕانی بۆنه‌ی تایبه‌تیی که له ساڵیادی گیانبهختکردوویهکدا کۆببینه‌وه، ڕێز له‌و و ئه‌وانی دیکه بگرین، باسی ژیان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان بکه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بدوێین که پێمان وایه به شێوه‌یه‌ک که‌ڵک به پرسی ئازادیخوازانه و ڕزگاریخوازانه‌مان ده‌گه‌ینن. بۆنه‌یه‌ک که تیایدا هاوهه‌ستیی و هاوپشتیی خۆمانی تێدا به‌یان بکه‌ین، که له زیندووان نێزیک‌تر بینه‌وه و ڕێز له ژیان بگرین.
په‌یکه‌رێکی بێ ڕووخسار، په‌یامێکی مرۆڤیانه
ئه‌و خانمه به ئه‌سپایی به ده‌م ورده ماچ و لووت تێههڵسووینهوه، دوور له دایکانی قوربانیانی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست، منداڵه‌که‌ی ده‌خاته‌وه ناو گالیسکه‌که و به سه‌ری بڵند و پشتی نه‌چه‌ماوه ڕێگا ده‌گرێته به‌ر. ئه‌و ئاگادار نییه که تابلۆیه‌کی له ده‌ستی بڵند و منداڵێکی هه‌ڵگیراوی له دوای خۆیه‌وه جێهێشتووه. په‌یکه‌ره‌که له‌و شوێنه‌ی پێشووی ئه‌ودا به ئاسمانه‌وه وێستاوه و لێی ده‌ڕووانم.
چه‌ند ناپێویسته هه‌وڵ بده‌ین هونه‌ر و مرۆڤ له قاڵب بگرین و سنوور و میچیان بۆ دابنێین.
هه‌ردوو ده‌ستی بڵندبووی ئه‌و خانمه که منداڵه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه، په‌پووله‌یه‌ک که خه‌ریکه له‌سه‌ر گوڵێک ده‌نیشێته‌وه، دایکهباڵندهیهک که خه‌ریکه خۆراک ده‌نێته ده‌می بێچووه‌کانی، گوڵێکی یاخی که له‌سه‌ر به‌ردێکی ڕه‌ق ده‌ڕووێت، ده‌توانن ئه‌و په‌یکه‌ره بێ ڕووخساره بن که من و تۆ وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا ده‌بینینه‌وه که خۆشمان دهون، که پێمان وایه خۆشمان دهون، که ڕێزیان ده‌گرین و که له ئهڵتاری ئه‌زموونی ئه‌وانه‌وه ئێمه هه‌لمان بۆ ده‌ڕه‌خسێت داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ گوناهه‌کانی خۆمان بکه‌ین.
ڕێبوار ڕه‌شید
٢٠/٨/٢٠٠٩

|